کتێبی چرۆیه‌ك له‌ دره‌ختی ئازادی بۆ بیرهێنانەوەی یادی شه‌هید كه‌مال پێنجوێنی چاپ و بڵاو کرایەوە.

کتێبەکە لەسەر ژیاننامەی شەهید کەماڵ خرەی پێنجوێن و چۆنیەتی شەهید بوونی نووسراوە. شه‌هید كه‌مال له‌ ساڵی 1967ی زاینی له‌ شارۆچكه‌ی پێنجوێن له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار، ره‌نجده‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ر چاو به‌ دونیا هه‌ڵدێنێت و لە١٣ی نیسانی ٢٠١٦ لەلایەن چەکدار و بەکرێگیراوەکانی سەر بە رژێمی داگیرکەری ئێران لەشارۆچکەی پێنجوێن تیرۆر دەکرێت.

شەهید کەمال سەرجەم تەمەنی لەپێناو خزمەت کردن بە گەل و نیشتمان تەرخان کردووە و خاوەن کەسایەتییەکی شۆڕشگێڕ و نیشتمان پەروەر بووە.

لەکتێبەکەدا تیشک خراوەتە سەر قۆناخی منداڵێتی و چۆنیەتی پەیوەستبوونی بە ریزەکانی پێشمەرگە و سەردەمی دەستگیرکردنی لە سەردەمی سەدام و دواتر ئاشنا بوونی لەگەڵ هزر و رامانی ئاپۆیی. تایبەت بە هەوڵ و کۆششەکانی لەنار ریزەکانی تەڤگەری ئاپۆیی بە پۆختی و وردی خراونەتەڕوو. هاوکات سەبارەت بە چۆنیەتی رفاندن و شەهید کردنی زانیاری خراوەتە بەردەم خوێنەران.

کتێبەکە بە قەڵەمی ئامەد شاهۆ ئامادە کراوە.

بۆ وەرگرتنی فایلی کتێبەکە دەتوانن کلیک لێ بدەن.