بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی دژبەرانی خۆی لەناو دەبات لە دوایین دیبەیتی کاندیداتۆری سەرۆک کۆماری ئەو ڕاستیە سەلمێندرا کە کۆماری ئیسلامی شتێك ده‌ره‌وه‌ی حیزبێک نیه‌. لەو دیبەیتەدا بە تەنها باسی كێشه‌كانی ناوخۆی حیزبی بۆ خەڵک کرا، تا ڕادەیەک کە دەتوانین بڵێین هەبوون و چوارچێوەیه‌ك به‌ناوی حکومەت و دەوڵەت لە ئێران شکڵی نەگرتووە.

ئەمە بەشێک لە چاوپێکەوتنی `مازیار کارن`، ئەندامی مەجلسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (PJAK) بوو کە لەگەڵ کەناڵی «freedom»تیڤی لە پرۆگرامی هێڵی سێهەم بەشداری کرد ، سەبارەت بە لێدوانی هاوبەشی کۆمەڵگای دیموکرات و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(KODAR)، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(PJAK)، کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵات(KJAR) و کۆمەڵگای جەوانانی ڕۆژهەڵات(KCR) بۆ بایکۆت کردنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داهاتوو لە ئێران و هەروەها سپاردنی بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شار و گوندەکان بە خەڵک قسەی کرد.

`مازیار کارن` سەبارەت بە هۆكاری بایکۆتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: «ئەم هەڵبژاردنە هێندە چارەنوس سازە کە هەرکەسێ چاوەڕوانی ئەوە دەکات سیاسەتی ستراتژیک و درێژخایەنی خۆی لە بەرانبەر ئێران لە سەر ئەو بنەمایە داڕێژێت. بەو بۆنەیەوە ئەم هەڵبژاردنە و ئەو هەڵوێستانەی کە گیرا پێویست بوو بەرەو ئاکامێک بچێت کە هەموو هێزەکان لەخۆ بگرێت، نەک ئەوەی کە قسەی یەک هێز لەسەر هەموو لایەنێک زاڵ بێت و ئەوانی دیکە لە ژێر ڕکێفی بمێنن. بە هۆکاری ئەوەی کە ئیرادەیەک بۆ گۆڕانکاری لەم هەڵبژاردنەدا لە لایەن ئەو ڕەوتانەی کە بەشدارن پێشکەش و تاوتوێ نەکرا، بایکۆتی هەڵبژاردن وەک هەڵوێستی دوایی دەستنیشان کرا. »

ناوبراو لە درێژەی قسەکانی پێی وایە: «ئێمە بە تێگەیشتنی ئەوەیکە کۆماری ئیسلامی دوچاری هه‌ژاری تئۆری و فەلسەفی هەیە و هەروەها ناکۆکی لە نێوان سیاسەتی کرداری و سیستەمی هزری خۆی و داخوازەکانی کۆمەڵگا هەیە و چارەسەری بۆ دەرچوون لە قەیرانی ئێستای پێ نییە، ویستمان بەو پرۆژەیە کە لە داخوازەکانی کۆمەڵگا سەرچاوە دەگرێت ڕیگەچارەی دەرچوون نیشانی کۆماری ئیسلامی بدەین بەڵام سیستەمی کۆماری ئیسلامی بە سڕینەوەی پرسه‌كان، ڕێگای وەڵامدانەوەی نەهێشت و باسی ئەو پرسیارانەی نەکرد کە لە ئێستادا کۆمەڵگا دەیەوێت بزانێت ئایا بەڕێوەبەرانی کۆماری ئیسلامی پرۆژە و پرۆگرامێکیان بۆ ئەوان هەیە؟ بە گشتی چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگا بەدی نەهات. »

مازیار کارن سەبارەت بە سپاردنی مافی بەشداری کردن یان نەکردنی کۆمەڵگا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شار و گوندەکان بە خودی خەڵک، ڕایگەیاند: « هەڵبژاردنی شار و گوندەکان دەتوانێت وەک ڕاهێنانێك بێت بۆ ئەوەی کە بەڕێوەبەری، بڕیاردان، پرۆژە و ڕووكردی یەکە خۆجێییەکان بگەڕێنێتەوە. ئەگەر کەسانی پسپۆڕ کە توانای ئەوەیان هەبێت کاروباری ڕۆژانەی خەڵک بە شێوازێک بەڕێوە ببەن کە داخوازەکانی خەڵک پێک بهێنێت ئەوکات دەتوانین لە هەڵبژاردنەکان بەشداری بکەین. » `کارن` بە ئاماژە بە ئەوەی کە دەوڵەت و سیستەمی سیاسی کۆماری ئیسلامی لە ساڵانی ڕابردوودا بە هەوڵدان بۆ لەناوبردنی کەسانی دژبەری ناوسیستەم، وەک ئەوەی لە دیبەیتەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری بینرا ویستی ئەوەی هەیە کە سیستەمی خۆی بکاتە یەک حیزب و دەڵێت: «پێویستە ئەم سیاسەتە پێشی پێ بگیرێت و هەنگاو بە هەنگاو ڕووبەڕووی بینەوە و بۆیە ئەرکی ئەنجومەنی شار و گوندەکان وەک بەڕێوەبەری خۆجێیی و گرتنەدەستی ئەرکەکان لە لایەن ئەو هێزانەی کە لە ئەم یەکە خۆجێیە بەشدارن دەتوانێت کاریگەری هەبێت. »