‌لەم رۆژانەدا بینەر و بیسەری رووداوی تیرۆریستی لە دژی گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستانین. لەم رۆژانەدا لە پاریس، گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی، بناری قەندیل، سەرێکانی، مێردین و کەرکووکی باشووری کوردستان کردەوەی تیرۆریستی لە دژی گەلی کورد و مافە رەواکانی بەڕێوە دەچن. بێگومان ئەو هێرشانە دابڕاو لە یەکتر و گوزارە لە قۆناخێک لە رووبوڕووبوونەوەی تیرۆریستی لەگەڵ ویست و داخوازییەکانی گەلی کوردستان دەکات.

‌ئێمە بانگ لە گەلی کوردستان دەکەین کە لەم ساتەوەختانەدا لەمەڕ دۆخی نەتەوەیی هەیی هەستیار بن و نەهێڵن تیرۆڕ ببێتە هۆی تێکدانی یەکڕیزەیی و هاوهەڵوێستی و چاوترسێنکردنی کۆمەڵگای کوردی.
‌لە کۆتاییدا تیرۆری رۆژی رابردوو لە شاری کەرکووک بە توندی شەرمەزار دەکەین و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی قوربانیانی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە دەکەین و هیوای هەرچی زوو باشبوونەوەی بریندارانی ئەم کردەوە تیرۆریستیە دەکەین.

‌مەجلیسی پاڕتی ژیانی ئازادی کورستان – پەژاک