کاتێک بە وردی لە رووداوەکانی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەراست دەروانین، هەست دەکەین کە پاش سەدەیک، لۆزانێک، ئاپۆ ئاسا لە ژێر پێستی خۆرهەڵاتی ناویندا چڵ دەدات و بەردەوام فرچک لە سنورەکانی نەمەیو و دڵەمەیی هەرێمەکە دەدات. رەوتی روداوەکان و لاوازی لە رادەبەدەری رێکخراوەکانی ناونەتەوەیی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان کە هەنگاو بەرو کۆما هەڵدەگرێ، هەڵوەشانەوەی بەردەوامی گرێبەستەکانی نێودەوڵەتی لە لایەن زڵهزەکان بە مەبەستی لە ئەستۆ داماڵین و خۆ رەها کردن لە هەرجۆرە بەرپرسیارەتی و دابەزاندنی تێکچووی وەڵاتەکەیان. لە هەمان کاتدا ئاوەڵا هێشتنەوەی دەستتیان بۆ ئاراستە کردنی هێزیان و چالاک کردنیان. هەموو ئەوانە نیشان لە قۆناخێکی تێپەرین دەدات. خاڵی گرینگ ئەوەیە کە بزانین دیزاینی هەرێمەکە بە گورەیی پەرگالی نوێی سەرمایەداری واتە قۆناخی نانیاسنی- گلۆباڵ دانەرێژراوە. هەڵبەت سنورە ساختەکانی رۆژهەڵاتی ناوین لە چوارچێوەی پارادایمی کۆنی کولۆنیالیسمی پشت بەستو بە پەرگالی دەولەت نەتەوە دامەزرا. ئێستا کە سەرمایەداری ڕەھاتر لە ھەموو دەورانی تەمەنی، سنووری دەوڵەت – نەتەوە چەڵەمە و لەمپەر نییه‌ بۆی، شایەدی ھەوڵدانی سایکس و پیکۆ و لۆرنسەکانی سەدەی بیست و یەکەمین بۆ گۆرینی ھەندەسەی ھەرێمەکە.
لە ھەلومەرجێکی بە ئەم شێوەیەدا، پێویستی بە خۆبەڕێکخستن لە چوارچێوەی پارادایم و ئەندێشەیەک هه‌یه‌ کە بتوانێت ئەوپەڕی توانست و ھێز ببەخشێت بە گەل تا لە میانەی کێشمەکێشم و ململانێی ھێزە جیھانی و ھەرێمییه‌كان خۆی بگەیەنێتە قەراغی ئەمن و ئارامی.
بێشک ئەوەی جێگای دڵەڕاوكێ و مەترسییە مانەوەی هه‌ندێ ھێزی ھەرێمی و لایەنی کوردستانییە لە قۆزاخەی ھەمان پارادایمی کۆنی ساڵانی گرێبەستی لۆزانن و پێداگرن لەسەر ھەمان پاشکەوتوویی. ھەبوونی پارادایمی دێمۆکراتیک یاخود نەتەوەی دێمۆکراتیک کە دەتوانین گەشەدارتر و پێشکەوتووتر لە ئاست ڕوانگەکانی دەستێوەردان بیبینین، ھیوابەخش و ڕزگارکەرە.
بۆیە پێویستە ھەموو لایەنەکان لە کوردستان بە پێداچوونەوە لە ڕوانگەیان، خۆیان لەو بیرۆكه‌ کۆن و نائەموارە ڕەھا بکەن کە خودی پەرگالی جیھانی گولۆباڵ ئیتر بڕوای پێ نەماوە. ئەو پاشکەوتووییه‌ دەتوانێت سەپێنەری گرێبەستێکی دیکە بێت کە کورد و کۆمەڵگای کوردی جێگە و پێگەی تێدا نەبێت. ڕێكار و چارەسەری ھەنگاونانە لە چارچێوەی پارادایمی ئازادیدا.
هاوسه‌رۆكایه‌تیی پارتیی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاک)
٢٣ی ته‌مووزی ٢٠١٩\٢ی گه‌لاوێژ