ئازادی به‌ند ناكرێ

ئازادی به‌ند ناكرێ

له فه‌لسه‌فه‌ی ئاپۆییدا پێناسه‌و واتای ئیساره‌ت و زیندان زۆر جیاوازتر له پێناسه‌كانی تره. له درێژه‌ی مێژووی ته‌ڤگه‌ری ئاپۆیی هه‌ركات زیندان شوێنه‌كه كه ئیراده‌و به‌رخۆدانی گه‌ل خۆی نیشان ده‌دا و ئیمان و باوه‌ڕی ده‌خرێته ڕوو. بێ گومان نمونه‌ی به‌رخۆدان و خۆڕاگری له كوردستاندا زۆرن و ده‌توانین زۆر كه‌س ناوزه‌د كه‌ین. رێبه‌ر ئاپۆ گه‌وره‌ترینیانه. كه‌سێكی كه له سه‌رووی هه‌ر بیرێكی ئاسایی به به‌رخۆدان و ئیراده‌ی پۆڵایینی خۆی، ١٨ ساڵ زیندانی كردۆته مه‌كته‌بێكی بێ وێنه و په‌ل به په‌لی مێژووی كوردستانی تێدا ده‌نووسێته‌وه. مێژوویه‌ك كه نه ته‌نیا تایبه‌ته به كوردستان به‌ڵكوو، بۆته هۆكاری گۆڕانكاری گه‌لێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی و جیهانی.
پیلانگێڕی ناوده‌وڵه‌تی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩، بۆته هۆكاری ئه‌وه‌یكه سه‌ده‌یه‌كی سه‌یر و سه‌مه‌ره ببینین. سه‌ده‌یه‌ك كه له‌ودا زۆربه‌ی بیره چه‌په‌ڵه‌كان نیقابیان لاچوو و رووی راستی خۆیان نیشاندا. پیلانگێڕیه‌كی كه ته‌نیا له دژی كه‌سێك یان ته‌ڤگه‌رێك نه‌بوو، به‌ڵكوو پیلانگێڕییه‌ك بوو كه بۆ كوژاندنه‌وه‌ی مه‌شعه‌ڵی ئازادیخوازی له جیهاندا. مه‌شعه‌لێك كه رێبه‌ر ئاپۆ مه‌شعه‌لدارێتی و هێزه جیهانیه‌كان به هاوكاری نۆكه‌ره ناوچه‌ییه‌كانیان له هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی دان. ئه‌م ئاگره نه ته‌نیا نه‌كوژرایه‌وه به‌ڵكوو زۆر زیاتر گه‌ش بوویه‌وه‌و هه‌رمان بوو و ئه‌مڕۆ بۆته سه‌مبولی سه‌ركه‌وتن. ١٥ی شوبات رۆژێك بوو كه هێرشی سه‌رتاسه‌ری دژی گه‌لێك كه بۆ ناسنامه‌ی خۆی تێده‌كۆشا، گه‌یشته لووتكه. نه‌ته‌وه‌یه‌كی ناسنامه‌خواز كه به پاڵپشتی بیروڕامانی رێبه‌ر ئاپۆ به سه‌ر له نوێه‌وه پێناسه كردنی ئازادی و دیموكراسی هه‌وڵده‌دا كه له دژی ته‌واوی به لارێداچوونه زه‌هنیه‌تیه‌كانی مرۆڤایه‌تی راوه‌ستێ. رێبه‌ر ئاپۆ مێعماری ئازادی و دیموكراسی نوێ به زیندوو كردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی گه‌لی كورد، جه‌ساره‌ت و شه‌هامه‌تی ئازادیخوازی له جیهانی جارێكی تر زیندوو كرده‌وه. بێ گومان وه‌ڵامی گه‌لانی ئازادیخواز و حه‌قیقه‌تخوازی كوردستان و جیهان بۆ ئه‌م پیلانگێڕیه چه‌په‌ڵه هیچ كات له پڕتووكی مێژوو پاك نابێته‌وه. له‌م رێگا ئاڵۆزه مرۆڤه ئازاده‌كان به نمونه وه‌رگرتنی رێگای به‌رخۆدان و خۆڕاگری رێبه‌ر ئاپۆ، زیندانه تاریكه‌كانی زاڵمانیان كردۆته قه‌ڵای به‌رخۆدان و خۆڕاگری. بێ شك هه‌ر كات له‌مه‌ڕ ناڵه‌ی تاریكبیرانی خوێنمژ، ده‌نگی ئازادیخوازان به‌هێزتر و گوڕتره.
كومیته‌ی زیندانیانی سیاسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان، پژاك؛ وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی پیلانگێڕی ناوده‌وڵه‌تی ١٥ی شوبات ١٩٩٩، بانگ له هه‌موو ئازادیخوازان و ئازادبیرانی كۆمه‌ڵگای كوردستان و ئێران ده‌كات كه به پشتیوانی و خاوه‌نداری كردن له رێبه‌ر ئاپۆ، ئه‌م پیلانگێڕی چه‌په‌ڵه بۆ هه‌میشه له مێژوودا پووچه‌ڵ كه‌نه‌وه؛ چونكه به هه‌ڵسوكه‌وتێكی به‌رخۆدێرانه‌یه كه ده‌توانرێت قه‌ڵای خوێنمژان بروخێنێت. هه‌روه‌ها ته‌واوی چالاكانی مه‌ده‌نی و زیندانیانی سیاسی له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بانگ ده‌كه‌ین كه به بنه‌ماوه‌رگرتنی ره‌وتی به‌رخۆدانی و خۆڕاگری رێبه‌ر ئاپۆ له به‌رانبه‌ر به دوژمنانی دیموكراسی و ئازادی، ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌گه‌لی ئازادیخواز به هه‌موان نیشان بده‌ن و ده‌روازه‌كانی ته‌سلیم بوون بۆ هه‌تاهه‌تایه داخه‌ن.

كومیته‌ی زیندانیانی سیاسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان، پژاك
٢٦ی رێبه‌ندانی ١٣٩٥ هه‌تاوی
١٤ی شوباتی ٢٠١٧ زایینی

بابەتی پەیوەندیدار