ماوەیەکە کە لە لایەن رژیمی ستاتیکۆپارێز و فاشیستی سووریاوە، هێرش دەکرێتە سەر هەرێمە کوردنشینەکان و بە شێوازێکی دڕندانە دانیشتوانی قه تل وعام دەکرێن. هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە کە لە هێرشەکانیدا چەکی قەدەغەکراو بەکار دەهێنێت. ئەو هێرشانە لە ساڵوەگەری ژینۆسایدی ئەنفالدا ئەنجام دەدرێت و رێکەوتی بەو جۆرە ئاسایی نابینین و نیشان لە بەردەوامی سیاسەتی قڕکردن و پاکتاوکردنی گەلی کورد دەکات، کە لە لایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە ئەنجام دەدرێت

. پێویست دەبینین کە لێرەدا هەموو شەهیدانی ئەنفال وەبیر بێنینەوە و جارێکی دیکە بکەران و بەڕێوەبەرانی ئەو ژینۆسایدە شەرمەزار بکەین. ئەوە لە کاتێک دایە کە گەلەکەمان لە رۆژئاوای وڵات لە بەرخۆدانێکی مێژووییدایە و سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان رێگای سیاسەتێکی سەربەخۆی گرتووەتە بەر و بەشەکانی دیکەی کوردستانیش پشتگیریان لە شۆڕشی رۆژئاوا دەربڕیوە. ئێمەش وەک پارتی ژیان ئازادی کوردستان دووبارە پشتگیری خۆمان بۆ شۆڕشی رۆژئاوا دەردەبڕین و هێرشەکانی رژیمی سووریا لەسەر گەلەکەمان لەو بەشەدا شەرمەزار و مەحکووم دەکەین.

کوردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – PJAK
16.04.2013