دوێنێ پێنجشەممە 23ی حۆزەیران شاندێكی پژاك بە سەرپەرەشتی هەڤاڵ رێزان جاوید هاوسەرۆكایەتی كۆدار سەردانی بارەگای ناوەندی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد.
لەدیدارەكەدا شاندی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە گەرمی پێشوازیان لەشاندی پژاك كرد و لەگفتگۆی هەر دوو لایەن بە گشتی لەسەر رەوشی سیاسی ناوچەكە و بەتایبەت بارودۆخی دوایی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران هەڵسەنگاندنی تێر و تەسەل كرا. هەر دوو لایەن جەختیان لەسەر پتەوكردنی هاوكاریەكان و هاوئاهەنگی نێوان لایەنە كوردیەكان و رۆژهەڵاتی كوردستان كردەوە.
ئەم دیدارە دوای 3ی كاتژمێر كۆتایی پێهات.