بۆ شەهید بەرفین چلچەمە – هەڵبەست

بۆ شەهید بەرفین چلچەمە – هەڵبەست

بۆ شەهید بەرفین چلچەمە

‫دەنووســم لــە بەرفیــن ئاوریــن كیــژی هــەردو چیــا‬
‫بــەرزە تــەواری لانە هەوریــن رۆحــی وەك ســەوزە گیــا‬
‫ئــەو مەلــەی وا ژانــی ئــازادی فڕینــی خســتە بــاڵ‬
‫پســاندی پەچــەی رەنــگ بــزر هــەر وەكــوو بــادی شــەماڵ‬
‫وا لەنــاو ســیلەی چەكتــدا مەنــد و بێ‌دەنــگ بــوو نیــگات‬
‫تاكــوو دەســتی كــەس بــە لووتكــەی بــەرزی ئاواتمان نەگات‬
‫تــرس لــە چــاوی دوژمنــی مــە‪ ،‬پەنــگ و ئەژنۆیــان چ سســت‬
‫چــۆن چەكــت ئەكەوتــە كارو هــەرزە گیایــی رادەخســت‬
‫زاری ســەنگەر حەنجــەرەی بەردینــی شــاخن پێــم دەڵێــن‬
‫بــوون بــە كڵپــەی گــڕ‪ ،‬شەلالی خوێــن لەنــاو ســۆز و بەڵێــن‬
‫‌بســكی خوێناویــت شــەكاوە و بــا‪ ،‬نیــان رایدەژەنــێ‬
‫‌ســەمفونی ســەركەوتنی كــورد‪ ،‬بــا بــە پەنجــەی ئەیژەنــێ‬
‫ئەگەرچــی حەژمەتــی چوونــت تەشــەنداری ئــەكا دەرد‬
‫رەچــە ئەشــكێنی وەیشــوومەی چلــۆن روومــان ئەبێ‌ زەرد‬
‫دەبــا ئــەو پەیامــە بــەرێ‌ شــار هەتــا شــاران شــنە‬
‫لــە راوەســتنی كیــژی كــوردە زناریــش شــەرمنە‬
‫‌
‫ئاريۆ ب‬ەرزەن
ئاڵتەرناتیڤ – تایبەت بە بەرخۆدانی قەندیل 2

بابەتی پەیوەندیدار