به‌ تووندترین شێوه‌ رووبه‌ڕووی سیاسه‌ته‌ چه‌په‌ڵه‌كانی  كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بینه‌وه

به‌ تووندترین شێوه‌ رووبه‌ڕووی سیاسه‌ته‌ چه‌په‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بینه‌وه

كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ به‌رده‌وامی سیاسه‌ته‌كانی دووبه‌ره‌كی ساز کردندا، ده‌ستی به‌ ناردنی تیمی به‌كرێگیراوی دژه‌ په‌ژاك به‌ جل و به‌رگی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموكرات بۆ ئه‌و ناوچانه‌ کردووه كه‌ له‌ ژێر كۆنترۆڵی گه‌ریلاكانماندایه‌‌. ئه‌م تیمانه‌ی دژه‌ په‌ژاك له‌ ناوچه‌كانی مه‌ریوان، بانه‌، سه‌رده‌شت و مه‌هاباد له‌ جوڵه‌‌دان و به‌ ناساندنی خۆیان وه‌كوو پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموكرات، ده‌ستیان به‌ پروپاگه‌نده‌ دژی بزوتنه‌وه‌كه‌مان و باجگیری له‌ خه‌لك و هه‌ره‌شه‌كردن له‌ كه‌سایه‌تیه‌ وڵاتپارێزان كردووه‌. سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی ئه‌م مژاره‌ به‌ گه‌له‌كه‌مان له‌ هه‌بوونی ئه‌م پیلانه‌ چه‌په‌ڵه‌ و مه‌ترسیداره‌، وابه‌سته‌ بوونی ئه‌م تیمانه‌ به‌ كۆماری ئیسلامی ئێران راده‌گه‌یه‌نین و له‌ ئه‌گه‌ری بینین ئه‌م گروپانه‌ به‌ تووندترین شێوه‌ رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه‌. هاوكات، هێزه‌كانی سوپای پاسداران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت پایه‌گا كۆنه‌كانیان پڕ كردۆه‌ته‌وه‌ له‌ هێزی له‌شكه‌ری زۆر شوێنی نوێی نیزامیان درووست كردوه‌ و به‌م شێوازه‌ ده‌یهه‌وێت رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ملیتاریزه‌ بكات. ملیتاریزه کردنی کوردستان له لایه‌ن ئیمه‌وه قبوول ناکریت و به‌ تووندترین شێوه‌ رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه‌.‌

 

فه‌رمانداری قه‌رارگای ناوه‌ندی هێزه‌كانی پاراستنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ─ YRK
21.06.2015

بابەتی پەیوەندیدار