• فارسی
  • English
  • کوردی
rss
twitter
  • دەستپێک
  • ڕوانگە
    • وتار
    • دیمانە
    • پێنوسی گەریلا
    • ژن
    • جەوان
  • لێدوان
  • تیۆری
  • رووداوەکان
  • شەهیدان
  • چالاکیەکان
  • پەیڕەو و پڕۆگرام
  • چاپەمەنی
    • کتێب
    • گۆڤار

بەگەلەكەمان بەڵێن دەدەین هەتا هەبین نەسرەوین

15.02.2016
nenas
Off

گزنگ رێبین/ ئەندامی مەجلیسی پەژاك
لەم دوایانەدا لە ئاكامی هێرشە ئاسمانییەكانی فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی فاشیستی توركیادا، ٣ هەڤاڵی قارەمانمان شەهید بوون.
هەڤاڵ بێریڤان ئەندامی مەجلیسی پەژاك بوو، هەروەها هەردوو هەڤاڵی ترمان شیار و هێژا ئەندامی كۆدار بوون، هەر ٣ هەڤاڵمان لە گەرمای كار و خەباتدا لە ئاكامی ئەو هێرشانەدا لەكاتی لەسەرئەركەكانیان شەهیدبوون. لەسەرەتادا بەناوی خۆم و پارتەكەمان پەژاك و هەروەها بەناوی كەژار و كۆدارەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی هەر سێ هەڤاڵی شەهیدمان و سەرجەم گەلەی كورد دەكەم.
لەڕاستیدا سەرەخۆشی بۆ گەلێكی وەك گەلی كورد كە هەمیشە بە خەم و ئێش و ئازار كە هەمیشە و هەموو ڕۆژێ شەهید دەدات ئیتر سەرەخۆشی هیچ واتاێكی نەماوە بۆ گەلی ئێمە، شەهیدبوونی هەر سێ هەڤاڵ بۆ ئێمە زۆر بە ئێش و زەحمەت بوو، هاوكات ئەركەكانی خۆیان سپارد بە ئێمە و، ئەركی ئێمەیان گرانتر كرد. لەبەر ئەوە چەندە شەهیدبوونی ئەوان بۆ ئێمە بە ئازار بوو لە لایەكی ترەوە بۆ ئێمە جێگای سەر بەرزی و شانازییە كە خاوەنی هەڤاڵی بەم شێوەیە بووین، ئەم شەهیدانە ڕێگای ئێمە دیار ئەكەن و ڕووناكی ئەكەنەوە، ئەو شەهیدانەن كە هەموو هیوا و ئاواتەكانیان بۆ ئێمە جێهێشت، ئەوان زۆر ژیانیان نەكرد بۆ ئەوەی ئێمە زیاتر ژیان بكەین، ئەوان گیانی خۆیان فیداكرد بۆ ئەوەی گەلی كورد ڕۆژێكی شادی ببینێت.
لە كەسایەتی هەر سێ هەڤاڵماندا ڕوحی نەتەوایەتی زۆر بەرجەستە بوو، هەڤاڵ بێریڤان خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوو، هەڤاڵ شیار خەڵكی باكووری كوردستان بوو لە باكورەوە بۆ بەشداریكردنی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا لە كار و خەباتەكانی كۆداردا جێگای ئەگرت. چەند ساڵێك لە ناوچەكانی سنە و هەوراماندا زۆر چالاكانە لەناو خەباتدا كاری كرد، هەڤاڵ هێژا نزیكەی ساڵێك بوو بەشداری ڕیزەكانی گەریلا ببوو، خەڵكی سلێمانی بوو، لەوێ لەدایك دەبێت و لەمەریوانیش گەورە دەبێت، واتە هەر هەڤاڵەو خەڵكی بەشێكی كوردستان بوو بەمەش جارێكی تر ڕۆحی نەتەوایەتی لە كەسایەتی ئەو شەهیدانەدا بەرجەستە بویەوە.
هەڤاڵ بێریڤان لەو كاتەوەی بەشداربووە تا كاتی شەهیدبوونی زۆر چالاكانە بەشداری هەموو كار و خەباتەكانی ڕۆژهەڵات بوەو لە ئاستی پێشەنگایەتی جێگەی گرتوە، كوڕێكی گەریلایە، جیاوازی هەڤاڵ بێریڤان لە دایكانی تر ئەوەیە كە دایكانی ئێمە دەهاتن بەدوای ئێمەدا بۆ ئەوەی بیمانگەڕێننەوە ماڵ و ڕێگری بكەن لە بەشداربوونمان دەیانوویست سەر گەرمان بكەن بە چەند شتێكی بێبایەخ و بێ بەها كە لە كۆمەڵگادا لەلایەن سیسستەمی دەسەڵتدارییەوە بۆمان ئامادە و دەستنیشان كراوە، كە بەشداریش بووین دایكی هەر یەكێ لە ئێمە بە دەیان و سەدان جار بەدواماندا هاتن بۆ ئەوەی بمان بەنەوە ماڵەوە، بەڵام هەڤاڵ بێریڤان بەم شێوەییە نەبوو، ئەو نەهات كوڕەكەی بباتەوە بەپێچەوانەوە بەدوای كوڕەكەیدا هات و چەكی هەڵگرت، لەناو مەیدانی سیاسەتدا و لەناو خەباتەكانی پەژاكدا جێگەی گرت.
ئەو هەم بە سیاسەت هەم بە چەك لە ناو كارو خەباتدا و وە لە خەباتی كۆمەڵایەتیدا جێگەی گرت، لەو ماوەیەدا هەموو ئەو كەسانەی كە لە ڕۆژهەڵاتەوە سەردانی گەریلایان كردوەو هاتوونەتە چیا بە ژن، گەنج، پیاو، منداڵ هەموو هەڤاڵ بێریڤان ئەناسن و بە كەسایەتی ئەو كاریگەربوون. هەڤاڵ بێریڤان شوێنەواری خۆی لەسەر سەرجەم گەلی ڕۆژهەڵات جێهێشتووە.
هەم وەك دایكێك كە ڕێگای شۆڕشی هەڵبژارد و خانەنشینی هەڵنەبژاردوو وە كۆیلایەتی بۆ پیاوێك ڕەتكردەوە. هەم وەك گەریلاێكی ئازادیخوازی كوردستان لەسەر چیاكان بێ ئەوەی كە تەمەن بناسێت بێ ئەوەی دایكایەتی بۆ خۆی بكات بە ڕێگر و بەهانەێك كە ببنە هۆكار بۆ ئەوەی تێكۆشان نەكات زۆر چالاكانە لەناو مەیدانی تێكۆشاندابوو، لەبەرچاوبوونی هەڤاڵ بێریڤان لەوەداییە هەر لەبەر ئەوەش هەڤاڵ بێریڤان بوو بە دایكی وڵات بوو بە دایكی شۆڕش..!، تەنها شۆڕشگەر نەبوو شۆڕشگەرێكیشی گەورە كرد و بەو گەلەكەی بەخشی، هەربۆیەش شتێكی كە پێگەی هەڤاڵ بێریڤان لە دایكانی تر جیاواز دەكاتەوە هەیە، پێویستە هەموو دایكان وەك هەڤاڵ بێریڤان بن، ئەوە نابێتە مانای ئەوەی كە هەموو دایكان بێنە سەر چیاكان وتێكۆشان بكەن، نا هەموو دایكان دەتوانن وەك دایكانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا كاربكەن، دەتوانن وەك هەڤاڵ بێریڤان منداڵەكانیان بە هەستی شۆڕشگەڕییەوە گەورە بكەن، دەتوانن وەك هەڤاڵ بێریڤان گەنجان هانبدەن بۆ بەشداربوون لە ڕیزەكانی شۆڕش و خەباتدا.
پێویستە هەر كەسێ هەڤاڵ بێریڤان وەك شۆڕشگێڕ و سیاسەتمەداری خۆی ببینێت. لەبەر ئەوە ئێمە بەبوونی هەڤاڵێكی وەك هەڤاڵ بێریڤان لە ڕیزەكانی شۆڕشماندا سەربەرزین، زۆر شانازی دەكەین بەوەی كە هەڤاڵەتی ئەومان كرد و بینیمان و لەگەڵیدا ژیانمان كرد، ئێمە زۆر شت لە ئەو فێربووین.
هەڤاڵ شیاریش بەهەمان شێوە ئەو بە ڕۆحێكی نەتەوەییەوە بێ ئەوەی سنورە دەستكردەكان بناسێت تەمەنی گەنجیەتی خۆی فیدای ئەم گەلە كرد، شەش ساڵ لەناو كار و خەباتی ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا لە مەیدانە هەرە زەحمەتەكاندا برسیەتی و تینوێتی و شەڕ و ئەزیەتی كێشا، لە مەریوان، كۆساڵان، سنە، هەورامان گەلی ڕۆژهەڵات لە هەر شوێنێك هەڤاڵ شیار ئەناسن. هەربۆیەش ئەبێت ئەم ڕۆحە گەنجەی هەڤاڵ شیار هەمیشە لە ڕۆژهەڵاتدا زیندووبێت، هەر گەنجێكی كورد ئەبێتە شیارێك، چۆن هەڤاڵ شیار لە باكورەوە هەنگاوی نا بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان، گەنجانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش پێویستە لەو فێربن و لەگەڵ كردنی كارو خەباتی ڕۆژهەڵاتدا بەشداری شۆڕشی پارچەكانی تریش ببن.
هاڤاڵ هێژا وەك ناوی خۆی هێژا بوو، لە بنەماڵەێكی وڵاتپەروەری كورددا لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا دوو پارچەی بە یەكەوە بەستەوە، نزیكەی ساڵێك لە گەرمای تێكۆشاندا جێگەی گرت. خۆزگە هەموو ئەو هەڤاڵە شەهیدانە بە تایبەت هەڤاڵ هێژا زیاتر ئەو ژیانە جوانەی گەریلاتی بینیباو، زیاتر ئەزموونی گرتبا و تێكۆشانی كردبا، شەهیدبوونی هەڤاڵێكی وەك هەڤاڵ هێژا بەڕاستی بۆ ئێمە زۆر بە ئازاربوو.
بەڵام چۆن گوتم دیسان دووبارەی دەكەمەوە سەرەخۆشی بۆ ئێمە هیچ واتاێكی نییە، ئێمە هەموو ڕۆژێك ئازار و ئەزیەت و ڕەنج ئەكێشین، بۆ ئەوەی كە ڕۆژێكی خۆشی دیاری گەلەكەمان بكەین، شەهیدانمان بە بەهای خوێنی خۆیان ئەمەیان كرد، ئەركی خۆیان پێكهێنا، ئێستا ئەرك ئەركی ئێمەییە، ئێستا ئێمە دەبێت ببینە جێگرەوەی ئەم شەهیدانە. ئێمە دەبێت چەكی ئەم شەهیدانە لە شان بكەین، دەبێت بەردەوامكەری ڕێگەی ئەوان بین، دەبێت ببینە زمانی داهاتووی ئەوان، ئەو شەهیدانە كە شەهیدبوون چاویان لە دواوەی خۆیان نەبوو، لەبەر ئەوە هیوایان بەو گەلەوە بەستەوە بۆ ئەو گەلە تێكۆشانیان كرد، ئەو شەهیدانە گەلی خۆیان خۆشویست، ئەم گەلەش شەهیدانی خۆی خۆشدەوێت. لەبەر ئەوە خاوەندارییەتی لە تێكۆشانی شەهیدان ئەركی نەتەوایەتی هەر گەلێكە بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئەركە، هەموو گەلی ڕۆژهەڵات لەبەر ئەوەی كە هەڤاڵ بێریڤان و هەڤاڵ شیار و هەڤاڵ هێژا دەناسێت بەتایبەت ئەوانەی كە سەردانی گەریلایان كردوە ئەركیان دوو بەرامبەر ئەبێت، لەبەر ئەوەش جارێكی تر وێڕای بەبیر هێنانەوەی یاد و بیرەوەری ئەو شەهیدانە، بەڵێن ئەدەین بە گەلەكەمان كە هەتا هەبین نەسرەوین و لەسەر خەبات و تێكۆشانی ئەوشەهیدانەمان بەردەوام بین، هەتا ئارەزوی ئەو هەڤاڵە شەهیدانە كە كۆتایپێهاتنی بەدیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ و دامەزراندنی سیستەمی كۆنفدرالیزمی دیموكراتیك لە كوردستاندا بوو هاوكات ئارەزویان كۆتایپێهاتنی شەڕ و مسۆگەركردنی ئاشتی لە كوردستاندا بوو، هەتا خەون و ئارەزوەكانی ئەو شەهیدانە پێكنەهێنین لە تێكۆشان ناوەستین.

گۆڤار

ئاڵتەرناتیڤ 62

27.04.2017

ئاڵتەرناتیڤ 61

27.04.2017

ژیله‌مۆ 2

31.01.2017

کتێب

رەگەزنامەی HPJ - کۆنفرانسی یەکەم

22.02.2016

مۆمێک لە بەندیخانەی تاریکدا

01.01.2016

ئاگرێکی زەردەشتی

11.09.2014

مانیفستۆی شارستانێتی دیموکراتیک ۵ - فارسی

19.12.2013

چۆن بژین - فارسی

11.12.2013

بابەتی تایبەت

رووداوی سەقز برینی شیناوێ کولاندەوە

گەنجان لەپێناو دەستەبەر کردنی ئازادی، پێویستە ئاگڕی سەرهەڵدان گەشاوەتر بکەن

سلاو لە بەرخۆدانی گەل لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

جەنگی رۆژئاوا، هەوێنی شەڕی شۆڕشگێڕی گەلانە

Li Başûr’ê Kurdistanê Barageh’ên Dagirkeriya Tirk

 یه كگرتوویی و خۆڕاگری، تاقه رێگای به رده‌م گه‌لی كورده بۆ رزگاری

گەنجان بە رۆحی"عاکیف"ەکان، بەشداریی لەبەرخۆدانی نەتەوەیی و جەنگی رۆژئاوا بکەن

بەشداری لەچالاکیەکانی ٢ی نوامبەر بۆ خاوەندارێتی لەرۆژئاوا، ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆییە

Avakirina Dewleta qirker û dagirker,Kuştina Elbagdadi û Sersûç Girtina Tayyip Erdogan

عەبدولحەمید حاجی دەروێش کەسایەتییەک کە سەرجەم تەمەنی بۆ ئازادی و سەربەستی گەلی کورد تەرخان کرد

وێنەی چالاکیەکان

نوێترین بابەتەکان

رووداوی سەقز برینی شیناوێ کولاندەوە

07.12.2019
No Responses.

گەنجان لەپێناو دەستەبەر کردنی ئازادی، پێویستە ئاگڕی سەرهەڵدان گەشاوەتر بکەن

20.11.2019
No Responses.

سلاو لە بەرخۆدانی گەل لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

19.11.2019
No Responses.

جەنگی رۆژئاوا، هەوێنی شەڕی شۆڕشگێڕی گەلانە

16.11.2019
No Responses.
Tweets by @EuPJAK

بەشەکان

Kurmancî بابەتی تایبەت تیۆری جەوان دابەش نەکراو دیمانە رووداوەکان شەهیدان لێدوان وتار پێنوسی گەریلا چالاکیەکان ڕوانگە ژن
دسامبر 2019
د س چ پ ج ش ی
« نوامبر    
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031  

کتێب و گۆڤار

ئاڵتەرناتیڤ ئینگلیزی زیلان فارسی نەتەوەی دیموکراتیک هەموو کتێبەکان هەموو گۆڤارەکان وڵاتی ئازاد ژنانی رۆژهەڵات ژیلەمۆ کوردی کەژوان
Copyright 2012, PJAK Official Website
پەیوەندی | لە بارەی ئێمە | نەخشەی ماڵپەرەکەمان