بۆ ڕای گشتی:

با بە دروشمی “ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ” و “بەرخۆدان ژیانە” لە دژی داگیركاری و چەمكی خیانەت بەرەو لوتكەی تێكۆشان بچین

هەفدە ساڵ بەر لە ئێستا بە ئارمانجی تێكشكاندنی ئیرادەی بزاڤی ئازادیخوازی و پەیرەو كردنی سیاسەتی قڕ كردن بە سەرگەلی كورد دا، لە دژی رێبەر ئاپۆ، گەلەكۆمەیەكی نێو دەوڵەتی بەرێوە چوو. هێزە پیلانگێرەكان و داگیركەرانی كوردستان دەیانویست بە لە ناوبردنی رێبەر ئاپۆ، جارێكی ترچارەنووسی شكست و تەسلیمیەت بە سەر گەلی كورد و تەڤگەری ئازادخوازی دا بەسەپێنن. بەڵام تێكۆشانی سەردەمیانەی تەڤگەری ئاپۆیی لە هەموو بەشەكانی كوردستان، بە ئەزموون وەرگرتن لە مێژووی تێكشكان و نەهامەتیەكانی تێكۆشان لە كوردستان و هاوكات نرخاندنی راست و بابەتیانەی پێکهاتەی داگیركاری لە كوردستان، ئیرادەیەكی نوێ، روانگەیەكی زانستیانە و رووحێكی شۆرشگێری نوێی لە كوردستان دا خوڵقاند كە هاوشێوەكەی لە هیچ یەك لە قۆناخەكانی تری تێكۆشان هەم لە كوردستان و هەم لە ئاستی هەرێمی و جیهانی دا هەتا ئێستا بەدی نەهاتووە. هەر ئەم ئیرادە پۆڵایینە و هەر ئەم حەماسە ئینسانیە بوو كە تەنیا بە پاڵپشتی گەلی كوردی تێكۆشەر، توانی هەر لەسەرەتاوە بەشی زۆری ئەو پیلانگێرییەی كە بە هاوكاری سەرجەم داگیركەرەكان و هێزە ناودەوڵەتیەكان بەرێوەچوو، پوچەڵ بكاتەوە و حەڵقەیەكی ئاگرین بۆ پاراستن و خاوەندارییەتی لە رێبەرئاپۆ ساز بكات.
تێكۆشانی تەڤگەری ئاپۆیی بە رێبەرایەتی مێژوویی رێبەر ئاپۆ و لە سایەی قارەمانیەتی شەهیدان، ئەمرۆكە لەسەرجەم كوردستان و تەنانەت لە ئاستی هەرێمیدا، پێشكەوتنی جیدی تۆمار كرد و ئاڵاهەڵگری ئازادیخوازی راستەقینە لە ئاستی هەرێمی و جیهانی یە.
ئەمرۆكە دوای هەفدە ساڵ لە گەلەكۆمەی نێو دەوڵەتی، داگیركەرانی كوردستان و بەتایبەت رژێمی فاشیستی توركیا دیسانەوە پێداگری لەسەر ئەو پیلانگێرییە شكستخواردووە دەكەن و بە سەپاندنی سزای گۆشەگێری بەسەر رێبەر ئاپۆ، سیاسەت قەتڵعام و قڕ كردن لەسەر گەلی كورد بەرێوە دەبەن. قەتڵعامەكانی قۆناخی دوایی لە ناوچەی سووری ئامەد و هەرێمی جەزیرابۆتان ئەم راستیە بە باشی دەسەلمێنێت. دەسكەوتەكانی تەڤگەری ئاپۆیی لە هەموو بەشەكانی كوردستان و بەتایبەت لە رۆژئاوا و باكووری كوردستان، سەرجەم هەوڵدانی فریوكاری و دیماگۆژیەكانی رژێمی فاشیستی توركیای تێك شكاند و روخساری هۆڤانە و درندانەی فاشیسمی داگیركەرانی بۆ سەرجەم جیهان ئاشكرا كرد. نابی ئەم راستیە لە بیر بكەین كە هەموو داگیركەرانی كوردستان، دوژمنی سەرجەم گەلی كورد لە هەموو بەشەكانی كوردستانن. هەرچەندە چەمكی خیانەت لە هەموو مێژووی كوردستان پشت ئەستوور بە داگیركەرەكان هەبوونی خۆیان بەردەوام كردووە و لە مێدیاكانیان دا هەركات هەوڵ دەدەن داگیركەران وەك دۆستی كورد لە بەشەكانی تری كوردستان نیشان بدەن، بەڵام هەوڵدانەكانی رژێمی فاشیستی توركیا بۆ دژایەتی لە گەڵ سەرجەم دەسكەوتی كورد لە هەموو بەشەكانی كوردستان و هاوكات هەوڵەكانی بۆ سەرلەنوێ بونیاد نانەوەی هاوپەیمانی لە گەڵ رژێمی ئێران بۆ دژایەتی گەلی كورد، روخساری خائینانەی ئەم لایەنانەی زیاتر ئاشكرا كرد.
هێرشەكانی رژێمی فاشیستی توركیا بۆ سەر هێزەكانمان و شەهید كردنی سێ هەڤاڵی تێكۆشەر و قارەمانمان، هەڤاڵان بێریڤان و شیار و هێژا، لە چوارچێوەی هەوڵدانی رژێمی فاشیستی توركیا، هەم بۆ سەرلەنوێ سازكردنەوەی هاوپەیمانی لە گەڵ رژێمی ئێران و هەم بە مەبەستی ئاستەنگ كردنی پاڵپشتی گەلەكەمان لە رۆژهەڵات بۆ خاوەندارییەتی لە خۆراگری باكوور پێك هات. لەم قۆناخەدا، داگیركەرانی كوردستان و چەمكی خیانەت بەم شێوەیە پێداگری لەسەر پیلانگێری ١٥ی شوبات دەكەن.
هەر وەك چۆن داگیركەرانی كوردستان و چەمكی خیانەت لە هەوڵی پێداگری لەسەر پیلانگێری چەپەڵی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ دان، پێویستی مێژوویی بەوە هەیە كە گەلی كورد و تەڤگەری ئازادیخوازی گەلی كوردیش بە رووحی خۆراگری ساڵی ١٩٩٩ و یەكدەنگ و یەك رەنگ لە بەرامبەر داگیركاری، چەمكی خیانەت، سیاسەتی قڕ كردن و قەتڵعام هەڵوێست بگرن. ئەمرۆ لە كەسایەتی رێبەرئاپۆ دا ویستی تێكشكاندنی ئیرادەی سیاسی گەلی كورد دەدرێت و لە قەتڵ عامی هۆڤانەی جەزیرابۆتان، ئیرادەی سەرجەم گەلی كورد قەتڵعام دەكرێت.
لەسەر ئەو بنەمایە وەك تەڤگەری ئاپۆچی لە رۆژهەڵاتی كوردستان بانگ لەسەرجەم گەلەكەمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان و هەندەرەان دەكەین كە بە درووشمی “ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ” و “بەرخۆدان ژیانە” بە هەموو هێزەوە بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ و خاوەندارییەتی لە بەرخۆدانی باكوور و هاوكات خاوەندارییەتی لە سەرجەم شەهیدانی ئەم قۆناخە و شەهیدانی هەرە دوایی رۆژهەڵات بكەن و بە رووحی شۆرشگێری شەهید بێریڤان و سەرجەم شەهیدانی ٣ی رەشەمەی ١٩٩٩، سەرجەم شەقامەكان و گۆرەپانەكان بە چالاكی جۆراوجۆری خۆیان بنەخشێن. هەروەها بانگ لە کچان و کوڕانی ڕۆژهەڵاتی دەکەین کە بە مەبەستی بەهێز کردنی تێکۆشانی پاراستنی ڕەوا بەشداری ڕیزەکانی گریلا ببن.

لە كۆتایی دا جارێكی تر وێرای شەمەزار كردنی گەلەكۆمەی ١٥ی شوبات، سوێند و پەیمانمان لە گەڵ سەرجەم شەهیدان نوێی دەكەینەوە و بە قووڵ بوونەوە لەسەر چەمكی شۆڕشگێری ئاپۆچێتی، بۆ ئازادی گەلی كورد و رێبەر ئاپۆ و بۆ تۆڵەسەندنەوەیەكی مێژوویی لە داگیركەران، بەهەموو هێزەوە پەرە بە تێكۆشانمان دەدەین.

سڵاو و رێزی شۆرشگێڕی
هاوسەرۆكایەتی كۆنسەی بەرێوەبەری KODAR
١٣/٠٢/٢٠١٦