سەرەتا شانزدەهەمین ساڵرۆژی بە دیل گرتنی رێبەر ئاپۆ شەرمەزار دەکەین و هاوکات ئەو دەوڵەت و لایەنانەی کە لەم کۆمپلۆیەدا بەشداریان کردووە نەعلەت و رسوا دەکەین.

بێ گومان بیست و شەشی رێبەندان سالی 1377( پانزدەی شوباتی سالی 1999) یەکێک لە خالە رەشەکانی سەدەی بیستەم بوو کە لە دژی گەلەکەمان و تەڤگەری ئازادیخوازیەکەی پێک هات، کە ئەمەش گەلی کورد وەکوو رۆژی رەش پێناسەی دەکات.

هەر وەک دەزانرێت سەرەکیترین ئامانجی ئەم پلانگێریە نێودەوڵەتیە لە سەر رێبەرمان، شکاندنی ئیرادەی نەتەوەکەمان بۆ گەیشتن بە ویست و مافەکانی خۆی بوو و کە لە هەمانکاتیشدا بۆ تەسلیم وەرگرتنی نەتەوەکامان پێکهات. بە واتایەکی دیکەش لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا نکۆڵی، قڕ کردن و لەناو بردنی سیاسی گەلی کورد بوو لە ئاستی جیهانی و هەرێمیدا.

رێبەر ئاپۆ بە هەڵوێست و هەڵسوکەوتی خۆی لە گرتوخانەی ئیمرالی و پێشخستنی فەلسەفە و رامانی خۆی و دەستپێشخەری بۆ ئاشتی و برایەتی نێوان گەلانی هەرێمەکە توانی ئەم پیلانگێریە کە رووبەڕوی کرابوویەوە پووچەڵ و بێ کاریگەر بکات. هەروەها خاوەندارێتی مەزنی گەلی کورد لە رێبەرەکەی لە هەموو بەشەکانی کوردستان و لە دەرەوەی وڵاتیش بە هەڵوێستی شۆڕشگێرانەی خۆی، وڵامی ئەم سیاسەتە چەپەڵەیان لە دژی رێبەرەکەیان دایەوە.

رێبەر ئاپۆ لە پێڤاژۆی ئیمرالیدا بە ئاوا کردنی سیستەمێکی نوێ و پێشکەش کردنی مانیفێستی شارستانیەتی دیمۆکراتیک نەک تەنیا چوارچێوەی ئیمرالی تێلشکاندن بەڵکوو رێبازی ئازادی و کەرامەتی ئینسانی پێشکەشی مرۆڤایەتی کرد. هەرلەم چواچێوەیەدا بە ئاساس گرتنی هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ ئەمڕۆ لە هەر چوارپارچەی کوردستان تێکۆشانی ئازادی لە لوتکەدا بەرێوە دەچێت.

شۆڕشی 19ی تێرمە لە رۆژئاوای کوردستان، شۆرشی باکووری کوردستان، بەرخۆدانی مێژووی لە دەستکەوتەکانی باشوری کوردستان و پێشەنگایەتی تێکۆشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا لە ئەنجامی رێبەڕایەتی مێژوویی رێبەر ئاپۆ پێش دەکەوێت.

لە دوای پیلانگێری26 ی رێبەندان هەم بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێری و هەمیش بۆ وەڵامدانەوەی ویستی ئازادیخوازان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، تێکۆشانێکی نوێ و بەرخۆدانێکی مێژووی دەستی پێکرد. گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم پیلانگێریە رژانە خیابانەکان و لە سەرهەڵدانێکی بێ وێنەدا، تورەبوون و رق و کینەی خۆیان بەرامبەر ئەم کردەوە نا مرۆڤیانە نیشاندا. بە هۆی هێرشی هۆڤانەی هێزە ئاسایشیەکانی رژیمی ئێران بۆ سەر خۆپیشاندەران، بە سەدان کەس بریندار بوون و دەیان کەسیش گیانیان لە دەست دا. وەکوو کۆدار هەموو ئەو کەسانەی کە لەو سەرهەڵدانانەدا گیانیان لەدەست دا وەبیر دێنینەوە و سەری رێز و نەوازش لەبەردەم قامەتی بەرزیان دادەنوێنین.

وەکوو بزووتنەوەی ئازادیخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هەموو هێز و توانای خۆمان سۆز و پەیمانی خۆمان بۆ بەدیهێنانی ویستی هەموو شەهیدانی گەلەکەمان و ئازادیخوازان لەسەر بنەمای هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ تێکۆشانی خۆمان بەرفراوانتر و بەهێزتر دەکەین.

دامەزراندنی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆدار و هەوڵدانێکی مەزن بۆ ئاوا کردنی شۆڕشی رۆژهەڵاتی کوردستان، وڵامێکی گونجاوە بۆ شەهیدان و گەلەکەمان و ئازادی رێبەر ئاپۆ.

لەم رۆژەدا سۆز و پەیمانی خۆمان بە بەرزکردنی تێکۆشانی ئازادی و هەروەها گرێدان بوون و حەزکردنی خۆمان بۆ رێبەر ئاپۆ دووبارە دەکەینەوە.

لە کۆتایدا لەم رۆژەدا بانگ لە هەموو گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە بە چالاکی جۆراوجۆر و بە دروشمی” بە ئازادی رێبەر ئاپۆ، لە ئازادی و کەرامەتی خۆمان خاوەندارێتی بکەن”. جارێکی تر هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن و لە بەرامبەر دوژمانانی گەلەکەمان بێ دەنگ نەمێنن. هەروەها لە هەمانکاتیشدا داوا لە هەموو جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە بە بەشدار بوون بۆ ناو ریزەکانی تێکۆشانی ئازادی، بەشداری قەڵەمبازییەکی نوێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ببن.

 

سڵاو و رێزی شۆڕشگێری
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەرێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان ─ KODAR
14.02.2015