بۆ رای گشتی

لە دوای لە سێدارەدانی هەڤاڵانمان باهۆز سنە (حەبیبوللا گولپەریپور) و رەزا مامەدی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرەڕای دەربرینی نارەزایەتیە جەماوەرییەكانی گەلی كورد لە هەموو بەشەكانی كوردستان لە دژی هێرشكارییەكانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەڵام دیسانەوە رژێمی ئێران هێرشەكانی بۆ سەر گەل و گەریلاکانمان بەردەوام دەكات. لەم چوارچێوەیەدا رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 30.10.2013 لە نێوانی گوندی مەڵاحەسەن و پایەگای بۆزتەپە سەر بە شاری ماكۆ، هێزەكانی سوپای پاسداران، ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیان لە دژی گەریلاكانمان پێك هێنا. لە ئاكامی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا، پێكدادان لە نێوان هێزەكانی سوپا و گەریلاكانی پارتیمان روویدا. لە دەرەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا 5 چەكداری سوپای پاسداران دەكوژرێن و ژمارەیەكی تریش بریندار دەبن. لەم پێكدادانەدا هیچ چەشنە زیانێكی گیانی وەبەر گەریلاكانمان نەكەوتووە. دوای بە دوای پێكدادانەكە، هیزەكانی تۆپخانەیی رژێم، هەرێمەكە بە خەستی تۆپباران دەكەن و زیان بە رەز و باخی گوندنشینان دەكەوێت.

سڵاو رێزی شۆرشگێری
فەرمانداری گشتی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان − HRK
31.10.2013