داگیركەران چاویان بە دەستكەوتەكانی گەلەكەمان لەهیچ پارچەیەكی كوردستان هەڵنایەت، بۆ لەناو بردنی ئەو دەستكەوتانە پەنا دەبەنە هەر جۆرە كردەوەیەكی تیرۆریستی و نامرۆڤانە. ئاستی دڕندنەیی و هۆڤیەتی ئەو هێزە داگیركەرانە، ئەمڕۆ لەباكوور و رۆژئاوای كوردستان دەبنرێت كە لەپێناو مانەوەیان لەدەسەڵات و پاراستنی پلەو پایەیان بە رۆژانە دەیان رۆڵەی گەلەكەمان دەكەنە قوربانی بەرژەوەندیەكانیان. ئێستاش دیكتاتۆریەت و شۆڤینزیم تەنیا بەو ناوچانەوە سنووردار نەماوەو پەلكێشی سەرتاسەری كوردستان دەكرێت.

هەڤاڵانی ئازیز و گەلی نیشتمانپەروەر

سەرلەئێوارەی رۆژی چوارشەممە داگیركەران و بەكرێگیراوەكانیان دوو تێكۆشەر و نیشتمانپەروەری قەزای پێنجوێن، بە بەرنامەیەكی پلان بۆ داڕێژراو دەڕفێنن و بە شێوەیەكی هۆڤانە تیرۆریان دەكەن. ئەم كردەوە تیرۆریستیە ئەوەی خستەڕوو كە هێشتا لەهەرێمی كوردستان كۆتایی بە تۆقاندن و تیرۆر نەهاتووە و هێشتا هەڕەشەیەكە بۆ سەر گیان و حاڵی هاوڵاتیان. ئێمە لەو باوەڕەداین لەجێگایەكدا دیمۆكراسی گەشە نەكات، كۆتایی بە رفاندن و تیرۆر نایەت. ئەوانەش پاڵپشت و ئەنجامدەری ئەو كردەوە تیرۆریستیانەن، دیارە هەرگیز خەبات و تێكۆشانی رەوای گەلی ئازادیخوازیان پێ‌ هەرس ناكرێت، بۆیە بەردەوام خزمەتی داگیركەران دەكەن.

رفاندن و تیرۆر كردنی هەڤاڵی تێكۆشەر و دڵسۆزی پارتەكەمان (كەمال شێخ سادق) و هاوڵاتی نیشتمانپەروەر (وەستا سدیق سالیاوا) هەر چەند ئێمەو گەلەكەمانی خەمبار كرد، بەڵام رفاندن و تیرۆر، هەرگیز ئێمە و گەلەكەمان لەتێكۆشان پاشگەز ناكاتەوە. چۆنكە بەو تیرۆر دەیانەوێت ئەوە رابگەیەنن كە كۆتایی بە تێكۆشانی بزاڤی ئاپۆیی لەقەزای پێنجوێن و باشوور و رۆژهەڵات دێنن، بەڵام بە پێچەوانەوە شەهیدبوونی ئەو دوو تێكۆشەرەی گەلەكەمان زیاتر هاندەرمان دەبێت بۆ بەردەوام كردنی رێ‌و رێبازیان.

شەهید كەمال ساڵانێكی زۆر لەناو خەباتدا بووە، هەر لەدروستبوونی كۆمەڵەی رەنجدەرانەوە تا ئێستا لەخەباتدایە بەهۆی خەباتیەوە، لەلایەن رژێمی بەعسەوە دەستگیر كراوە و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە. سەرجەم تەمەنی لەپێناو رزگاری نەتەوەكەیدا بەخشی و ساتێك لەتێكۆشان درێغی نەكرد، بەردەوام لەهەوڵی پێشخستن و مەزن كردنی تێكۆشانی ئاپۆیی لەرۆژهەڵات و باشووری كوردستاندا بوو. خاوەن كەسایەتییەكی بوێر و ئازا و لەخۆبردوو بوو. بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدا بوو لەكەسایەتی خۆی و خانەوادەكەیدا كلتووری ئاپۆچێتی بەرجەستە بكات. وەك كەسێكی دڵسۆز و پابەندی گەلەكەی بە رۆحی بەرپرسیارییەوە ئەو كار و خەباتەی قازانجی بۆ گەل و نەتەوەكەی هەبووبێت ئەنجامی داوە. لەسەر دۆزی نەتەوەكەی بە دەیان جار رووبەڕووی هەڕەشە و گوڕەشەو گرتن بووەتەوە، بەڵام لەگەهێشتن بە ئامانجەكانی پاشگەز نەبووەتەوە. هاوكات شەهید وەستا سدیق هەر چەند بە ساڵانە هاوڕێی هەڤاڵا كەماڵ بووە و زۆر كار و خەباتی بۆ گەلەكەی كردووە. ئەویش خاوەن كەسایەتییەكی لەسەرخۆ و دڵسۆزی نەتەوەكەی بوو و بە پێ دەرفەت و ئیمكانی خزمەتی تەڤگەری ئازادیخوازی گەلی كردووە.

گەلی خۆڕاگر و دڵسۆزی قەزای پێنجوێن

ئەو كەسانەی ئەو كردەوەیان ئەنجام داوە دەیانەوێت ئەوە بڵێن كە ئێمە رێگا نادەین كە قەزای پێنجوێن ببێتە دەروازەی شۆڕشی رۆژهەڵاتی كوردستان. بەڵام دەبێت ئەوەش بزانن كە نە تەڤگەری ئێمە و نە گەلەكەشمان رێگا بەوان نادەن كە ئەم قەزایە ببێتە هێلانەی ئاژاوەگێڕ و تیرۆریستان، ئێرە مەڵبەندی بەرخۆدان و تێكۆشانە، مەڵبەندی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازانە. بۆیە دەبێت هەر كەس بە پێ ئەوە حساب و كتابی خۆی لەسەر ئەم خاك و گەلە بكات.

ئێمە وەك پارتەكەمان ئەو دوو هەڤاڵە بە شەهیدی خۆمان و گەلەكەمانی دەزانین و تا دڵۆپی خوینیشمان خاوەندارێتی لەرێبازیان دەكەین. بۆیە لێرەدا ئەو كردەوە تیرۆریستیە بە توندی شەرمەزار دەكەین و پرسەو سەرەخۆشی خۆشمان ئاراستەی رێبەرئاپۆ، گەلەكەمان لەباشووری كوردستان و بنەماڵەی سەربەرزیان دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەم و ئازاریان دەبینین. لێرەدا بەڵێنی ئەوە بە هەڤاڵا كەماڵ و وەستا سدیق و گەلەكەمان دەدەین كە خوێنیان بە فێڕۆ ناڕوات و تۆڵەیان دەسێنیتەوە. لەكۆتایی دا ئەوە رادەگەیەنین تا ئێستا بكەرانی ئەو كردەوە تیرۆریستیە لەلامان روون نەكراوەتەوەو بۆ روونكردنەوەشی هەوڵەكانمان بەردەوامەو ئەو بەڵێنەش دەدەین، لەئەگەری ئاشكرابوونی بكەرانی ئەو كردەوەیە كە سەر بە چ لایەن، هێز و گرووپێك بێت، ئەوا بە توندی تۆڵەیان لێدەكەینەوە.

مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (PJAK)

15\04\2016

12980501_837992309662438_793049432_n