دوێنێ بەئامادەبوونی هاوسەرۆکانی کۆدار و پژاک لە گەڵ پۆلێک لە گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لەهەرێمەکانی پارستنی مەدیا مەراسیمی کردنەوەی خولێکی نوێی پەروەردەی ئەکادیمای شەهید عاکیف بەرێوەچوو.
عاکیف مامۆ زاگرۆس ، سیروان ناری دوو ئەندامی بزووتنەوەی ئاپۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لە ساتەوەختی پیلانگێری نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر گەلانی ئازادیخواز رێبەر عەبدووڵا ئۆجالان بەشداری ناو ڕیزەکانی تەڤگەری ئاپۆی بوون.ئەو دوو هەڤاڵە ساڵی ٢٠٠٦لە کارەساتێکی سروشتیدا لە چیاکانی کوردستان گەشتنە کاروانی شەهیدان.شایەنی ئاماژە پێکردنە ئەو ئەندامەی تەڤگەری ئاپۆی یەکێک بوون لە دامەزرێنەرانی پارتی ژیان ئازادی کوردستان PJAK .لە ساڵانی تێکۆشانیاندا بەڕۆحی مەزڵوم و کەمال پیر بوونە پێشەنگی هێڵی ئازادی لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان.ساڵی ٢٠١٠لە یەکەمین کۆنفرانسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەو هەڤاڵە بریاری کردنەوەی ئەکادیمای شەهید عاکیف درا، لە هەمان ساڵدا ئەکادیمای شەهید عاکیف بۆ پێگەیاندی کادیری پێشەنگ کرایەوە.
ئەکادیمای شەهید عاکیف حەوتەمین خولی پەروەردەی بەناوی دەورەی شەهید ڕوناهی دەستپێکرد
لە مەراسیمێکی لەشکەریدا لە چیا ئازادەکانی کوردستانەوە بەئامادەبوونی هاوسەرۆکانی کۆدار و پژاک و فەرمانداری هێزی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هێزی پاراستنی ژنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەراسیمی کردنەوەی حەوتەمین دەورەی ئەکادیمای شەهید عاکیف بەرێوە چوو.لە سەرەتادا هەموو گەریلا ئامادەبووەکان خولەکێک ڕێزیان لە شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان کرد.دواتر زیلان ڤەژین سەبارەت بەو ڕۆژە ئاخاوتنی بۆ ئەندامانی پەروەردە کردوو وتی:” ئەمرۆ کە ڕۆژی شەهید بوونی شەهید عاکیف و شەهید سیروانە لە هەمان کاتیشدا رۆژی کردنەوەی حەوتەمین خولی پەروەردەی ئەکادیمای شەهید عاکیفە.لە کەسایەتی شەهید عاکیف وشەهید سیرواندا هەموو شەهیدانی شۆرش بە بیردەهێنینەوە. شەهیدان لە ژیان و تێکۆشانی خۆیاندا بەو پەری بەرخودانییەوە شەریان کرد و گەشتنە کاروانی نەمران. حەوتەمین خولی پەروەردەی ئەکادیمای شەهید عاکیف بەناوی هەڤاڵ روناهی یە. هەڤاڵ روناهی لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد دا بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا،وەک و ژنێک تێکۆشەر بە موڕاڵێکی بەرزەوە بەشداری ناو تێکۆشان بوو. بۆ ئەوەی وەڵامی ڕژێمی ئێرانی پەت و سێدارە بداتەوە بەو پەری بریارداریەوە تێکۆشانی کرد و گەشتە کاروانی شەهیدان.”
لە کاتی ئێش و ئازاری گەلدا کۆژانەکانی گەلیان لە کۆڵناو بەرەو لوتکەی ئازادی هەنگاویان نا
لە بەردەوامی قسەکانیدا لە سەر کەسایەتی هەردوو شەهید زیلان ڤەژین دەڵێت:”لە ساڵی ١٩٩٩ کاتێک پیلانگێری نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو گەل بەگشتی و گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت وەک ئاگر لەدەوری سەرۆک ئاپۆ کۆبوونەوە،هەڤاڵ عاکیف و هەڤاڵ سیروان بە ڕۆحێکی فیداییانەوە بەشداری ناو کاروانی خەبات بوون.هەڤاڵ عاکیف لە رۆژانی تێکۆشانیدا هەتا کاتی شەهیدبوونیشی بە گیانی بەرپرسیارێتی شۆرگێریەوە بەشداری ژیانی ناو شۆرش دەبوو .لە مەجلیسی پژاک و پەکەکە جێگای گرتوو بە ڕۆحی میلیتانی ئاپۆیی هەموو ئەرکەکانی بە جێ گەیاند.هەمیشە بەڕۆحی جەوانی خۆی کە تێکۆشین دەکات، بەسەریدا دەچێت،سەرکەوتن قازانج دەکات بەشدار دەبوو.هەڤاڵانی وەک خۆشمێر،‌هێمن،زیلان،تاڤار و بەهەزاران هەڤاڵی تر لە تێکۆشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ کەسایەتی خۆیان ئافراند و بوونە ئەڵقەیەک لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ.بەو ڕۆحەوە وەڵامی دووژمنانی گەلی کورد بەتایبەتی ڕژێمی ئێرانیان دایەوە.
“دەبێت بەرۆحی شەهید عاکیفەوە بەشداری پەروەردە بکەن”

لە کۆتایی دا هاوسەرۆکی پژاک زیلان ڤەژین ئاماژەی بە گرنگی پەروەردە کردوو و وتی:” لە سەرەتای دەستپێکردنی پەروەردەدا سەرەتا خۆ دروستکردن لە کەسایەتی و لە ڕۆحدا و جێ بەجێ کردنی ئەرکەکان ئەرکی هەموومانە، بەتایبەت ئەرکی سەرشانی هەموو ئەو هەڤاڵانەیە کە لەو پەروەردەدا جێگا دەگرن.چونکە هەر کاتێک دەورەیەکی پەروەردەی شەهید عاکیف دەست پێ دەکات و بە سەرکەوتووانە بە کۆتاییی دێت دەبێتە هێزێکی زۆر گەورە لە ناو تێکۆشانی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا.ئەوە بۆ یەکەم جارە کە لە ڕۆژی شەهید بوونی شەهید عاکیفدا کردنەوەی خوڵێکی ئەو ئەکادیمایە بەڕێوە دەچێت،لەبەر ئەوە دەورەی شەهید روناهی کە لە ڕۆژی شەهیدبوونی هەڤاڵ عاکیف دا دەست پێت دەکات باوەرمان وایە کە ئەو پەروەردەیە لە ڕووی ئامادەکارییەوە بتوانێت سەرکەوتنێکی گەورە و پەروەردەیەکی گرنگ لە رووی کەسایەتیدا ئەنجام گیر بکات و بتوانن ئەنجامێکی سەرکەوتوو بۆ تێکۆشانمان بەدەست بخات. ئەمرۆ هەڤاڵان لە ئەکادیمیای شەهید عاکیفدا پەرەوەردەی خۆیان دەبینن وخۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەرکەکانیان .لە هەمان کاتدا بەو بەرپرسیارێتیەی کە هەڤاڵ عاکیف بەشدار بوو، لە هەر شەرت و مەرجێکدا تێکۆشانی کردو لە هەر ئاستێکی بەرزدا دا ئەرک و بەرپرسیارێتی گرت.دەبێت ئێوەش ڕێچکەی ئەو هێڵە تێکۆشانە بەر نەدەن،چونکە لە خەباتی ئایدۆلۆژیدا ئەو ڕۆڵەی کە حەقی قەرا و کەمال پیر لە تێکۆشانی ئازادیدا گرتیان و بوونە پێشەنگی هێڵی تێکۆشان،هەڤاڵ عاکیفیش وەک پێشەنگێک لە ناو گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەو شێوازە ئەرکی خستە سەرشانی خۆی و بووە پێشەنگی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردساتان.”
لە کەسایەتی شەهید عاکیف و شەهید سیرواندا هەموو شەهیدانی شۆرش بە بیردەخەینەوە و سەری رێز و نەوازشیان بۆ دادەنەوێنین ، شەهیدان خەون و خەیاڵیان ئازادی بوو،پەیمان دەدەین کە بە ئازاد کردنی رێبەر ئاپۆ، ئازادی هەموو گەلان مسۆگەر بکەین. لە کۆتایی دا دەڵێین شەهیدان ڕێبەری تێکۆشانمان بژی سەرۆک ئاپۆ شەهیدان نامرن،پەیمان بە شەهیدان دەدەین هەتا دوا دڵۆپی خوێنمان درێژە پێدەری ڕێگای ئەوان بین و تێکۆشان بکەین و خەیاڵی ئەوان پێک بێنین و نە هێڵین هیچ کاتێک دووژمن کەیف خۆش بێت و رێبەرایەتیشمان ئازاد دەکەین.”
“پەیمان دەدەین درێژە پێدەری ڕێگای شەهیدان بین”
لە درێژەی مەراسیمەکەدا ئەندامانی پەروەردە سوێندی شۆرشگێرانەی خوارد و پەیمانیان دا کە: “بە فکر و رامانی رێبەر ئاپۆ کە خۆی لە هاوسەنگی ژینگەیی ی ئازادیخوازی ژن و نەتەوەی دیمووکراتیکدا دەبینێتەوە،بەهەموو توانایانەوە بەشداری پەروەردە ببن ، بۆ ئەوەی بتوانن ڕۆحی کەسایەتیەکی سەرکەوتوو لە خۆیاندا دروست بکەن هەتا بتوانن لە هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشاندا سەرکەوتووانە درێژە بە خەباتی خۆیان بدەن.”
بە سازدانی موراڵێک ئاهەنگی کردنەوەی پەروەردەی گێرا
لە کۆتایی دا هەڤاڵانی ئامادە بەو پەری جۆش و خرۆشەوە بەشداری ئاهەنگی کردنەوەی دەورەکەیان کردوو.دەنگە خۆشەکەی گەریلاکان ئاوێزانی دەنگی سروشتی چاکان بوو.دواتر گۆڤەندی سەرکەوتنیان گێراو بە موڕاڵێکی بەرز و ڕوویەکی گەشەوە هەنگاویان هەڵگرت بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی ئازاد.