Ala PKK & Ala PJAK

نەورۆز بۆ ئێمەی کورد لە گەڵ فەرهەنگی خۆڕاگری و راوەستان تێکەڵاوە، هێمای دەرکەوتنە لە زیندانی داگیرکاری. ئێمە نەورۆز تەنیا وەک جێژنێک چاو لێناکەین، نەورۆز بۆمان بۆتە هەوینی ئازادی و رزگاری، ئێستاش هەر لە سەر ئەو بنەما فەرهەنگیە لە زیندانی داگیرکەراندا خۆراگری دەکرێت. نەورۆز لە فەلسەفەی ئاپۆییدا واتای راستەقینەی خۆی دیوەتەوە و لە کەسایەتی کاوەی هاودەم، مەزڵووم دۆغاندا گڕ دەهاوێژێت.

بە بۆنەی هاتنی وەرزی بەهار و هاتنی نەورۆزی خۆڕاگری و بەرخۆدان، ئەم جێژنە لە هەموو گەلی کورد و بنەماڵەی شەهیدان و بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی پیرۆز دەکەین.

 

زیندانیانی سیاسی دۆزی پەکەکە و پەژاک لە زیندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان
20.03.2014