لەسیمنارێکدا لە شاری مەنچستەری بەریتانیا 67مين ساڵڕۆژی لە دایکبوونی رێبەری گەلی كورد عەبدولڵا ئۆجەلان و 12هەمین ساڵڕۆژی دامەزاندنی پژاک پیرۆز کرا.

دوانیوەرۆی دوێنێ شەممە بە ئامادەکاری کۆمیتەی پژاک لە بەریتانیا لە شاری مەنچستەر سمینارێک بۆ کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) لە ئەوروپا بە ئامادەبونی ئەندامان و لایەنگرانی پژاک، نوێنەری حزب و لایەنەی سیاسی و مەدەنی و کوردستانیەکان بەئامانجی پیرۆزکردنی ٦٧ هەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) عەبدوڵا ئۆجەلان و ١٢ هەمین سالرۆژی دامەرزاندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) سیمنارێک ڕێکخرا.

لە سیمنارەکەدا یادی تەواوی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و بەتایبەت هەر دوو شەهید کەمال شێخ سدیق و وەستا سدیق ساڵیاوایی کرایەوە.

هەروەها ڕونکردنەوە لەسەر رۆڵی ئۆجالان و فەلسەفەی ئاپۆیزمی لە پەیوەندی بە ئازادی ژنان و یەکیەتی نەتەوەیی لە چەند دەهەی رابردوو و ئازادی گەلان و مرۆڤایەتی بەگشتی بە تایبەت تاکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان باس کرا.

پاشان تیشک خرایە سەر مێژووی پژاک و دەستکەوتەکانی لە ١٢ ساڵی رابردوو و هۆکاری دامەرزاندنی پێشەنگی شۆرشی نوێ گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

هەرلەوێ شەهیدبوونی دوو وڵاتپارێزی ئاپۆچی، کەمال و سدیق پێنجوێنی کە پژاک وەک ئەندامی خۆی یادیان دەکاتەوە شەرمەزار کرا.

باسیان لەوەش کرد کە کۆدار و پژاک داوایان لە حکوومەتی هەرێم و بەتایبەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردوە بە لێکۆڵینەوەی ورد و بەپەلە ئەو گومانانە کە دەبێتە هۆی سەرکەوتنی نەیارانی کورد و دوری لایەنە کوردیەکان لە سەر ئاسایشی هەرێمەکە بەرونکردنەوە لەسەر خۆیان لاببەن.

لەسیمنارەکەدا پەیامی لایەنە سیاسیەکانی وەک، تەڤگەری ئازادی، پلاتفۆرمی هۆرام، پەیەدە و گۆڕان خوێندرایەوە.

 

[gdl_gallery title=”4nisan-britaniya-2016-04-16″ width=”120″ height=”120″ galid=”1″ ]