بێکەس کەڵە شاعێرێک کە بۆ گەلەکەی ژیا
بێکەس کەڵە شاعێرێک کە بۆ گەلەکەی ژیا

بێکەس کەڵە شاعێرێک کە بۆ گەلەکەی ژیا

بێکەس کەڵە شاعێرێک کە بۆ گەلەکەی ژیا

ئەمڕۆ نۆ ساڵ بەسەر ماڵئاوایی هەتا هەتایی کەڵە شاعێری گەلەکەمان، شێرکۆ بێکەس تێدەپەڕێت.بێکەس یەک لەو هونەرمەند و ئەدیبانەی کوردستان بوو کە بە هونەری هەڵبەستی خۆی ببووە هاوار، دەنگ و ڕەنگی ئەو ڕووداو و بەسەرهاتانەی کە بەسەر گەلی کورددا دەهات و لە کوردستان دەقەومین.بێکەس بە هەڵبەستەکانی خۆی ئەو سنوورە دەستکردانەی کە داگیرکەران لە سەر جەستەی کوردستان دایانڕێژابوو، هەڵوەشاندبووەوە و لە کاتێکدا دەبووە حەمە بچکوولی بۆیاغچی لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە هامان کاتیشدا دەبووە شەپۆلێکی گۆلی وان، چوار چرای مەهاباد و زامی ئەنفاڵ و هەڵەبجە لە باشووری کوردستان، هەر بۆیە بێکەس زیاتر لە  شاعێرێک، کەسایەتییەکی ئەدیبی نەتەوەیی بوو بۆ کوردان.

شێرکۆ بێکەس بە درێژایی تەمەنی خۆی بەرهەم لە دوای بەرهەمی ئەدەبی بۆ خزمەت بە وێژەی کوردی بەرهەم هێناوە و لەو پێناوەشدا شاکاری ئەدەبی خولقاندووە.بەرهەمە شێعرییەکانی بێکەس، لێوانلێون لە نیشتمان دۆستی و لەو پێناوەشدا هەڵبەستەکانی ببوونە ئاوێنەیەک بۆ ڕووماڵی ئێش و ژانی گەلەکەی و مایندەکردنی ئەو بەسەرهاتانەی کە بەسەر گەلی کوردا هاتووە لە یادگای نەوەکانی پێشەڕۆژدا. بێکەس یەک لەو شاعێرانەی کوردە کە بە بەرهەمەکانی خۆی هاوکات لەگەڵ پرسە نیشتمانییەکان گەورەترین خزمەتی بە دۆخی ژن لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا و یەکسانی ژن و پیاو کردووە، هەڵبەستەکانی شێرکۆ بێکەس ببوونە زریکەیەک لە هاواری ژنان لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا.هاوتەریب لەگەڵ ئەمانەشدا لە دژی ستەمکاران و دەسەڵاتداران بەردەوام لە ململانێدا بوو و هەڵبەستەکانی ببوونە هاواری چینی بندەست و چەوساوە.

ئەگەرچی ساڵیادی کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەس هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان، بە دڵنیاییەوە گەر بێکەس بمایا ئەوا زامی ئێزدییەکان و ئەو مەرگەساتەی کە لە لایەن پەدەکەوە بەسەریاندا هێنرا، ئەوا بە قەڵەمی خۆی هاوار و بەسەرهاتی ئێزدییەکانی لەسەر چیای شەنگال هەڵدەکۆڵی و بۆ مێژووی دەهێشتەوە.بەداخەوە تەمەنی بەشی هێنانە زمانی ئەو ژانەی نیشتمانی نەکرد.هەر بۆیە لە نۆهەمین ساڵیادی ماڵئاوایی هەتا هەتایی ئەم کەڵە شاعێرەی نیشتمانەکەماندا سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم ئەم ئەدیبە ناودارەی کورددا دادەنوێنین و وەکوو ناوەندی چاندی بیستوون بەڵێنی ئەوە دەدەین کە لە بواری هونەری و وێژەییەوە ببینە دەنگ و ڕەنگی گەلەکەمان و درێژەپێدەری ڕێگە و ڕێبازی شێرکۆەکان و هونەرمەندان و ئەدیبانی هاوشێوەی ئەو بین.

 

ناوەندی چاندی بیستوون

03-08-2022

 

مطالب مرتبط