12980501_837992309662438_793049432_n

لەچیا سەرکێشەکانی کوردستانەوە، سڵاوی گەرمی شۆڕشگێڕیمان، پێشکەشی سەرجەم ئەویندارانی ئازادی و دیمۆکراسی، هەڤاڵانی ئامادە، دۆستان و خانەوداەی دڵسۆزی هەڤاڵی شۆڕشگێڕ و نەمری گەلەکەمان شەهید کەمال و وەستا سدیق دەکەین. بە هاتنی مەراسیمی چلەی تیرۆری هەڤاڵی دڵسۆز و تێکۆشەری گەل و تەڤگەرەکەمان سەری رێز و نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادی دادەنوێنین و یادیان بەرز رادەگرین.

هەڤاڵان و دڵسۆزانی رێبازی شەهید کەمال

هەر وەک ئاگادارن رژێمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە هاوکاری هەندێک کەس و لایەن، بە داڕشتنی پیلانێکی تیرۆریستانە، هەڤاڵی تێکۆشەر و کۆڵنەدەری تەڤگەری ئاپۆیی هەڤالڕ کەمال و هاوڵاتی نیشتمانپەروەر، وەستا سدیق ساڵی ئاوایی یان شەهید کرد. ئامانجی سەرەکیان لەو تیرۆرە ئەوە بوو تا ورەی ئاپۆچیەکان لەم دۆخە هەستیارەدا تێکبشکێنن و بە بڵاو کردنەوەی ترس و تۆقاندن ئاپۆچیەکان لەمەڕ دەستەبەر کردنی هزری ئازادی و دیمۆکراسی پاشگەز بکەنەوەو رێگا بۆ کۆمەڵکوژیەکی تری گەلەکەمان خۆش بکەن. بەڵام بە بآ ئەوەی ئاگاداری حەقیقەتی فەلسەفەی تێکۆشانی شەهید کەمال بن، ئەو کردەوە تیرۆریستیەیان ئەنجام دا.
شەهید کەمال سەرجەم تەمەنی ژیانی لەپێناو ئازادی گەلەکەیدا بەخت کرد، بە خاوەندارێتی لەدۆزی رەوای گەلەکەمان لەهەر چواربەشی کوردستان وەفاداری و دڵسۆزی خۆی بۆ چارەسەری دۆزی رەوای کورد نیشان دا. ئەو بەردەوام خۆی بە قەرزداری گەلەکەی دەزانی، لەبەر ئەوەی بە بآوچان کارو خەباتی ئازادیخوازی دەکرد. بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ و بڵاوکردنەوەی فەلسەفە و رامانی بە بآوچان تێدەکۆشا. لەهزر و رامان و فەلسەفەی ژیانی ئاپۆیی دا خۆی قوولڕ کردبوویەوە و هەموو جۆرە هەوڵێکی دەدا کە هەر کەس بەو فکر و فەلسەفەیە ئاشنا بکات. بە پەروەردە کردنی خۆی و خانەوادەی لە ئازادی نزیک دەبوویەوە. لەو باوەڕەدا بوو تا خۆی و خانەوادەی پەروەردە نەکات، ناتوانێت کەس پەروەردە و رێکبخات. بۆیە لەسەرەتا لەکەسایەتی خۆی و خانەوادەکەیەوە شۆڕشی ئازادی دەستپێکرد و رێچکەی تێکۆشانی ئەوەندە سەرکەوتوو و بەهێزبوو کە داگیرکەرانی خستبووە ناو ترس و دڵەڕاوکێوە و هاوکات بە فەلسەفەی ژیان و خەباتی، ئارامی و خۆشی لەداگیرکەران تالڕ کردبوو.

بەڕێزان و ئەویندارانی ئازادی و دیمۆکراسی

ماوەی 40 رۆژ لەتیرۆری هەڤاڵ کەمال و وەستا سدیق تێپەڕ دەبێت، تا ئێستا ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ زانیارییەکیان لەسەر ئەم رووداوە بە خانەوادەو تەڤگەرەکەمان نەداوە، ئەوەش نیگەرانی و گومانەکانی لای ئێمە زیاتر کردووە. بۆیە راشکاوانە رادەگەیەنین هەرگیز لەخوێنی شەهید کەمال خۆش نابین و بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستیە رۆژێک دێت کە دەبێت باجی ئەو تاوانە نەگریسانەیان بدەن.

لەکۆتاییدا بەڵێن بە هەڤاڵان، دۆستان و خانەوادەی شەهید کەمال دەدەین کە بۆ بەدیهێنانی هیواو داخوازیەکانی شەهید کەمال، گوڕ بە تێکۆشانی دیمۆکراتیانەمان دەدەین و خاوەندارێتی لەرەنج و تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی دەکەین.

شەهید کەمال نەمرە
بمرێ خیانەت

 

مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ─ PJAK
23.05.2016