وەک پێشەکی لە کەسایەتی هەڤاڵ خۆشمێر ڕۆژهەڵات کە لە گەڵ پۆلێک هەڤاڵ تر لە ساڵی 2006 لە پێکدادانێکدا گەیشتە پلەی شەهادەت، سەرجەم شەهیدانی کوردستان و ئازادیخوازانی جیهان وەبیر دەهێنینەوەو سەری رێز و نەوازش لەبەرامبەریان دا ئەنوێنین.

بەدڵنیاییەوە دوای هەشت ساڵ بەدوای شەهیدبوونی هەڤاڵ خۆشمێر وەک یەکێک لە دامزرێنەرانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی گەنجانی ڕۆژهەڵات، کە لە بەرەکانی تێکۆشاندا و لە پێکدادانێک لە گەڵ بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی قارەمانانە شەڕی کرد و شەهید بوو، وەک کۆمەڵانی جوانانی ڕۆژهەڵات سەرەتا هەڤاڵ خۆشمێر بەبیردەهێنینەوە و شەرڤانی ئارمانجەکانی ئەوان دەبین. هەروەها دەڵێین: ئەی هەڤاڵ خۆشمێر با رۆحت ئاسوودە بێ، لە ئەنجامی تێکۆشانی ئێوەدا ئێستا کچان و کوڕانی کورد بست بە بستی خاکی کوردستانیان کردوەتە مەڵبەندی تێکۆشان و بەرخۆدانی ئازادی. ئەو شتڵەی ئێوە کە لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەوە داتان چەقاند، ئەمڕۆ بە ڕەنگی سوور کۆبانێ و شەنگالیان داپۆشیوە. سەنگەرەکانی ئێوە هەزاران جوانی فیدای پڕیان کردوەتەوە، دەنگی “بەرخۆدان ژیانە” لە ماڵ بەماڵ، کۆڵان بە کۆڵان، گوند بە گوند و شار بە شاری ڕۆژهەڵات، پەردەی گوێی داگیرکاریان دڕاندوە.

هەروەها بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ خۆشمێر، وەک یەکێک لە جوانانی پێشەنگ لە تێکۆشانی ئازادیخوازی کوردستان، سەرساخی لە بنەماڵەی هەڤاڵ و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین کە ڕۆڵەیەکی وەک خۆشمێر ڕۆژهەڵاتیان پەروەردەکردوە. هەروەها ئاراستەی بانگەوازمان لە سەرجەم گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بۆ بەهێزکردنی سنگەرەکانی تێکۆشان. چوونکە ئەمڕۆ مەترسیەکی گەورە لە سەر گەلەکەمانە و بۆیەش ئەرکی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی لە گشت کەسێک زیاتر دەکەوێـتە ئەستۆی جوانان!

لە کۆتاییدا سۆز و بەڵێنمان بە سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ئازادی کوردستان و ئێران دووپات دەکەینەوە و هەتا دوایین وێستگە، واتە سڕینەوەی سیستەمی داگیرکاری لە کوردستان و دەستەبەرکردنی ئازادی و یەکسانی بۆ گشت گەلان تێکۆشانی بێ وچانی جوانان ناوەستێ!

 

سڵاو و رێزی شۆڕشگێڕی
کۆردناسیۆنی کۆمەڵانی جوانانی ڕۆژهەڵات — KCR
27.12.2014