هەر وەک دەزانرێت گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بەدەیان ساڵە لە تێکۆشانێکی چڕوپڕدان بۆ بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانیان .بە تایبەت لەم سی سالەی رابردودا نەک تەنیا تێکۆشانێکی نوێ لە رۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد، بەڵکوو تەنانەت یارمەتیدەری شۆڕش و خەباتی هەموو پارچەکانی کوردستان بوون و لەم رێگایەشدا بە سەدان شەهیدیان پێشکەش کردووە. لەتێکۆشانی ئازادی لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش بە پێشەنگایەتی پارتیمان (پارتی ژیانی ئازادی کوردستان)یەکەم شەهیدی ئەم تێکۆشانە شەهید نەوزاد کۆمار بوو، کە لێرەدا لەکەسایەتی ئەم هەڤاڵەمان تەواوی شەهیدانی رێگای ئازادی کوردستان بەبیر دێنینەوە.

تێکۆشانی سی سالی رابردوو گەلی رۆژئاوای کوردستان لەسەر هێلی فکری رێبەر ئاپۆ و پابەدنبوونیان بەم هێلە، تاونیویەتی کە گەلی کورد لەو پارچەیەی کوردستان بگەیەنێتە ئاستێکی رێکخستن کراو .کە بەرهەمی ئەم تێکۆشانە لە 19 تەموز دەستکەوتێکی مێژووی بۆ گەلی کورد دەستەبەر

کرد. ئەم شۆڕشە لە ئاستی هەموو کوردستاندا بووە سەرچاوەیەکی سیاسی و مەعنەوی بەهێز بۆ تێکۆشانی بەشەکانی دیکەی کوردستان. هەروەها بووە هۆی تێکشکانی سیاسەت و هاوسەنگی سیاسی دژ بە گەلی کورد لە ئاستی هەرێمی و جیهانیدا.

پێداگری گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان لەسەر هێلی سیاسی ـ ئایدیۆلۆژی چەمکی سێهەم ، کە سەربەخۆیی و برایەتی گەلان بە بنەما وەردەگرێت، لەلایەکەوە ئەوە دەسەلمێنێت کە تا چ ئاستێک لەگەڵ راستینەی مێژووی رۆژهەڵاتی ناوەراست یەکدەگرێتەوە و لەلایەکی دیکەشەوە بۆتە مۆدێلێک بۆ تێکۆشانی سیاسی گەلانی دیکە لە هەرێمەکەدا.

وەکوو پارتی ژیانی ئازادی کوردستان سالرۆژی شۆرشی 19 تەموز لەسەرجەم گەلی کورد و بەتایبەت گەلی رۆژئاوای کوردستان و ئەو تێکۆشەرانەی کە لە خولقاندنی ئەم دەستکەوتە مێژوویە رؤلیان هەبوو پیرۆزبایی دەکەین، هەروەها لە کەسایەتی شەهیدان رۆستەم جودی و خەبات دێرک هەموو ئەو شەهیدە بەنرخانەی کە ئەمڕۆیان خولقاند و ئەم دەستکەوتەیان پاراست وەبیر دێنینەوە و سەری رێزونەوازش لەبەردەم قامەتی بەرزیان دادەنوێنین.

هەروها هەڵمەتی رزگارکردنی یەکجارەکی هەرێمی سەریکانی لە چەند رۆژی رابردوودا سڵاو دەکەین و هاوکات پشتگیری و پشتیوانی خۆمان بۆ بریاری دامەزراندنی خۆبەرێوەبەری کاتی و شۆرشی رۆژئاوای کوردستان دووپات دەکەینەوە.

سڵاو و رێزی شۆڕشگێری

کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان

18.07.201