بە بۆنەی هاتنی وەرزی سەرما و دژوار بوونی دەرفەتی ژیان بۆ ئاژەڵ و پەلەوەرەکانی کوردستان زیاتر لە هەموو کاتێک ئەم گیان‌لە بەرانە پێویستیان بە پاراستن و خاوەن‌داری هەیە. هەروها بە پێ فەلسەفە و جیهان‌بینیمان کاری نێچیروانی بە کارێکی هەڵە و دوور لە نرخەکانی وڵاتپارێزی و ئەخلاقی دەزانین. هەر بۆیە بەشێک لە خەباتی ئیمە لە چوارچێوەی پاراستنی سروشت و ژینگەیە و بەرەنگاری هەر جورە کردەوەیەک کە زیان بە ژینگەی کوردستان بگەیەنێت، دەبین. بە داخەوە هەندێک کەس کە لە لای ئیمەشەوە جێگای گومانن، کە پەیوەندییان بە دەزگا زانیاری و سیخوڕیەکانی دەوڵەتەوە هەیە و لە سەر ناوی نێچیروانیەوە بۆ ئەو کارانە ئەرک‌دار کراون سەردانی ناوچە شاخاویەکان دەکەن. لە هەمانکاتدا، ئەو کەسانەی کە هەلپەرستانە ئەم دەرفەتە بۆ ئامانجە قیزەونەکانیان بۆ خزمەت کردن بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی زەربە لێدان لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە کار دەهێنن بە توندی وشیار دەکەینەوە. لە ئەگەری ڕووبەڕوو بوونەوەمان لە گەڵ ئەو کەسانە لێپێچینەوەیان لە گەڵدا دەکرێت و بە پێی یاساکانی ڕێکخستنیمان ڕەفتار دەکەین.

جێگای ئاماژەیە کە لە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزەوە هەر جۆرە ڕاوکردن و نێچیروانیەک قەدەخەیە.

 

فەرماندەیی بڕیارگای ناوەندی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ─ YRK
22.11.2015