١٤ سال لەمەوبەر بە پیلانێکی ناودەوڵەتی بەرانبەر بە رێبەری گەلی کورد رێبەر ئاپۆ هێزە ناودەوڵەتیەکان هەوڵی ئەوەیان دا کە ئیرادەی کوردی ئازاد یا لە ناو ببەن یا تەسلیم بگرن. دوای ساڵان بەرێوەچوونی سیاسەتی داگیرکەران لە سەر گەلی کورد هەوڵدان بۆ لە واتا دەرخستنی، لە ئاکامدا بە رێبەرایەتی رێبەر ئاپۆ، کورد بوو بە خاوەن ئیرادەیەکی ئازاد تا لە ژێر سێبەریدا بتوانێت خاوەنداریەتی لە خۆی و ناسنامەی بکات. کورد بە تێکۆشانی چەندین ساڵەی لەم پێناوەدا بوو بە خاوەن رۆڵ و مسیونێک کە بتوانێت لە گۆڕانکاریەکان دا خاوەن کاریگەری بێت. گەلی کورد گەیشتبووە ئاستێک کە ئیدی نە تەنیا خاوەنداریەتی لە خۆی دەکرد بەڵکوو دەیتوانی لە گۆڕانکاریەکانیشدا خاوەن تەئسیر بێت. ئەمە بوو بە هۆکاری ئەوەی کە ئەم ئیرادەی ئازادە کە رێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی دەکات، وەک ئاستەنگییەک ببیندرێ لە پێش ئەو پیلانەی کە دەیانەویست بۆ هەرێمەکە دایبڕێژن. بۆیە لە پیلانگێڕیێکی نگریسانە و قڕێژێدا کە زیاتر لە ٢٢ دەوڵەت و هێزی هەرێمی تێدا بەشدار بوون، هەوڵدانەکانیان بۆ بێ کاریگەر کردنی رێبەرئاپۆ دەستی پێکرد.

دوای چەندین ساڵ پاش دەسپێ کردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە ٩ ئۆکتۆبەردا بەرانبەر بە رێبەر ئاپۆ دیار دەبێت کە ئامادەکردنی زەمینەیەک بوو بۆ گۆڕانکاریەکانی ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتی ناوین. بەڵام دوای تێپەڕبوونی ١٤ ساڵ بە سەر ئەم سەرەتایەدا، دەرکەوت کە نە تەنیا نەیانتوانیوە ئیرادەی ئازاد تەسلیم وەربگرن، بە پێچەوانەوە کورد زیاتر لە هەر کات خۆی کردووە بە خاوەن سیاسەتێکی سەربەخۆ و پیلانێکی راست کە ئەو هێزەی ئێستای و پێگەی سیاسی و دەست خستراوی لە هەرێمەکەدا ئەوە دەسەلمێنێت. کاتێک کە گۆڕانکاریەکانی ئەمڕۆ بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوین دا چاولێدەکەین، واتا و گرینگی ئیرادەی ئازادی گەلی کورد بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ کە لەمپەرێک بوو لە بەرانبەر سەرەڕۆیی و داگیرکاری سیستەمی جیهانی زیاتر هەست پێ دەکەین. دەسپێ کردنی پیلانگێڕی و بەردەوامییەکەی کە سیاسەتی ئیمراڵی بوو هەوڵدانە بۆ تەسلیم گرتنی ئیرادەی ئازاد، ئیرادەیەک کە تووانیوویەتی لە نەبوون، هەبوون و بە جێگای تەسلیم بوون ئیرادەی ئازاد و خاوەنداریەتی بخوڵقێنێت. پیلانگێڕی و سیاسەتی ئیمراڵی نە تەنیا شکستی هێنا بەڵکوو بە ڕاوەستان و بەرخۆدانی رێبەر ئاپۆ، بوو بە هۆکاری وەدیهاتن و بەدەسخستنی دەسکەوتەکانی وەکوو بەرخۆدانی زاپ، حماسەی قەندیل، ئازاد بوونی باشووری رۆژئاوا و ئێستاش لە باکووری کوردستان تەڤگەری شۆڕشگێڕی.

ئێستا دیار دەبێت کە بە بێ موخاتەب گرتنی ئیرادەی گەلی کوردی ئازاد گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی پێک نایا، هەروەها بۆ رای گشتی و هەموو هێزەکان دیار بوو کە کێشەی کورد بە تەنیا بابەتی چەن دەوڵەتی داگیرکەری سەر کوردستان نیە، بە پێچەوانە کێشەییەکی هەرێمی و جیهانیە. بە ساڵانە هەر هێزێک هەموو چەشنە سیاسەتێکیان بەرانبەر بە گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان بە ڕێوە بردوە، هەتاکوو کورد بکەن بە ئامرازێک بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان، بەڵام ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بەرانبەر بەو سیاسەتە، کوردی کرد بە خاوەن ئیرادە و لە هەمان کاتدا ئەو ئیرادەیە کوردی کرد بە خاوەن هاوسەنگێکی سیاسی. بۆیە هەموو گۆڕانکاریەکانی هەرێمەکە پەیوەستە بە ئیرادەی گەلی کوردەوە. بە بێ ئەساس گرتنی رێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری کێشەی کورد گۆڕانکاریەکان نە تەنیا پێکنایێن، بەلکوو پێک هاتنیشی زەحمەتە و تەنانەت ئاڵۆزیەکان رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبن. ئێستا کە سیاسەتی ئیمراڵی بەرانبەر بە رێبەر ئاپۆ رۆژانە بە رێوە دەچێت، پێویستە بزانرێت کە گۆڕانکاری نە تەنیا لە کوردستان بەڵکوو لە هەرێمەکەش گرێدراوی رەوشی رێبەر ئاپۆیە.

لە ساڵرۆژی دەسپێکردنی پیلانگێڕی ناودەوڵەتیدا وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاک سەرەڕای شەرمەزار کردنی پێلانگێڕی ناودەوڵەتی ڕادەگەیەنین بە بێ موخاتەب گرتنی ئیرادەی گەلی کورد کە رێبەر ئاپۆیە، گۆڕانکاری لە هەرێمەکەدا بێ واتایە و بنەڕەتی نابێ. هەروەها بێ چارەسەر هێشتنەوەی کێشەی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان، قۆڵتر کردنی کێشە و ئاڵۆزیەکانە لە هەرێمەکەدا. لەم پێناوەشدا گەلەکەمان بزانێت تەنیا رێگای چارەسەری و هەروەها پوچەڵ کردنەوەی پیلانگێڕی، ئازادی رێبەر ئاپۆیە، بۆیە هەموو کوردێک لە هەموو پارچەی کوردستان هەوڵدانی خۆی بە هەموو شێوازێک بخاتە گڕ.

 

کۆردیناسیونی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاک
08.10.2012