بە تێپەڕ بونی پێنج ساڵ بە سەر بەرخۆدان و قارەمانیەتی و تێکۆشانی گەلی ئێمە لە ڕۆژئاوای کوردستان مێژویەکی نوی و شێوازی خەباتی ئازادیخوازی بۆ گەلی ئێمە لە هەمو کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمار کراوە. لەم ماوەیەدا دەستکەوتی مەزن بۆ هەمو ناوچەکە تۆمار کراوە و لە ناو جەرگەی سیاسەتی هێژمۆنخوازان و دەوڵەت-نەتەوەکان سیاسەتێکی کە لە سەر ئەساسی بەرژەوەندی گەل و یەکسانخوازی کۆمەڵگا دامەزراوەتەوە، هاوکات ژیانێکی بە ڕومەت و پاریزراو بۆ هەمو پێکهاتەکانی ناوچەکە دادەمەزرێتەوە، ئەزمونێکی نوێیە بۆ سوریە و بە تایبەت بۆ گەلی ئێمە لە هەمو کوردستان. دەستکەوتی ئەم شۆڕشە مەزنە بە قارەمانیەتی هەزاران تێکۆشەری سوسیالیست و ئاپۆیی پارێزراوە و بۆ دامزراندنی کۆمەڵگایەکی دێمۆکڕاتیک بۆ هەمو گەلانی ناوچەکە دەبێتە ئەزمونێکی نوێی شۆڕشگێری و هاوکات سیستمی کۆنی داگیرکاری و چەوساندنەوە لەم قۆناخەدا دەڕوخێنێت.

ئەزمونی ڕۆژاوای کوردستان وەک مۆدێلیکی سەرکەوتو بۆ هەمو ناوچەکە دەتوانێت لەم قۆناخە مێژوییەدا ڕێگا چارەسەری بێت. ئیتر پێویستە هەمو دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان ئەم ڕاستیە لە بەر چاو بگرن کە کورد وەک ئاکتەرێکی بە هێز لەم ئاڵوگۆڕیانەدا پێشەنگی دەکات و چیتر نە تەنیا کۆیلەتی پەسەند ناکات بەڵکو لە بەرامبەر هەر جۆرە ناعەداڵەتیەکی دژ بە کۆمەڵگا بەربەرەکانی دەکات و هاوکات هەم داگیرکەران و هەمیش کۆنەپەرەستی ناوخۆیی لە بواری سیاسیەوە توانای بەربەرەکانی ئەم تەوژمە نوێیەی نەماوە و ڕۆژ بە ڕۆژ لە پاشەکشە دان.

دیسان لە بەرامبەر شەهیدانی ئازادی و بەرخۆدانی ڕۆژئاوا پەیمان دەدەین کە بە ڕوحی کۆبانی لە خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە خاوەن دەردەکەوین و مەیدان بە کۆنەپەرەستی و داگیرکاری تەنگتر دەکەینەوە، و هەتاکو سەرکەوتن ناسرەوین. “پۆڵا دەشکی بەڵام ناچەمێ” تێکۆشانی ئێمەش بۆ هیچ داگیرکاریەک و کۆنەپەرەستیەک سەر دانانوێنی. سەرکەوتن بۆ گەلە.

 

هاوسەرۆکایەتی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک

٢٠١٧٠٧١٩