وێنە

لە هێلسینکی پایتەختی فینلەندا یادی شەهیدانی 9ی گوڵان بە بەشدار بوونی دەیان کوردستانی بەرز ڕاگیرا.

لە مەڕاسیمەکە پەیامی یەکەتی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان YJRK بە زمانی فینلەندی و پەیامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK خوێندرایەوە. هەر وەها پەیامی PJAK بە زمانی ئینگلیسی و فینلەندی وەک بەلاڤۆک بڵاو کرایەوە.

نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان پەیامی بزوتنەوەکەیان بۆ جەماوەر خوێندەوە، هەر وەها ماموەستا جەفەر کەریمی پەیام و شێعرێکی پێشکەش کرد.

لە مەراسیمەکەدا هونەرمەندانی کورد ناهیدە و رزگار هەورامی بەشدار بوون و بە پێشکەش کردنی سرودەکانی “ئەی رەقیب”، “ئەی شەهیدان” و “من گەریلانا” جۆش و خرۆشێکی زۆریان دا بە بەشداربووانی مەراسمەکە.

کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK لە فینلەندا
11.05.2013