پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، دوابەدوای لەسێدارەدانی دوو ئەندامی پەژاک حەبیبوڵا گوڵپەریپوور و رەزا ئیسماعیلی و چالاکی سیاسی شێرکۆ مەعارفی و چالاکانی سیاسی گەلانی تری ئێران دەستی بە زەنجیرە چالاکی لە وڵاتانی ئوروپایی کردووە. لەهەمانکاتدا بەمەبەستی راوەستانی دیاردەی سێدارە، کە بەدەیان چالاکی سیاسی کوردو گەلانیتری ئێران لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی چاوەڕوانی دەکەن درێژە بە چالاکیەکانی دەدات.

لەوچوارچێوەدا رۆژی ٢١ی نەوامبر لەبەر دەرکی شارەداری شاری ئارهووس لە وڵاتی دانمارک چالاکی مانگرتنی بۆ ماوەی سێ رۆژ رێکخست. لەچالاکیەکەدا ١٠ مانگرتوو بەشدار بوون. رۆژانە لەلایەن کوردانەوە و هەروەها لەلایەن دانمارکیانەوە سەردانی چادری مانگرتوان دەکرا. لە ئەم چالاکیەکەدا لەسەر رەوشی کورد لە ئێران و لە چوارچێوەی بنپێکردنی مافی گەلی کورد و گەلانیتری ئێران دۆسیەیەک رادەستی شارەداری شاری ئارهووس کراو لە درێژەی چالاکیەکەدا سەدان بەڵاڤۆک لەسەر شەپۆلی نوێی سەرکوت و سێدارەی کۆماری‌ئیسلامی لەناو رێبواراندا بڵاو کرانەوە.

لە ئەم چالاکیەکەدا چەند رۆژنامەی دانیمارکی سەردانی چالاکیەکەیان کرد و لە رۆژنامەکەی خۆیاندا جێگەیان بە چالاکییەکەدا. یەکێک لەم رۆژنامانە رۆژنامەی ئارهووس ئستیف تستدێند رۆژنامەی دووەمی دانیمارک بوو کە بەتێروتەسەلی مەبەستی چالاکیەکەی کردبوو رۆژەڤی خۆی.

رۆژی ٢٣ی نەوامبر بە متینگێک بە بەشداری کوردانی شاری ئارهووس و دەورووبەری چالاکیەکە کۆتایی پێهات. متینگەکە بە خوێندنەوەی سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد، دواتر پەیامی کومیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاک لەدانمارک بە دانمارکی و کوردی خوێندرایەوە. دواتر ئەهوەن چیاکۆ ئەندامی بەڕێوەبەری پەژاک وتەیەکی پێشکەش کرد.

ئەهوەن چیاکۆ لە سەرەتای گوتەکانی جارێکیتر سیاسەتی سەرکوت و سێدارەی کۆماری ئیسلامی شەرمەزارکرد و ئەوسیاسەتەی کۆماری ئیسلامی گەڕاندەوە بۆ ترسی کۆماری ئیسلامی لە ئاستی شۆڕشی گەلی کورد و هەروەها ستایشی سەرهەڵدانەکان و خاوەنداریکردنی گەلی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان و ئوروپا کرد. لە درێژەی متینگەکەدا پەیامی تەڤگەری ئازادیخوازی عەرەبی ئەلئەهواز خوێندرایەوە. هەروەها لەلایەن پارتی ئینهیدسلیستنی دانیمارک لێدوانێک خوێندرایەوە و متینگەکە بە دروشمی دژی سێدارە و مارش و هونراوەی شۆڕشگێڕی کۆتایی پێهات.

2013-11-23 aahurs - danmark