بە بونیادنانی نەتەوەی دیمۆکراتیک بەرەو یەکێتی دیمۆکراتیکی گەلانی ئێران
بە بونیادنانی نەتەوەی دیمۆکراتیک بەرەو یەکێتی دیمۆکراتیکی گەلانی ئێران

بە بونیادنانی نەتەوەی دیمۆکراتیک بەرەو یەکێتی دیمۆکراتیکی گەلانی ئێران

شەشەمین کۆنگرەی پژاک لە رێکەوتی ١٠ و ١١ مارسی ٢٠٢٠، بەرامبەر ٢٠ و ٢١ رەشەممەی ١٣٩٨ هەتاوی بە دروشمی “بە بونیادنانی نەتەوەی دیمۆکراتیک بەرەو یەکێتی دیمۆکراتیکی گەلانی ئێران” لە ماوەی دوو رۆژدا  و بە بەشداری ئەندامانی کۆنگرە لە چێاکانی کوردستان بەرێوەچوو. کۆنگرە لە ماوەی دوو رۆژەدا، خەبات و تێکۆشانی سێ ساڵەی پژاکی خستە بەر باس و نرخاندن. هەروەها بە مەبەستی تێپەڕاندنی گرفت و کۆسپەکانی بەردەم خەبات و چالاکییەکان لە چوارچێوەی بۆچوون و رێنموونیەکانی رێبەر ئاپۆدا باس و گفت‌وگۆی بەنرخ و سازدەری ئەنجامدا، کە دەبنە هۆی کرانەوە لە رەوتی خەباتی داهاتووماندا. کۆنگرە وێڕای پێشکەش کردنی رەخنەداین بە گەلەکەمان سەبارەت کەموکووڕی و لاوازییەکان وەدی‌هاتوو لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا، بەرنامە و پرۆژەی خەباتی داهاتووی لەسەر بنەمای پارادایمی مۆدێڕنیتەی دیمۆکراتیک داڕشت و پێشکەشی کرد. بە مەبەستی بەشداری چالاکانەتری ئەندامان، دامەزراوە و کۆمیتەکانی پارتیمان و چۆنێتی خەباتیان چاویان پێداخشێندراوە و بە پێی پێداویستیەکانی تێکۆشان لە داهاتوودا، رێکخستن کرانەوە. کۆنگرە ئەندامانی مەجلیسی پژاکی کە بە گشتی لە ١٦کەس پێک‌دێت، هەڵبژارد و بە زۆرینەی دەنگ هەڤاڵ سیامەند موعینی و هەڤاڵ زیلان وەژینی بۆ دوویەمین جار وەک هاوسەرۆکایەتی پژاک ئەرکدار کرد.

لەو قۆناغە میژووییەی ئێستادا کە شایەدی گۆڕانکاری بنەڕەتی و چارەنووس‌سازین لە ئاستی کوردستان و هەرێمەکەدا، بەڕێوەچوونی شەشەمین کۆنگرەی پژاک بە هەنگاوێکی گرینگ، بەنرخ و واتادار دەزانین. پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە کاتێکدا کۆنگرەی شەشەمی خۆی بەڕێوەبرد کە ١٥ ساڵ بە سەر خەبات و تێکۆشانیدا تێدەپەڕێ و خاوەن پاشەکەوتێکی بەنرخە لە ئەزموون و لێهاتوویی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا. بە هێز و توانستێک کە لە فەلسەفە و ئەندێشەی بەبەرهەمی رێبەر ئاپۆ و شەهیدانی سەربەرزی رێگای ئازادی و سەربەخۆیی گرتوومانە و بە وەدەست‌خستنی ئەو رێنموونیانەی کە دەرئەنجامی شیکاری و قووڵبوونەوە لە سەر کار و خەباتی رابردوومانن و لە تەک ئایندەبینی ئاوێتەبوون، پێداگر، بڕوامەند و بەئیرادە هەنگاومان ناوەتە مەیدانی خەباتەوە. ئەو رەوتە دەرئەنجام‌گەلێکی بەنرخی لە تەک خۆیدا هێناوە کە هەنگاونانەوەمان لە رێگای تێکۆشاندا پتەوتر و بەهێزتر دەکات.

کۆنگرە دۆخی سیاسی جیهان و هەرێمەکە و رووداو و پێش‌هاتەکانی لە سۆنگەی جیاوازەوە خستە بەر باس و نرخاندن. لەسەر ئەو بنەمایە، رەوتی رووداوەکانی سەدەی بیست‌ویەکەم تاکوو ئێستا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم سەدەیە بۆ گەلی کورد وەدیهێنەری دەرفەتگەل و زەمینەخۆشکەری گۆڕانکاری ئەوتۆ و بنەڕەتین. گەلی کورد لە سایەی تێکۆشان و بەرخۆدانی هەمەلایەنە و بێ‌وچان و بە تێگەیشتن لە دۆخی هەیی و بەهرەمەندی لە ئەزموونەکانی مێژوویی، نە وەک ئاکتەر بەڵکوو وەک ئاکتەرگەردانێک لە مەیدانی گۆڕانکارییەکانی جیهانی و هەرێمی‌دا ناوی دەرکردووە. بەستێنی سیاسەت کردنی وەدی‌هێناوە و نەبۆتە هەڵگری سیاسەتی هیچ لایەنێک و هەنگاوی بەرەو ئازادی ناوەتەوە. لە کەناری ئەوەدا بە بەرزکردنەوەی ئاستی توانستی خۆی لە بواری رێوەبەری و چارەسازیدا، بۆ هەموو گەلانی چەوساوە و بندەستی هەرێمەکە بووە بە پێشەنگ و سەمبولی بونیادنان و دامەزراندنی سیستەمی ئاڵترناتیوی رژێمەکانی ناکارامە و ئاریشاوی لە هەرێمەکەدا.

لە بەرامبەردا هێشتاش زهنییەتی پاوانخواز، ناوەندگەرا و رەگەزپەرست کە لە پێکهاتەی دەوڵەت- نەتەوەدا وەک ستوونی سەرەکی پەرگالی جیهانی بە سیستەم بووە، پێداگرە لەسەر مانەوەی. ئەو سیستەمە بە مەبەستی پتەوکردنی پێگەی خۆی، هێرشی هەمەلایەنە و پلان‌داڕێژراو بە ئامانجی تواندنەوە و لەناوبردنی فیزیکی و فەرهەنگی جیاوازی‌گەلی هەرێمەکە بەڕێوە دەبات. دۆخی قەیراناوی هەرێمەکە بە روونی ئەو بابەتە نیشان دەدا. لە بەرانبەركێ لە تەک ئەو دۆخەدا، بە پێشەنگایەتی گەلی کورد لە ئاستی هەرێمی و جیهانیدا، فەرهەنگی بەرخۆدانی پێگەیشتوو و رێکخستنی، نموودی بەرچاوی پەیدا کردووە و لە ناو گەلانی هەرێمەکە لە گەشەسەندن دایە. بێ‌گومان بە گەشەکردن و هەڵدانی ئەو فەرهەنگە، کەلەبەری وەدیهاتوو لە سیستەمی دەسەڵاتی جیهانیدا، رۆژ بە رۆژ بەرێن‌تر دەبێتەوە. ئەوەش بەستێنی هەڵدان و پشکووتنی جیاوازییەکان و کەشی پێکەوەژیان دەئافرێنێ. پەرگالی جیهانی ئەو پێشەنگایەتیەی گەلی کورد دەبینێ و لەبەر ئەوەش هێزەکانی داگیرکەری کوردستان بە چرای سەوز و لە ژێر پەڕاوێزی ئەمنی ئەواندا، زیاتر لە هەموو دەمێک بە ئامانجی لەناوبردنی کۆمەڵگای کورد و دەسکەوتەکانی هاتوونەتە مەیدان. بە کوشتار و تاڵان، هەوڵدەدن کە پێشی لە سەرکەوتنی گەلەکەمان بگرن.

هێزە هەژمۆنە جیهانیەکان سیاست و پرۆژەکانیان لە سەر بنەما و فەلسفەی نیولیبڕاڵیسم دادەڕێژن و بۆ وەدەست‌خستنی بەرژەوەندی زیاتر بەردەوام لە کێشمەکێش دان. بۆیەش هەبوونی هیچ هێزێکی دیکە لە هەرێکەدا قەبووڵ ناکەن. پەرگالی داگیرکاری و کولۆنیالیستی ئەورووپایی خاوەن بنەمای دەوڵەت- نەتەوە کارامەیی خۆی لە دەست داوە و بەرەو داڕمان دەچێت. هێزەکانی هەرێمی بۆ پاراستنی پێگەی خۆیان سەردانی هەر رێکار و کردارێک دەکەن. بە واتایەکی دیکە پەرگالی جیهانی بە مەبەستی مانەوە و بەردەوامی، رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووەتە مەیدانی ململانێ و بەستێنی شەڕە نوێنەرایەتی و ڕاستەوخۆیەکان.

کۆنگرە وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەو خاڵە کە لە ئێراندا، هەبوونی گەندەڵی سیستەماتیکی سەرچاوەگرتوو لە دەسەڵاتی رەهای گەندەڵی‌هێن و رێوەبەری ناکارامە و لەکەلک کەوتوو هۆکارێکی دیکەی پووکانەوەی رژیمە و قەیرانەکە قووڵتر دەکاتەوە دیاری کرد؛ رژیم بۆ داپۆشینی دەستەوەستانی و ناتوانییەکانی و هەروەها ئاوەژوو نیشان‌دانی بابەتەکان، لە گشت شوێنەکانی ئێران و تەنانەت شارەکانی ناوەندی، دەستی داوەتە سازدانی پرگالێکی سەربازی(پادگانی) و ملیتاریزە کردنی وڵاتی خستووەتە پلانەوە. دەکری لەو بوارەدا ئاماژە بە هەرێمی وەک کوردستان، بەلووچستان و خووزستان بکرێ کە بەردەوام بە سێدارە، تیرۆر و دەستگیری و دەست‌بەسەرکردنی بە کۆمەڵ، تاقەتیان لە کۆمەڵگا بڕیوە. ئەوەش رەوایی لە دەست‌چووی رژیمی لە جاران زیاتر خستووەتە ژێر پرسیار و ریسوای کردووە. بایکۆتی بەرفراوانی هەڵبژاردنەکانی پاڕلەمانی کۆماری ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەگان لە لایەن گەلانی ئێرانەوە، میناکی بەرچاوی ئەو دەنگ‌هەڵبڕینانەن سەبارەت بە ناڕەوایی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران. هەل‌ومەرجی باسکراو، ئەگەرچی کەشێکی ژاراوی و بەستە و کپی دروست کردووە، بەڵام دژایەتی کردنی رژیم وەک بابەتێکی رۆژانە و ئاسایی لێهاتووە و دەنگی دژایەتی لە هەموو شوێن و چین و توێژێکانی وەک؛ ژنان، جوانان، مامۆستایان. خوێندکاران، کارگەران، جووتیاران، کارمەندان و…، بەرزە بووەتەوە، هەموویان دەستیان داوەتە بەرخۆدانێکی هەمەلایەنە و شانبەشان و هاوهەنگاو لە گۆڕەپانی تێکۆشاندا ئامادەن. هەرێم و بەتایبەت ئێران پێویستیان بە ئاڵوگۆڕی جیدی هەیە و بێ گۆڕانگاری بنەڕەتی دەرفەتی وەدی‌هاتنی دیمۆکراسییەکی چالاک و سەقامگیر مومکین نییە.

هاوکات لەتەک قەیرانی کۆرۆنا، قەیرانی ناکارامەیی رژیم دەبینین. لاوازی و کەمتەرخەمی رژێمی داگیرکەری ئێران لە رووبەرووبوونەوەی لە تەک رووداو و بوویەرە سروشتی و چاوەڕوان نەکراوەکانی وەک بوومەلەرزە، لافاو و پەتای کۆرۆنا دەریخست کە رژیم لە پاراستنی کۆمەڵگا و دابین‌کردنی سڵامەتی‌دا تا چ رادە نابەرپرسیار نزیک دەبێتەوە. پەڕتووکاوی رێکخراو و دامەزراوەکانی رێوەبەری و خزمەت‌گوزاری رژیم لە بەشەکانی تەندروستی و دەرمان و ئابووریدا، کۆمەڵێ دەرئەنجامی خراپ و نالەباری لێکەوتەوە و سەرمایەی مرۆیی یەکجار زۆری بەرەو نەمان و مەرگ برد. ئەو دۆخە نیشان لە سەرەتانی بوونی رژیم و هەروەها پەرگالی جیهانی سەرمایەداری و ستوونی سەرەکی ئەو واتە دەوڵەت- نەتەوە دەکات، کە بەردەوام بە پێداگری لەسەر فاشیسم و دیکتاتۆری، پێکهاتەی کۆمەڵگا بەسەریدا دەڕووخێنن. بۆ هەموو کەسێک روون‌بۆتەوە ئەو جیهانەی کە تێیدا دەژین لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە پەرگالێکی پێکەوەژیان بە پاڕادایمی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک، ئێکۆلۆژیک و لەسەر بنەمای ئازادی ژن هەیە.

هەل‌ومەرجی ئەوڕۆی جیهان، پێویستی بە هەبوونی سیستەمی خۆڕێوەبەری پشت‌بەستوو بە هێزی جەوهەری کۆمەڵگا و بەدەر لە چوارچێوەی نەزمی دەوڵەتی دەسەپێنێ. بۆ ئەوەی لەو چوارچێوەیەدا گەلان و کومەڵگاکان هەل‌ومەرجی ژیان و هەڵدان و گەشەکردنی خۆیان دیار بکەن و هاوسەنگی نێوان کۆمەڵگا و سروشت لە نوێوە بونیاد بنێن. خەبات و چالاکییەکانی بەڕێوەچوو لە لایەن رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بە شێوازی خۆبەخش لە رووداو و بوویەرە سروشتیەکانی ماوەی رابردوو، وەک بوومەلەرزەی کرماشان، لافاوەکانی لوڕستان و رۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها قەیرانی کۆرۆنا، گوزارش لە توانست و هێزی گەلان و کۆمەڵانی خەڵکی ئێران دەکا لە بواری خۆبەڕێوەبەریدا. دەتوانین ئەو دەسکەوتانە وەک سەمبولی تێپەرین و وەلانانی پەرگالی دەوڵەتی بەناوی بکەین. ئەو مژارە روانگەی ئێمە سەبارەت بە پرۆژەی خۆڕێوەبەری گەلان دەسەلمێنی. ئەو کار و چالاکیانەی گەلەکەمان و گەلانی دیکەی ئێران لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەدا بوو بە جێگای ئومێد و ئیلهام.

تێکۆشانی ئازادی‌خوازی گەلی کورد بە پێشەنگایەتی پژاک لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی چارەسەری پرسی کورد و پرسی گەلانی ئێران بۆ پێکهێنانی پەرگالێکی دیمۆکراتیک، هەڵگری ئەزموونی گرینگ و سەرکەوتوانەیە. لە رێگای بەئەنجام‌گەیاندنی ئەو پێشەنگایەتیە، گەلێک لە هەڤاڵان و هاوسەنگەرانمان گیانی خۆیان فیدا کردووە و ئێستاکەش بە سەدان تێکۆشەر لە زیندان و بەندیخانەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن بەرخۆدان دەکەن. ئێمە لە تێکۆشانی ١٥ ساڵەی خۆماندا، بەردەوام سەبارەت بە چارەسەری پرسی گەلی کورد روانگەیەکی کراوەمان هەبووە و بە شێوازێکی فرەڕەهەند روانیومانەتە بابەتەکە و لەو سۆنگەیەوە پرۆژەی دیار و کارناسانە و رێکاری گونجاومان لە ئاستی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا پێشکەش کردووە. بەرنامە و نەخشەڕێ و پرۆژەکانی پێشکەش کراو لە لایەن ئێمەوە کاتی و بۆ ماوەیەکی دیاریکراو نین و ئەو گەڵاڵە و پرۆژانە بەرهەمی لێکۆڵینەوەن و بە شێواز و روانگەی ستراتژیک ئامادە کراون. توانستی دابەزاندن و پێکهێنانیان لە پێواژۆی هەستیاری ئێستادا بۆ هەر کەسی روونە.

لە ئەنجامی تێکۆشان و فیداکارییەکانی ئەو قۆناغە، فەرهەنگێکی بەرخۆدان شکڵی گرتووە و روانگەی کلاسیکی دەوڵەت- نەتەوە و دەسەڵات‌خوازی دووچاری تەنگەژە کردووە. تێکۆشان بۆ گەیشتن بە پەرگالێکی چارەسازی پشت‌بەستوو بە هێزی زاتی، بابەتێکی حاشاهەڵنەگرە. ئاشکرایە کە ئامانج و پرۆژەکانی پژاک لایەن گەلەکەمانەوە پێشوازی لێدەکرێ. یەکێتی و یەکگرتوویی گەل لە دژوارترین دۆخەکان و ئەو بەرخۆدانانەی کە بە شێوەی مەیدانی دەیانبینین، سەلمێنەری ئەو بۆچوونەمانن. ئەو خۆڕاگرییەی خەڵک بووە بە پاڵپشت و ورە و ‌‌هێزی دڵ‌مان لە تێکۆشاندا و بەردەوام هاندەرمانە لە بەرەوپێش‌بەردنی چالاکییەکانمان لە هەموو گۆڕەپانەکاندا. پێویستە وەبیربهێنینەوە کە رەخنە و پێشنیارەکانی گەیشتوو لە لایەن گەلەکەمانەوە لەو کۆنگرەیەدا خرانە بەر باس و گفت‌گۆ و کرانە رێنموونی بە مەبەستی بڵندکردنی ئاستی تێکۆشان لە داهاتوودا. لە سەر ئەو باوەڕەین و خاوەن ئیدعاین کە بە رەخنە و رەخنەداین سەبارەت بە وەلانان و تێپەڕاندنی لاوازی و کەم‌وکووڕییەکان لە بەڕێوەبردنی بەرنامەکان و شێوازی رێکخستن‌کردنی رابردوو، دەتوانین بەهێزتر و بە ئەوپەڕی ئامادەیی لە رێبازی خەباتدا هەنگاوی تۆکمە هەڵگرین. بۆ ئەو مەبەستە، پێداچوونەوەمان بە خەباتی هەموو کۆمیتە و دامەزراوەکانی پژاکدا کرد. بۆ ئەوەی کە بتوانن بە شێوازیکی کاریگەرتر و کارامەتر لە قۆناغی نوێدا ئەرکەکانیان بەجێ‌بهێنن، سەرلەنوێ بەڕێکخستن کرانەوە. لە کۆنگرەی شەشەمی پژاکدا، ئامانجی سەرەکی واتە شۆڕشی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان و دیمۆکراتیزەکردنی ئێران، جەخت و پێداگری لەسەر کراوە. پژاک لە پێناو بونیادنانی نەتەوەی دیمۆکراتیک، ستراتژی خۆی لەسەر سێ ستوونی سەرەکی، گەشەپێدانی سیاسەتی دیمۆکراتیک، بەرەوپێشبردنی یەکێتی و یەکڕیزی نەتەوەیی و یەکگرتوویی دیمۆکراتیک لەگەڵ گەلانی ئێران دادەڕێژێ. لەسەر ئەو بنەمایە و بە پێی ئەو شیکاری و شرۆڤانە کە ئەنجامدران کۆنگرە ئەو خاڵانە رادەگەیەنێت؛

١- پژاک لە پێناو تێکشکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمراڵی لە ئاستی کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناونەتەوەییدا چالاکانە تێدەکۆشی و خەباتی خۆی بە ئامانجی ئازادی رێبەر ئاپۆ بە هەموو هێزەوە بەرەوام دەکات. هەر جۆرە رەفتارێک لە بەرامبەر رێبەر ئاپۆ وەک کردارێک لە هەمبەر ئێرادە، شوناس و هەبوونی نەتەوەی کورد دەزانێ و خاوەن هەڵوێستی گونجاو دەبێت. پاڕادایم و پرۆژەی رێبەر ئاپۆ واتە کۆنفدڕاڵیسمی دیمۆکراتیک و نەتەوەی دیمۆکراتیک دەکاتە بنەمای تێکۆشانی خۆی و بە مەبەستی بە ئەنجام‌گەیاندنی، هەموو توانستی خۆی دەخاتە مەیدانەوە.

٢- پژاک، بونیادنانی خۆڕێوەبەری دیمۆکراتیکی گەلان وەک رێگای دەرکەوتن لە قەیرانی هەیی دەزانێ. لە سەر ئەو بنەمایە لەگەڵ هەموو ئەو هێز و لایەنانەی کە لە چوارچێوەی رێزلێنانی بەرامبەر و دابین‌کردنی بەرژەوەندی هاوبەشدا بەرنامە و پرۆژە پێشکەش دەکەن لە سەر بنەمای خەتی سێیەم هاوکاری دەکا. لە مەڕ هەڵگرتنی ئاستەنگی و لەمپەرەکانی سەر رێگای چارەسەری پرسی کورد و دەرکەوتن لە قەیرانی هەرێمەکە بێ جێگرتن لە گەمەکانی دەسەڵات و جەمسەربەندی هێز، بە هەموو توانایەوە و بەوپەڕی جدییەت تێدەکۆشێ. بێ‌گومان لە حەوزەی سیاسەتی دیمۆکراتیک‌دا رۆڵی پێشەنگایەتی ئایدۆلۆژیک و سیاسی خۆی بەئەنجام دەگەیەنێ.

٣- بۆ چارەسەری دیمۆکراتیکی پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و دیمۆکراتیزاسیۆنی ئێران، یەکێتی و یەکگرتوویی گەلان بە بنەما دەگرێ و بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی تێدەکۆشێ. بۆ ئەو مەبەستە خاوەن بەرنامە و پرۆژەی ئامادە و دیارە و رێکخستنی کۆمەڵگا بە مەبەستی دەرکەوتنی ئیرادە و هێزی سیاسی سەربەخۆ بە ئەرکی خۆی دەزانێ. لە پێناو تۆکمەکردن، پتەوکردن و گەشەپێدانی بەرێکخستنی‌‌بوون هاوکاری هەموو لایەنەکان و جیاوازییەکان دەکات.

٤- پژاک یەکێتی نەتەوەیی گەلەکەمان تەوەری سەرەکی تێکۆشانی خۆی دەزانێ و بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو لە بەرامبەر ‌هێرشی داگیرکەران لە سەر گەلی کورد، چ ئەرک و بەرپرسیارێتی بکەوێتە سەر شانی پێکی‌دە‌هێنێ. لەو چوارچێوەیەدا خۆی بە بەرپرسی بەئەنجام‌گەیاندنی پرۆژەی یەکێتی نەتەوەیی دەزانێ.

٥- بە ئامانجی گەیشتن بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی نەتەوەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هاوتەریب لە تەک پارتە سیاسییەکان، هەموو چین و توێژ و جیاواییەکانی کۆمەڵگا وەک، نوێنەرانی چالاک و کارای رێکخراوەکانی ژنان، جوانان، کارگەران، مامۆستایان، بازاڕیان و هەروەها کەسایەتیە کۆمەڵایەتیەکان، رێبەرانی ئایینی، رۆشنبیران و هونەرمەندان وەک بەردەنگ دەبینێ. بۆ وەدی‌هێنانی بەستێن و زەمینی لەیەک‌تێگەیشتن، گفت‌وگۆ و بەشداری‌کردن بۆ هەموو لایەنەکان بە مەبەستی بەرسازدانی هێزێکی یەکانگیر، بە توانا و کارامە بێ‌وچان تێکۆشان دەکا.

٦- ئامادەیی خۆی بۆ خەباتی هاوبەش لە پێناو دیمۆکراتیزە کردن و یەکێتی گەلانی ئێران و بەرەوپێشبردنی سیاسەتی دیمۆکراتیک لە تەک هەموو جیاوازییە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکانی هەیی لە ئێران دەردەبڕێ و بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی دیمۆکراتیک تێکۆشان دەکا.

٧- پژاک، خەبات لە پێناو ئازادی ژنان وەک رەهەندی بنچینەیی پارادایمی خۆی دەزانێ و لە گۆڕەپانەکانی تێکۆشان و خەباتی کۆمەڵایەتی وەک بڕیارستاندن و بەڕێوەبەری ، ئیرادەی ژنان و بەشداری هاوشێوە و بەرامبەر بە بنەما دەگرێ. لە هەمبەر رەگەزپارێزی کۆمەڵایەتی تێکۆشانی فرەڕەهەند و بەکاریگەر بەڕێوە دەبا. بۆ ئەوەی کە ژنان لە گۆڕەپانەکانی سیاسەتی دیمۆکراتیک بە پێی شوناسی تایبەتیانەیان بەشداری بکەن، کۆسپ و لەمپەرەکانی زهنییەتی و پێکهاتەیی لەناو دەبات.

٨- بۆ سڕینەوەی زهنییەتی ناوەندگەرای پیرسالار، رۆڵی پێشەنگایەتی دەداتە جوانان. پێداگرە لەسەر دروستکردنی بەستێنی بەڕێکخستن کردن، بەشداری و چالاکبوون و خۆدەربڕین بۆ جوانان لە هەموو مەیدانەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی بە تایبەت گۆڕەپانی سیاسەتی دیمۆکراتیک.

٩- لە کاتێکدا کە گەلی کورد و گەلانی ئێران لەتەک هێرشی فیزیکی و فەرهەنگی جۆراوجۆر رووبەڕوون، لە تێکۆشانمان لە دژی داگیرکاری، چەوساندنەوە، دەستدرێژی و تاڵان و هەڵاواردن، وێڕای پاراستنی هەڵوێستەکانی رابردوومان، پێداگرین لەسەر رووکردی پاراستنی رەوا و لەو چواچێوەیەدا وەڵامدەرەوە دەبین.

١٠- بەشێکی مەزن لە گرفت و پرسگرێکەکانی هەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەرئەنجامی بێ‌مشووری کاربەدەستانی رژیمە و نەبوونی سیاسەتی دیارە لە بەشی ژینگەدا. پژاک بە تێگەیشتن لە کارەساتی ژینگەیی، هەموو هەوڵدانی خۆی بۆ پەروەردە و رێکخستن کردنی کۆمەڵگا و هاوکاری لەتەک رێکخراوەکانی مەدەنی بە مەبەستی بەربەرەکانی لەتەک سیاسەتە کاولکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە بواری ژینگەدا دەخاتە‌گەڕ.

لە کۆتاییدا دەبێژین کە پژاک پێداگرانە لەسەر بنەمای چارەسەری دیمۆکراتیک و یەکێتی گەلانی ئێران بەردەوامی بە تێکۆشانی خۆی دەدا و بڕوامەندانە هەنگاو دەنێتە ئەو رێگایەوە. بە وەلانانی کەم‌وکووڕییەکان و لاوازییەکانی لە چۆنێتی ‌تێکۆشانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پێویست دەبینێ کە بە رۆحی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە و بە هەموو ورە و هێزی رێکخستنی لە گۆڕەپانەکانی خەبات و چالاکی و بەربەرەکانێدا ئامادە بێت و گەیشتن بە سەرکەوتن تاکانە ئامانجی بێ. پژاک کۆنگرەی شەشەمی خۆی لە رێبەری گەلی کورد، رێبەر ئاپۆ، شەهیدانی سەربەرزی رێگای ئازادی، گەلی کورد و گەلانی ئێران، ژنان، جوانان، زیندانیانی سیاسی، بنەماڵەی شەهیدان و هەموو ئازادیخوازان و حەقیقەت‌خوازان پیرۆز دەکات. هەروەها لە هەر تاکێکی کۆمەڵگا و هێز و لایەنە دیمۆکراتیکەکان دەخوازین کە بۆ بنەبڕکردنی هەرچەشنە داگیرکاری و ستەمکاری و فاشیسم و پاوەنخوازی لە بەرەی دیمۆکراتیکدا جێگە بگرن؛ لە ژێر چەتری رێکخستنێکی تۆکمە و سەربەخۆ، بە ڕۆحێکی شۆڕشگێڕانە بەشداری تێکۆشانی هاوبەش ببن.

بژی رێبەر ئاپۆ

بژی ئازادی و دیمۆکراسی

بژی یەکێتی دموکراتیکی گەلانی ئێران

بژی گەلی کورد و کوردستان

بمرێ دیکتاتۆری و فاشیسم

بمرێ داگیرکەری

سڵاو و رێزی شۆڕشگێڕی

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک

٠٢\٠٦\٢٠٢٠

بابەتی پەیوەندیدار