بۆ ڕای گشتی

هەر وەک ئاگادارن هێرشی هەمە لایەنە و بەرفراوان لە شوێنە جیاوازەکانی کوردستان لە سەر گەل و دەسکەوتەکانی بەردەوامە. هاوتەریب لەگەڵ ئەو هێرشانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش، سەرەڕای ئەوەی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دۆخی پاراستندان، دەبنە ئامانجی هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئێران و گرووپە کۆنتراکانی. لە سەر ئەو بنەمایە وەڵامی پێویست دراوەتە ئە هێرشانە و بێ وڵام نەماونەتەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا لە ڕێکەوتی ٩ی خەرمانانی ١٣٩٨ی هەتاوی لە هەرێمی دۆڵی قاسملوو، چیای مادخ سەر بە شاری ورمێ ‌هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئێران لەبەرامبەر گەریلاکانی YRK ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان دەست پێ دەکەن. لە ئەنجام دا لە نێوان هێزەکانی داگیرکەری ڕژیم و یەکینەکانی ئێمەدا شەڕ و پێکدادان ڕوودەدا. لە ئاکامی ئەو شەڕەدا هەڤاڵێکمان بە ناوی شەڕوان وڵات، وێڕای بەرخۆدان و شەڕێکی قارەمانانە دەگاتە پلەی بەرزی شەهادەت و پەیوەستی کاروانی شەهیدان دەبێت.

هەڤاڵ شەڕوان نموونەی ڕاستەقینەی فیداکاری و دڵنزمی و خزمەتکاری بوو بۆ گەلەکەی؛ لەرەوتی شۆڕشدا کەسایەتیێکی کراوە و بەتوانا و ماندوونەناس بوو. هاوکات کەسایەتییەکی بە پێوان و خاوەن ئەخلاقی بەرزی شۆڕشگێڕی بوو. لە تەمەنی چەندساڵەی خەباتیدا بە هەموو هێز و توانا و بێ پسانەوە خەباتی بەڕێوە برد و دەرئەنجام بووە جێگای متمانەی ڕێکخستن و گەلەکەمان.

بە بۆنەی شەهادەتی هەڤاڵمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی دەکەین و سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێز و نیشتمان پەروەرمان دەکەین و بەڵێنی درێژەپێدان و بە ئەنجام گەیاندنی خەبات و تێکۆشانی دووپات دەکەینەوە.

فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان – یەرەکە

١٢/٠٩/٢٠١٩