بۆ ئاگاداری کوردانی دەرەوەی وەڵات و سەرجەم مرۆڤ دۆستان!

هەروەک ئاگادارن لە رێکەوتی ٩ی گوڵانی ٢٠١٠ی زایینی بەرانبەر بە ١٩ی گوڵانی ١٣٨٩ی کۆچی هەتاوی رژیمی کۆنەپەرەست و خوێنمژی کۆماری‌ئیسلامی ئێران ٤ تێکۆشەری گەلی کورد و ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) و چالاکێکی سیاسی فارس لەسێدارەدا، لە پێنجەمین ساڵوەگەڕی شەهادەتی ئەو رۆڵە قارەمانانەی گەلی کورد، رێکخستنەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاک،بۆ بیرهێنانەوەی ئەو قارەمانانە و هاوکات بۆ شەرمەزارکردنی کردەوەی نائینسانی و دزێوی لەسێدارەدان، لە دەرەوەی وەڵات هەڵدەستێ بە رێکخستنی چالاکی جودا جودا لە چەشنی رێپێوان، متینگ، سمینار، رێووڕەسم و بەڵاوکردنەوەی بەڵاڤۆک لەسەر ڕێبواراندا، بە‌مەبەستی ریسواکردنی کۆماری‌ئیسلامی. لێرەوە لەهەمو کوردانی وەڵاتپارێز و مرۆڤە ئازادیخوازەکان بانگەوازی دەکەین کە بە بەشداری خۆیان لەو چالاکیانەدا ئەرکی مرۆیی و نیشتمانی خۆیان بەجێگەبێنن.

ریزی چالاکیەکان بەو شێوەی خوارەوەیە:


نۆروێژ
شێوازی چالاکی: رێپێوان و متینگ
رۆژی چالاکی: رۆژی هەینی 08.05.2015
کاتژمێر: 16:30
شوێنی چالاکی:
ئۆسلۆ – لەبەر وێستگەی شەمەندەفەڕ بەرەو دەرکی پارلمان
تەلەفون: 004790998476


سوێد
شێوازی چالاکی: رێپێوان و متینگ
رۆژی چالاکی: رۆژی شەمە 09.05.2015
کاتژمێر: 12:00
شوێنی چالاکی:
ستۆکهۆڵم – هۆملێگۆردێن بەرەو سەرگێلس تۆری
SERGELS TORG بەرەو HUMLEGARDEN
تەلەفۆن: 0046700463031


فینلاند
شێوازی چالاکی: متینگ
رۆژی چالاکی: رۆژی شەمە 09.05.2015
کاتژمێر: 14:00
شوێنی چالاکی:
لەبەردەم ستوکمان ـ ناوەندی شاری هیلسنگی
تەلەفون: 00358466263000


دانیمارک
شێوازی چالاکی: سمینار
رۆژی چالاکی: رۆژی یەکشەمە 10.05.2015
کاتژمێر: 13:00
شوێنی چالاکی:
کۆپنهاگن ــ کۆمەڵەی کوردی
Dansk Kurdiskkultur Center, Retortvej 45 2500 Valby
تەلەفون: 004571457833


بلژیک
شێوازی چالاکی: متینگ
رۆژی چالاکی: رۆژی شەمە 09.05.2015
کاتژمێر: 15:00
شوێنی چالاکی:
بروکسل بەردەم پارلمانی ئوروپا
Place du luxemburg 1050 ixel
تەلەفون: 0032458831436


بریتانیا
شێوازی چالاکی: سمینار
رۆژی چالاکی: رۆژی یەکشەمە 10.05.2015
کاتژمێر: 13:30
شوێنی چالاکی:
Glasgow City UNISON, 84 Bell Street G1 1LQ
تەلەفون: 00447542161600


ئاڵمان
شێوازی چالاکی: رێووڕەسم
رۆژی چالاکێ: رۆژی شەمە 09.05.2015
کاتژمێر: 15:00
شوێنی چالاکی:
کۆمەڵەی کوردی شاری کوڵن
Zenhtster.5-7
51063 Mulheim
تەلەفون: 00491777113181


ئوسترالیا
شێوازی چالاکی: سمینار
رۆژی چالاکی: رۆژی یەکشەمە 10.05.2015
کاتژمێر: 17:00
شوێنی چالاکی:
میلبورن
36 Fawkner Rd Pascoe Vale
تەلەفون: 0061470280716


هەروەها رۆژی ٨ی مانگیش لە چەند شاری سوێد، جەوانانی زاگرۆس چالاکی بڵاوکردنەوەی بەڵاڤۆک بەزمانی سوێدی بەسەر رێبواراندا، لەبارەی کەسایەتی شەهیدانی ٩ی گوڵان و ریسواکردنی کۆماری ‌ئیسلامی، بەڕێوە دەبەن.