بۆ ڕای گشتی

لە ٢١ەمین ساڵڕۆژی پیلانگێڕی ٩ی ئۆکتوبر لە سەر ڕێبەر ئاپۆ، دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک لە ڕۆژئاوای کوردستان هێرشێکی بەرفراوانی دژی گەلەکەمان دەست پێکرد. ئەو هێرشە کە بەئامانجی پاکتاوکردنی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان و پێکهاتەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریە پێکهات، بەردەوامی پیلانگێڕی و قڕکردنی کوردانە. لە هەمان کات دەوڵەتی فاشیستی تورک و چەتەکانی داعش دەیانهەوێ تەنیا شوێنێک کە لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دا کە مرۆڤایەتی ئازادانە دژی، لە سەرنەخشەی جیهان بسڕنەوە، کوردی ئازاد بشکێنن و بە ناوی کورد و کوردستان هیچ شتێک نەهێڵنەوە. بەم شێوەیە ئەو هێرشە دڕندانە تەنیا دژ بە پرۆژەی نەتەوەی دێمۆکراتیک و ڕۆژئاوای کوردستان نیە، بەڵکوو لە هەمان کاتدا دژ بە هەموو کوردان و خاکی پیرۆز و شەهید پەروەری کوردستانە.

لە سەر بانگەوازی سەفەربەری بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان ئێمە وەک یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەرەکە ئامادە بوونی خۆمان بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگەیەنین و لە سەردەمێکی مێژوویی وەک ئەمڕۆ پاراستن و خاوەندارێتی لە ڕۆژئاوا و باکووری سوریا وەک ئەرکێکی نیشتمانپەروەری، شۆڕشگێڕی، ئەخلاقی و مرۆڤانە دەبێنین. بەم بڕوا و تێڕوانینەوە وەک هێزی پاراستنی ڕۆژهەلاتی کوردستان بۆ پاراستنی هەر بست لە خاکی پیرۆزی کوردستان ئامادەین و پشتگیری خۆمان بۆ هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک، یەپەگە و یەپەژە ڕادەگەیەنین.

لەم باوەرەدایین کە بەرخۆدانی بە شەرفی گەلانی ڕۆژئاوا و باکووری سوریا ڕەوایە و بۆ پاراستنی هەموو گەلانی کوردستان و هەرێمی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستە. بۆ پاراستنی ئەم بەشە لە خاکی ئازادی مرۆڤایەتی پێویستی بە بەرخۆدان و تێکۆشانی نەتەوەیی هەیە. کات کاتی بەرخۆدانە و ڕاپەڕینی نەتەوەیی، کاتی شەڕی نەتەوەییە. کاتی ئەوەیە کە هەر تاکی کورد وەک شەڕوان، جەنگاوەر و گەریلا چەک هەڵگرێ و بکەوێتە مەیدانی جەنگ. ئەم جەنگە جەنگی هەموو کوردان، دۆستانی کورد و ئازادیخوازانە دژ بە داگیرکاری و فاشیزمی نەوەکانی عوسمانی و مەغوولانی تاڵان کەر. جەنگی سەرکەوتنە هەتا سەرکەوتن و بە دروشمی ئازادی و سەرکەوتن، ئالای سەوز و سوور و زەردی ئازادی لە مەیدانی شەڕ و بەرخۆدان شەکاوە ڕابگرین.

هەروەها جارێکی دیکە گەلەکەمان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان بە هەستی وڵاتپارێزی و شۆڕشگێڕیانەی هەمیشەیی خاوەنداری لە ڕۆژئاوای کورستان کرد. ئەم خاوەندارییەی هەموو گەلەکەمان و بە تایبەتی بەشداربوانی ڕێپێوانەکانی دژ بە فاشیزم و داگیرکاری سڵاو دەکەین و ئەوە سەلمێنەری هێزی یەکگرتووی کوردانە و دەبێ ئەو خاوەنداریە بەرفراوانتر ببێت و هەموو چین و توێژەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهێزتر تێیدا بەشداری بکەن.

لەکۆتایی دا بانگ دەکەین کە هەموو ژنان و جوانانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، جوانانی فارس، ئازەری، عەرەب، بەلووچ، بەختیاری، مازەنی، گیلەکی و … و هەموو ئەو کەسانەی کە دەخوازن چەک هەڵگرن و شەڕ بکەن بەشداری ناو ڕیزەکانی هێزەکانی سوریا دێمۆکرات، یەپەگە، یەپەژە و گەریلاکانی ئازادی کوردستان ببن و سەنگەرەکانی شەڕ لە هەرشەقام، کۆلان و چیای کوردستان پڕ بکەنەوە. تاکوو لە قۆناخی سەرکەوتن دا هەموو بە یەکەوە سەربکەوین.

 

فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان_YRK

١٣.١٠.٢٠١٩