لە پێنجەمین ساڵیادی شەهیدبوونی تێکۆشەرانی ئازادی و یەکسانی لە ناو زیندانەکانی کۆماری سیِدارە دا لە بەرامبەر خۆراگری و هەڵوێستی قارەمانانەی مامۆستا فەرزادی کەمانگەر،فەرهادی وەکیلی،عەلی حیدەریان، شیرین عەلەمهولی و مهدی ئیسلامیان سەری رێز و نەوازش دادەنوێنین و وەبیریان دەهێنینەوە و سڵاوی خۆمان پێشکەشی دایکی شەهیدان و گەلی کوردو سەرجەم بنەماڵەکانیان دەکەین.

وێرای شەرمەزارکردن و رسواکردنی یاسای سێدارە لە یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی و جێبەجێکردنی لە لایەن حکومەتەکەیەوە، بە دڵنیایەوە لە ساڵیادی شەهیدکردن و لەسێدارەدانی تێکۆشەرانی کورد لە لایەن کۆماری سێدارەوە جارێکی تر دەکرێت پرسیار بکرێ ئایا چ تاوانێک گەورەترە لە سێدارەدانی مرۆڤە .؟ جا ئەگەر ئەم تاوانەش بە ناوی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و بە شەرعیەت وەرگرتن لە ناوی پیرۆزی خوای پەروەردەگار بکریت..؟ نە بەناوی ئاین و نە بەناوی یاساو زانست و هیچ بیرو باوەڕیەکەوە سزای سیدارە ناتوانێت شەرعیەتی مرۆیی هەبێت و محکومە بە هەڵوەشانەوەو لەناوچوون.گۆمانی تێدا نییە کە تێکۆشانی ئازادی و دادپەروەری بزاڤەکەمان پێش هەموو شتێک لێپرسینەوەی جێبەجێکەرانی سێدارەیەو ئەو یاساو دەزگایەنەی وا رۆڵەکانی کورد و گەلانی تری پێ لە سێدارە دراوە دەخاتە ژێر لێپرسینەوەو بە ئازادی و عەداڵەت سزایان دەدات.

بەم بۆنەوە سەرەتا بانگ لە گەلەکەمان بەتایبەتی لاوان دەکەین بە هەموو رێو رێبازێک خاوەنداری لە شەهیدانی 19ی گوڵان بکەن و سنگەری خەباتیان رۆژ بە رۆژ پڕتر بکەنەوە. هەروەها بانگ لە گشت لاوانی ئازادیخوازی تری ناو ئێران دەکەین لە پێناو سڕینەوەی سزای سێدارە کە سەرجەم لاوانی ئازادیخواز و تێکۆشەری ئێرانی کردوەتە قوربانی شانبەشانی لاوانی کورد تێکۆشان بکەن و ئەمە بکەینە بناخەی تێکۆشانی هاوبەشی برایەتی و دیمۆکراسی. چونکە لە پای بەندی سێدارە دا گشت لاوان قووربانی کراون. لاوانی کورد هەتاکو ئێستا رۆڵی پێشەنگیان لە گۆڕەپانی ئازادی و عەداڵەت دا نەک هەر لە چووارچێوەی ماڤی چارەنوسی نەتەوەی خۆی بەڵکو لە پێناو چەسپاندنی ئازادی و یەکسانی گشت ستەملێکراوان و گەلانی چەوساوەدا بە ئەستۆ گرتوە، بەڵام ئیتر کاتی ئەوە هاتوە شانبەشانی یەکتری ئەم تێکۆشانە بەرەو پێش بەرین.

لە کسایەتی شەهید مامۆستا فەرزادی کەمانگەر و هەڤاڵانی بەڵێنی خۆمان بۆ گشت مرۆڤایەتی دوپات دەکەینەوە کە وەک لاوانی کورد بۆ سڕینەوەی پەتی سێدارە کار دەکەین و زیندانەکان دەکەینە مۆزەخانە تاوەکو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا خاڵێکی رەش بێت بەناو چاوانی کۆماری سێدارەوە.

 

سڵاو و رێزی شۆرشگێری
کۆردناسیۆنی کۆمەڵەی جوانانی رۆژهەڵات — KCR
08.05.2014