بۆ رای گشتی:

14 ساڵ بە سەر پیلانگێری ناودەوڵەتی لە دژی رێبەری گەلی كورد، رێبەر ئاپۆ تێپەر بوو و زیاتر لە ساڵ و نیوێكە، سەرەڕای هەلومەرجی گۆشەگیری لە دورگەی ئیمراڵی، گۆشەگیری لە ناو گۆشەگیریدا بەسەر رێبەرایەتیماندا دەسەپێنرێت. داگیركەران و نەیارانی گەلی كورد لە ئاستی هەرێمی و ناودەوڵەتیدا لە پێناو بەردەوام كردن و پەرەپێدانی سیاسەتی پاكتاوكردن و قڕكردنی گەلی كورد هەر چەشنە كردەوەیەكی دژمرۆڤانەیان لە بەرامبەر گەل و بزاڤی ئازادیخوازیدا بەڕێوە بردووە و هەتا ئێستاكەش، لەم پێناوەدا هەوڵدانەكانیان بە شێوەی جیاجیا بەردەوام دەكات. گەلەكۆمەی ناونەتەوەیی كە لە بەرامبەر رێبەری گەلی كورد پێكهات و لە قوناخی جیاوازدا بەردەوامی كردووە، لە ئاستی هەری بەرزدا دژایەتی سیاسەت و پیلانەكانی داگیركەران و زلهێزە جیهانیەكانی سەبارەت بە گەلی كورد و كێشەی كورد ئاشكرا كرد. لە كاتێكدا پیلانی دەستێوەردان لە سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لایەن زلهێزە جیهانیەكانەوە داڕێژرابوو، پێویست بوو بەر لە هەر هەر شتێك رێگا لە هەمبەر جیبەجێكردنی پیلانكە خۆش بكرێ؛ ئەوە راستی بەڕێوەبردنی گەلەكۆمەیەكی وەها لە بەرامبەر گەلی كورد، بەتەواوی دەسەلمێنێت. لە راستی دا پیلانگێری ناودەوڵەتی ساڵی 1999 و رادەست كردنی رێبەر ئاپۆ بە دەوڵەتی فاشیستی توركیا، هەڵگری پەیامێك بۆ گەلی كورد بوو. ئەم پەیامە وەهابوو كە لە قۆناخی دەستێوەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دامەزراندنی سیستەمی نوێی جیهانی، پاكتاو كردن و قڕ كردنی گەلی كورد لە پیلانیاندایە و چارەنووسی گەلی كورد هەروەك رابردوو دەخرێتە بر دەست داگیركەران. بەردەوام گەلی كورد بێستاتۆ و بێماف دەمێنێتەوە و لە ئاستی ناودەوڵەتیدا پیشتیوانی هەمەلایەنە پێكدێ لە داگیركران بۆ پاكتاوكردنی گەلی كورد.

بە بەرخۆدانی مێژووی رێبەر ئاپۆ لە هەلومەرجی گۆشەگیری تەواو لە دورگەی ئێمراڵیدا و خاوەندارێتی بێوێنەی گەلی كورد لە هەموو بەشەكانی كوردستان و تێكۆشانی هەمە لایەنەی بزاڤی ئازادی خوازی گەلی كورد، پیلانگێری ناودەوڵەتی بە هیچ شێوازێك نەگەییشت بە ئامانجەكانی خۆی. بە پێچەوانەی هەموو ئاستەنگییەگان و بەربەستەكان، ئەمڕۆكە گەلی كورد لەسەر جەم بەشەكانی كوردستان و لە ئاستی هەرێمی و جیهانیدا بەتەواوی توانیوییەتی قورسایی سیاسی خۆی نیشان بدات و بتوانێ بە چەمكی ئازادی و دیمۆكراسیخوازی راستەقینەی بزاڤی ئاپۆچێتی، لە سەرجەم رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێشەنگایەتی تێكۆشانی گەلانی هەرێمەكە بكات. گەلی كورد بەو تێكۆشانەی نیشانی دا كە سەرەڕای هەموو پیلان و سیاسەتە دژبەرەكان، توانای سەقامگیر كردنی ماف و ئازادییەكانی خۆی و تێكشكاندنی هاوپەیمانییە دژبەرەكانی هەیە. ئەزموونی رۆژئاوای كوردستان ئەم راستیە بە تەواوی دەسەلمێنێت.

سەرەڕای هەموو هەوڵدانە ئاشتیخوازانەكانی گەلی كورد، بەڵام دیسان هێرش و پیلانی قڕكردن لە بەرامبەر گەلی كورد كۆتایی پێی نەهاتووە. هەتا ئێستاكە هەر دوو لایەنی رۆژئاوا و رژێمە ستاتۆپارێزەكانی هەرێم، دانیان بە هەبوون و ناسنامەی گەلی كورد دانەناوە و لە هەر دەرفەتێكدا ویستی تێكدانی دەستكەوت و ئەزموونەكانی گەلی كورد و پارچە كردنی یەكێتی نێوان كوردانیان هەیە. ئەوە بەواتای پێداگری و بەردوام كردنی گەلەكۆمەیە. پەرەسەندنی لە رادەبەدەری گۆشەگیری لە سەر رێبەر ئاپۆ، هێرشەكان بۆ سەر دەستكەوتەكانی رۆژئاوای كوردستان، تیرۆری كادیرە پێشەنگەكانی بزاڤی ئاپۆچی و بەردەوام كردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان و هاوكات بەردەوامی هێرشەكان لە بەشەكانی تری كوردستان و پەسەند نەكردنی ماف و ئازادییەكانی گەلی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان، بەردەوامی گەلەكۆمەی ناونەتەوەیی بە ڕوونی نیشان دەدات.

لەسەر ئەو بنەمایە وەك پەژاك لەو بڕوایەداین كە لە بەرامبەر پیلانگێری ناونەتەوەیی 15ی شوبات كە بە ئامانجی بەردەوامی قڕكردنی گەلی كورد و سڕینەوەی ماف و ستاتۆی دیموكراتیانەی گەلی كورد بەرێوە چووە، لەو قۆناخەدا لە هەر كاتێك زیاتر پێویستی بە گەشەپێدانی تێكۆشان لە پێناو سەقامگیر كردنی ماف و ئازادییەكانی گەلی كورد هەیە. تێكشكاندنی سیستەمی ئیمراڵی و مسۆگەر كردنی ئازادی رێبەر ئاپۆ لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە پیرۆزەكانی گەلەكەمان هەنگاوێكی بنەڕەتییە. لەم قۆناخە بە دواوە بە مەبەستی كۆتایی پێهێنان بەم پیلانگێرییە، ئازادی رێبەر ئاپۆ و سەقامگیر كردنی ستاتۆی دیموكراتیانە بۆ گەلی كورد ئامانجی سەرەكی تێكۆشانی گەلی كوردە. ساڵی 1999 گەلی كورد لە سەرجەم بەشەكانی كوردستان بە خاوەندارێتییەكی مێژوویی لە رێبەر ئاپۆ و ئەو تێكۆشانەی كە هەتا ئێستاكە بەرێوەی بردووە بەشێكی زۆر لە پیلانگێری ناوەنەتەوەیی 15 ی شوباتی پووچەڵ كردەوە.

بەتایبەت خاوەندارێتی گەلەكەمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە رێبەر ئاپۆ و شەرمەزار كردنی گەلەكۆمە لە لایەن ئەوانەوە، كاریگەرییەكی تایبەتی لەسەر ئەم بابەتە هەبووە. لە رۆژهەڵاتی كوردستان خەبات و تێكۆشانێكی نوێ لە بەرامبەر سیاسەتی قڕ كردن و داگیركارییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەستی پێكرد و پارتیمان پەژاك هەڵقوڵاوی ئەم تێكۆشانەیە. تێكۆشانی گەلەكەمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ تێكشكاندنی گەلەكۆمەی ناودەوڵەتی و گەیشتن بە ماف و ئازادییەكانی گەلی كورد و سەقامگیر كردنی ستاتۆی دیموكراتیك خاوەن گرینگییەكی تایبەتە.

وەك پارتی ژیانی ئازادی كوردستان بانگ لە سەرجەم گەلەكەمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان و هەندەران دەكەین كە بە دروشمی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ و ستاتۆ بۆ گەلی كورد چالاكی پێك بهێنن و لە پێناو تێكشكاندنی ئەم پیلانگێرییە ناودەوڵەتییە لە هەموو گۆرەپانەكان تێكۆشان بەرز كەنەوە. هاوكات سەرجەم ئەو شەهیدە قارەمانانەی كە لە سەرهەڵدانە مێژوویەكەی ساڵی 99دا قارەمانانە شەهید بوون وەبیر دەهێنینەوە و جارێكیتر پابەندبوونی خۆمان بە ئامانجە پیرۆزەكانی ئەم شەهیدە قارەمانانە رادەگەیێنین.

 

سڵاو و رێزی شۆڕشگێری
كۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان
09.02.2013