دوێنێ چوارشەممە لەدەورووبەری ناوچەی رەبەتی سەر بە شاری سەردەشت ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەڕو پێکدادان لە نێوان گەریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (YRK) و هێزە خۆجێیەکانی کۆنترا گریلای سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران هاتە ئاراوە و لە ئەنجامدا هێزەکانی ڕژێم گورزی کوشندەیان بەرکەوتووە.

کاتژمێر چواری سەر لەبەیانی گروپێکی کۆنترا گەریلای سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ویستوویانە کە هێرشی گەریلاکانی YRK بکەن، گەریلاکان زۆر هۆشیارانە لەپلانە چەپەڵەکانی ئەو هێزە ئاگاداردەبنەوەو لە ئەنجامدا شەڕ هاتۆتە ئاراوە و تا کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ بەردەوام بووە، لەئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لەهێزە خۆجێیەکانی سوپای پاسداران کوژراون و بریندار بوون،و هەروەها ئۆتۆمبێلیکی ئەو هێزانە تێکشکێندراوە، لەدوای شەڕەکەش هێزی پشتیوانی سوپای پاسداران بە ژمارەیەکی زۆرەوە هاتوونەتە ناوچەکە.

گەریلاکان بەبێ هیچ زیانێک گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان و لە داهاتووشدا زانیاری زیاتر بڵاو دەکەینەوە.

 

یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان ─  YRK