ئەو گرووپەی بە ناوی ئێمەوە پارە لە خەڵک وەردەگرن، هیچ پەیوەندی یان بە ئێمەوە نییە
ئەو گرووپەی بە ناوی ئێمەوە پارە لە خەڵک وەردەگرن، هیچ پەیوەندی یان بە ئێمەوە نییە

ئەو گرووپەی بە ناوی ئێمەوە پارە لە خەڵک وەردەگرن، هیچ پەیوەندی یان بە ئێمەوە نییە

لە هەرێمەکانی بانە و مەریوان لە دژی هێزەکانی گەریلا و هۆگری خەڵکی هەرێمەکە بۆ پژاک و گەریلاکانی یەرەکە چەکدار و گرووپەکانی سەر بە رژێمی داگیرکەری ئێران دەستیان بە پیلانی ناوزڕاندن و دوور لە پێوەرە ئەخلاقییەکان کردووە.

خەڵکی هەرێمەکانی مەریوان و بانە گەلێکی شۆڕشگێڕ و کوردپەروەرن و بە ساڵانە لە دژی سیاسەتە فاشیستییەکانی ڕژیمی داگیرکەری ئێران تێکۆشان دەکەن و لەو پێناوەشدا هەمەجۆرە پشتیوانی لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەکەن و لەو هەرێمانەوە گەنجان و ژنان، پۆل پۆل بەشداری ناو ڕێزەکانی گەریلا دەبن.

ڕژیمی داگیرکەری ئێڕان و بەکرەگیراوەکانی دەستیان بە پیلانێكی نەگریسی ناوزڕاندن و ڕەشکردنی ناوی گەریلا کردووە و لەو چوارچێوەشدا گرووپێکی چەکدار بە جل و بەرگی گەریلاوە دەستیان بە باجگیری و کۆ کردنەوی یارمەتی لە خەڵکی هەرێمەکە کردووە. ئەو کەس و گرووپانە هیچ پێوەندییەکیان بە ئێمە نییە کە لەو هەرێمانە باجگیری لە خەڵک دەکەن. چون لەم دۆخەدا لەبەر ئەوەی کە پەتای کۆڕۆنا سەریهڵداوە، بەهۆی ڕچاوکردنی دۆخی ئابووری گەل، هێزەکانمان هیچ جۆرە یارمەتییەکیان لە خەڵک وەرنەگرتووە و تاکوو ئێستاش بەردەوامن لەو سیاسەتەیان. بۆیە گەلەکەمان ئاگادار دەکەینەوە کە زۆر هۆشیاری ئەو سیاسەتەی رژێم ببن.

فەرمانداری یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان – YRK

٣٠/٩/٢٠٢١

 

بابەتی پەیوەندیدار