بە بەشدارییان بۆ ناو ریزەکانی گەریلا تۆڵەی مێژوویی لەرژێمی داگیرکەی ئێران وەردەگیردرێت
بە بەشدارییان بۆ ناو ریزەکانی گەریلا تۆڵەی مێژوویی لەرژێمی داگیرکەی ئێران وەردەگیردرێت

بە بەشدارییان بۆ ناو ریزەکانی گەریلا تۆڵەی مێژوویی لەرژێمی داگیرکەی ئێران وەردەگیردرێت

 

١١ ساڵ بە سەر لە سێدارەدانی رۆڵەی قارەمان و تێکۆشەرانی گەلی کورد و بە تایبەت پێشەنگی خەباتی جەوانان، هەڤاڵ هێمن بێکەس (حسێن خزری) و لە هەمانکاتدا ١٠ ساڵ بە سەر لە سێدارەدانی هەڤاڵ فەسیح یاسەمەنی و ١٢ ساڵ بە سەر شەهادەتی هەورام ژیان (فەرزاد قوبادی) تێپەر دەبێت. بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهادەتی پێشەنگی خەباتی جەوانان  شەهید هێمن بێکەس و وڵاتپارێزی گەلەکەمان شەهید فەسیح یاسەمەنی و هەڤاڵ هەورام ژیان بە رێزەوە یادیان بەرز رادەگرین و لە کەسایەتی هەر دوو هەڤاڵی تێکۆشەر و وڵاتپارێزی گیانفیدا، یادی سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادی وە بیر دێنینەوە .

رژێمی داگیرکەر و قڕکەری ئێران لە ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١١ هەڤاڵانی تێکۆشەر و پێشەنگی گەلەکەمان شەهید هێمن بێکەس و شەهید فەسیح یاسەمەنیان لە زیندان لە سێدارە دا، رژێمی داگیرکەری ئێران لە بەرامبەر گەلەکەمان بەردەوام بە ڕێبازی چەپەڵ و قیزەون سیاسەتی قڕ کردن و لە ناو بردن بە ڕێوە بردووە و دەبات. داگیرکەری ئێران بۆ بێ هەست کردن و لە ناو بردنی بیر و هزری کۆمەڵگا سیاسەتی لە سێدارەدان پەیڕەو دەکات و رۆژانە تێکۆشەرانی گەلی کورد و گەلانی ئازادیخوازی دیکە لە سێدارە دەدات، رژێمی داگیرکەری ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە سیاسەتی بێ بنەما و قڕ کردن لە بەرامبەر دەنگی ئازاد و کەسایەتیە سیاسیەکان بە ڕێوە دەبات و دەیهەوێت بەو شێوازە ئیرادەی گەلان تێکبشکێنێت، بەڵام بە پێچەوانەوە نە سێدارە و نە هیچ رێبازێکی دژە مرۆییانە نەیتوانیوە ببێ بە بەربەست لە بەرامبەر دەنگی ئازادی و بە پێچەوانە دەنگی ئازادی رۆژلەدوای رۆژ بەهێزتر دەبێت و درێژەپێدان بە رێگای شۆڕشگێڕان بە گوڕتر دەبێت و شەهید هێمن بێکەس و شەهید فەسیح یاسەمەنی بوون بە پێشەنگی خەتی تێکۆشان و خەتی وڵاتپارێزی.

شەهید هێمن بێکەس وەک پێشەنگی خەباتی جەوانان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەرکی پێشەنگایەتی گرتە ئەستۆ و بە بێ وچان کار و خەباتی بە رێوە برد. هەڤاڵ هێمن نموونەی خەتی بەرخودان و تێکۆشانی ئازادییەو بە پێشەنگایەتی خۆی رێنیشاندەری راستەقینەی تێکۆشانی ئازادیخوازی بۆ گەنجان بوو. لە کاتێکدا رژێم بە سیاسەتی سەرکوت و داپڵۆسێنەری گەل لەهەوڵی تێکشکاندنی ئیرادەو باوەڕی گەل بوو، بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئاپۆیی تێکۆشانێکی نوێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستپێکرد و هەڤاڵ هێمن لەو قۆناغەدا وەک گەنجێکی تۆڵەسێنەر و خاوەن هەڵوێست روو لە تەڤگەری ئاپۆیی دەکات  و دەبێتە یەكێک لەو گەنجانەی کە لە سەردەمی پیلانگێری نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەشداری تێکۆشان دەبێت و لەسەر رێچکە و فەلسەفەی خۆڕاگری و نموونەی کەسایەتی ئاپۆیی لێگەڕینی بە دوای ئازادی و دادپەروەری دەستپێدەکات و لەپێناو تێکشکاندنی سیاسەتی داگیرکەری رژێمی ئێران کەسایەتی بەهێز و خۆڕاگر دەکات.

شەهید هێمن بێکەس لە چیا سەربەرزەکانی کوردستان و لە زیندان بووە نموونەی خوراگری و وەفاداری و بە هەڵوێستی خۆی مۆری لە تێکۆشانی سەردەم دا و زیندانی کردە قەڵای خۆڕاگری و رۆڵی پێشەنگایەتی تێکۆشانی ئازادیخوازی لەزیندان بە ئەستۆ گرت و ئەوەش بووە هۆکار کە لەپێناو خاوەندارێتی لە رێبازی تێکۆشانی هەڤآڵ هێمن بە سەدان گەنج روو لەسەنگەرەکانی تێکۆشان بکەن و ئەمڕۆ چەک و ناوی هێمن هەڵبگرن.

شەهید فەسیح یاسەمەنیش یەکێک لە وڵاتپارێزەکانی تەڤگەری ئازادی بوو کە ئیرادەی پۆلاینی کوردی ئازادی بەرجەستە کرد، لە کاتێکدا ئەرکی ژیان و بنەماڵەی لە سەر شان بوو بە بێ دوو دڵی لەپێناو ئازادی گەلەکەمان رێگەی تێکۆشانی گرتە بەر و بوو بە نموونەی خەتی وڵاتپارێزی و شۆڕشگێڕی سەردەم، بۆیە لە زینداندا هیچ کاتێک سیاسەتی داگیرکەری رژێمی ئێرانی قەبووڵ نەکرد و لەپێناو دەستەبەر کردنی ئازادی و دادپەروەری چووە ژێر پەتی سێدارە و بەو هەڵوێستەی خاوەندارێتی لەئەرک و بەرپرسیاری مێژوویی سەرشانی خۆی کرد و رێچکەیەکی نوێ ژیان و تێکۆشانی خوڵقاند.

ئێمە وەک کۆمەڵگای جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان – کەجەرە، پێشەنگی  خەباتی جەوانان ڕێ هەڤاڵ شەهید هێمن بێکەس و شەهید فەسیح یاسەمەنی و هەورام ژیان جارێکی دیکە وە بیر دێنینەوە و پابەند بوونی خۆمان بە رێ و رێبازی شەهیدان و هێڵی ئازادی دووپات دەکەینەوە و بە گوڕ و تینی شۆڕشگێڕانەوە خاوەندارێتی لەرێبازی تێکۆشانیان دەکەین . هەڤاڵ هێمن بە فەلسەفەی ژیان و تێکۆشانی بووە نموونەی جەوانێکی ئازاد و تێکۆشەر بۆ گەنجان  کە رۆژ لەدوای رۆژ بە بەشداری هێمنەکان بۆ ناو ریزەکانی تێکۆشانی سەنگەرەکانی ئازادی و دیمۆکراسی بەهێزتر دەبێت و خاوەندارێتی لەرێچکەی ژیان و تێکۆشانیان ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆییە.

لەکۆتاییدا داوا لەسەرجەم گەنجانی جەوانانی رۆژهەلاتی کوردستان دەکەین کە بۆ لە ناو بردن و تێکشانی رژێمی داگیرکەری ئێران رێگای هێمنەکان بە بنەما بگرن و بە بەشدارییان بۆ ناو ریزەکانی گەریلا درێژە پێدەری رێگای شەهید هێمن و شەهید فەسیح یاسەمەنی بن و تۆڵەی مێژوویی لەرژێمی داگیرکەی ئێران وەربگرن.

کۆردیناسیۆنی کەجەرە

٥\١\٢٠٢٢

 

بابەتی پەیوەندیدار