جیهانی ئیمە بە قۆناخێک تێپەر دەبێت کە لە لایەک گەلانی سەر کۆرەی زەوی بە دەست شەڕ و قەتلوعام و ماڵوێرانکەری و تاڵان و کۆچبەری و کێشەکۆمەڵایەتیەکان دەناڵێنێت کە بێگومان دەستی کۆلۆنیالیستە کۆنەکان، سەرمایەدارانی بێ ویژدان و داگیرکەرانی ئیستایی تا بناغە تێدا هەیە و لە لایەکی تر هیوای دنیایەکی گەش، ئاشتی و پێکەوە ژیان لە ناخی هەر مرۆڤێکی خاوەن هۆش و ساحێب گۆش و بە کۆش چەکەرە دەدات. یەک لەو مرۆڤە مەزنانەی کە پێشەنگایەتی ئەم تابلۆ گەشە لەم چارەگە سەدەی دووایدا بۆ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی کردووە “ڕێبەر ئۆجەلان بوویە کە ئەوەماوەی ١٨ ساڵە بە دەست هێزە فاشیستە ناونەتەویەکان و بە دەستی پاشکۆی عوسمانی لە دوورگەی ئیمرالی لە ژێر شەرت و مەرجی مەترسیدار و بێ حقوقی دایە. ڕێبەرێک کە دامەزرێنەری سیستەمی ئاشتی و پێکەوە ژیانی گەلان واتە “کۆنفدرالیزمی دیموکڕاتیک” بوویە کە دەتوانێت گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین لەم قەیران و ئاریشەی شەڕەکانی ‘سوریە، عەراق، ئەفغانستان، تورکیە و کێشەی بە ساڵانی فەلستینی-ئیسرائیلیەکان” رزگار بکات ئیستاکە لە ژێر بێ خەبەری و بێ دەنگێکی مەترسیدار دایە کە بۆ گەلی کورد و تەڤگەری ئازادیخوازەکەی مایەی پەسەند و جێگەر متمانە نیە. دەتوانێت بگوترێت ئامانج لەو زەخت و گوشارە سەر ڕێبەر ئۆجەلان، بێ ئیرادە کردنی ناسنامە و ئیرادەی ئازادە.

هەر وەک دەزاندرێت گەلی کورد لە کوردستان و هەندەران هەر دەم ژیانی رێبەر ئاپۆ بۆیان گرینگ و وەک هێڵی سوور ناوزەدیان کردووە هەر بۆیە بەردەوام لە چالاکی و لڤ و تەڤگەر دابوون و دەنگی خۆیان بە گۆی جیهان گەیاندووە. لەم چەند رۆژەی ڕابردووش دا، گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت شارەکانی کرماشان، سنە، پاوە، شمشیر و ناوچەکانی تری کوردستان چالاکی چاونەترسانەیان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام داوە. ئیمە وەک دەستەی رێوەبەری کۆدار (کۆمەڵگای دیموکڕاتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان) ئەو تێکۆشانەیان سڵاودەکەین و داوا لە سەرجەم ژنان و گەنجان، حقوق ناسان و ڕووناک بیران، چالاکانی مەدەنی و ڕامیاری هەروەها هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردەواری دەکەین هەر وەک چۆن لەساڵی ١٣٧٧ شەقام و کۆڵان و باژێرەکان بە هەبوونی ئازادیخوازان و لێگەڕانی ئاشتی ڕازاوە بوو ئەم جارەش خاوەنداریەتی خۆیان تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و سەرجەم زیندانیانی سیاسی بەردەوام بکەن و بە دروشمی ‘ئیدی بەسە، هەتا سەرکەوتن نەسرەوتن’ گوڕ بە تێکۆشانی خۆیان بدەن.

دەستەی ڕێوەبەری کۆدار

21.8.2016