جوانا سنه
دەتوانین بڵێن کە خۆکوژی هەنگاونانە بۆ کارێک بە زانستی لە پێناو لە ناوبردنی کەسایەتی خۆ، کە بە ئامانجی ڕاکشانی سەرەنجی کۆمەڵگا و ڕزگاری لە زەختی ڕەوانی و کێشەکانی بنە ماڵەیی ،کۆمەڵایەتی،ئابووری و هتد پێک دێت.کۆمەڵگا هەموو کات لە ناو گۆڕانکاری دایە و ئەو گۆڕانکاریە کاتێک نەکەوێتە خزمەتی ژیانی تاکەکانی کۆمەڵگا ئەوە ئەبێتە هۆکاری ئەوەی کە کێشەکان قووڵتر بکاتەوە ،بنەمای ئانالیزی کێشەی خۆکوژی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕوانگەی دەوڵەتی ئێران و کاربەدەستان هەرە زۆر وەکوو کێشەیەکی ڕەوانی و نەخۆشی پێناسە ئەکرێت ئەم پێناسەیە بەربەستێکە بۆ چارەسەرنەکردن و خۆ بەرپرسیارنەدیتن لە بەرامبەر کێشەی خۆکوژی ….ئەگەر ئەو تاکەی کە خۆی کوشتبێت و ژن بێ پێناسەیەکی نامووسی بۆی ئەبیندرێت و ئەگەرێش پیاو بێ نەخۆشی ڕەوانی .
بەڵام ئەوە ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە کە ئێران لە ناو ئەو وڵاتانە دایە کە رێژەی خۆکۆژیان هەرە ژوورە و لە ئیرانیش ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆکشتن ئاستی هەرە ژوور بەخۆیەوە گرتووە بووە بە دیاردەیەکی بەرچاو و بەڵاو بووەتەوە . هەربۆیەش ئەمە کارەساتێکە کە لە هەموو بوارێکەوە پێویستە شرۆڤەی لە سەر بکرێت و بۆ چارەسەری پیلان دیار ببێ . بەڵام ئەگەر هەر بەو زیهنییەت و عەقڵییەتە کە هۆکاری خۆکوژیە جارێکی دیکە شرۆڤە و چارەسەری بۆی دیار ببێ ناتوانین بڵێن کە ئەوە رێگایەک و هەنگاوێکی سەرکەوتوویە لە بەر ئەوەی کە هۆکارەکانی خۆکۆژی کە بنە مای خۆی لە زیهنیەتی رەگەزپارێز و عەقڵییەتی پیاوسالارئەگرێت جارێکی دیکە بە هەمان ڕوانگە چارەسەر ناکرێت ،ڕوانگەیەک کە لە ناو بنەماڵە و کۆمەڵگا لە سەر ژن هەیە هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە ژن بنەمای هەموو کێشەکانە ،ئەو یاساییەی کە لە سەر بنەمای زیهنییەتێکی ئیسلامی نووسراوە و بە دروشمی بەرابەری دەنگی خۆی هەڵبڕیوە هەموو کات نابەرابەرانە و دژە ژن و بێ ئەوەی کە مافێک بە ژنان بدرێت بەرێوە چووە و ژن مەحکوومی یەکەم و دوایینە،
ئابووری لە هەر کۆمەڵگایەک ڕاستەوڕاست بە سیاسەتێک کە لە ناو کۆمەڵگا بەرێوە دەچێت گرێدراوە ئەگەر ئێران لە ناو کائۆسێکی ئابووری دایە سەرچاوەی خۆی لە سیاسەتی لاواز و هەڵە ئەگرێت ئەگەر ڕۆژانە ئەبیندرێت پیاو ،ژن و منداڵی خۆی ژەهراوی ئەکات و هەموو پێکەوە مردن لە ئامێز ئەگرن سەرچاوەی لە سیاسەتە هەڵەکانی ئێرانە…کۆمەڵگایەک بێ پەروردە یان پەروەردە لە سێبەری زیهنیەتێکی رەگەزپارێز و دین گەرا ونەژاد پەرەست بێت زۆر دیارە کە لە گەڵ خۆیی فەرقی چینایەتی ،فەرقی رەگەزونژاد بخاتە بەرچاو و زۆرتر زەقی بکاتەوە کە ئەمانە هەموو هۆکاری سەرەکییە کە ڕێگای ژیانی تاکێکی کۆمەڵگا بەرەو لەناو بردنێکی بە زانابوون ببات.
خۆکۆژی لە ئێران و بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو مودێلێکی لێ هاتووە و هەرە زۆر ئەبیندرێت کە ژنان ئەم رێگایە وەکوو دەنگ و هەڵوێستێک بە ناوی قەبووڵ نەکردن ،نیشانی ئەدەن، بەڵام ژنان پێویستە ئەوە باش بزانن کە خۆکوژی ڕێگای چارەسەری نییە دەرچوون لە مەیدانی شەڕە لە گەڵ زیهنیەتی کۆنەپەرەست ،بۆیە ژنان پێویستە لە جێگای ئەوە کە جەستەی خۆیان بسووتێنن ئەو فکرو زیهنیەتە بسوتێنن و رێگا نەدەن کە هەبوونی ژن ببێتە کارەساتێک کە دەسەڵات وەکوو ئامورێکی بۆ شاردنەوەی کێشەکانی بە کاری بێنێ بەڵام بە ناسین و دەربڕینی جەوهەری ڕاستەقینە و هێز وبە هەبوونی خۆی بتوانێت وەکوو هەموو کات پێشەنگایەتی خۆیان دیار بکەن و بە بەرز کردنی هێزی پاراستنی جەوهەری خۆیان هەم لە بواری فکری و هەم لە بواری جەستەی خۆیان بپارێزن . وەک چۆن ئێستا ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان توانیان بوون بە سەمبۆلی بەرخۆدان و هێز و جەسارەتیان بە هەموو ژنانی جیهان بەخشی ئەوە ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتیش خاوەنی هەمان هێز و ئیرادەیەن ،تەنانەت ناسین و بە هێزکردنی ئەو جەوهەر گرینگە..