بە پێداگری لە سەر نرخەکانی کۆمەڵگا و شۆڕشەکەمان تێکۆشانی خۆمان لە چوارچێوەی چارەسەری پرسی گەلی کوردبەرەوپێش دەبەین

بە پێداگری لە سەر نرخەکانی کۆمەڵگا و شۆڕشەکەمان تێکۆشانی خۆمان لە چوارچێوەی چارەسەری پرسی گەلی کوردبەرەوپێش دەبەین

چوارەمین کۆنگرەی پارتیمان لە هەلومەرجێکدا بەسترا کە قیرانی پێکهاتەی سیستەمی جیهانی گێشتۆتە ئەوپەری خۆی و ناکارامەیی مودێلی دەوڵەت-نەتەوە بۆ هەمووان ئاشکرا بوو. ئەم مۆدێلە جگە لە قڕکردنی جەستەیی و کلتووری هیچ ئەنجامێکیتری بۆ گەلان پێ نەبووە، هەروەها کاوڵکارییەکی زۆری هەم بۆ جیهان و هەمیش بە تایبەتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لەگەڵ خۆیدا هێناوە. دیسانیش پێکهاتەی سیاسی، کلتووری و کۆمەڵایەتی هەرێمەکەی تا رادەیەکی زۆر بەرەو لەناو بردن بردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئالتەرناتیڤەکانی دیمۆکراتیک زیاتر لە هەر کاتێکی تر لەلایەن هێزە تێکۆشەرەکان و دیمۆکراسیخوازەکان باسی لێوە دەکرێت.

ئێران یەک لەو وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کەلە لایەکەوە بەشێک لەو قەیرانە پێک دێنێت و لەلایەکی تریشەوە لەژێر کاریگەریەکی زۆری ئەم قەیرانەدا کێشە سیاسی، کۆمەڵایەتی و ناوخۆییەکانی قووڵتر بووەتەوە. بەم هۆیەوە ناتوانێت لەم مەترسیەکانی ئەم قۆناخە هەنووکەییە و هەروەها رێگەچارەی تێپەراندن لەم هەلومەرجە، خۆی رزگار بکات. بە پەیرەو کردنی ئەو سیاسەتانەی کە لە سەر ئەساسی سەرکووت، زەخت، ئینکاری شووناس، ئاسمیلاسیۆن کلتووری و بێ ئیرادەکردنی گەڵانی وهتد، نە گێشتوەتە هیچ ئەنجامێک. پەیرەو کردنی وەها سیاسەتێک زۆرتر تێکۆشانی ئازادیخوازانە و دیمۆکراتیکی گەلان و گەلی کورد وەک یەکیک لە ئەسایترین دینامیسمی دیمۆکراسیخوازی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت لە ئێرانی بەرەو پێشەوە بردووە. گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەو سیاسەتانەی کە لەسەر بنەمای قڕکردن و لەناوبردن بەڕێوە دەچێت، قۆناخێکی تازەی لە تێکۆشانی خۆی بە رێگەچارەیەکی نوێ و دیمۆکراتیک لە چوارچێوەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان دەستپێکرد.

بە تێپەربوونی دەساڵ لە دامەزراندن پارتیمان و تێکۆشانێکی بێ وچان، بە دروشمی “بەرخۆدان ژیانە” ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان شاهیدی هاتنەدی کلتووری تێکۆشانێکی نوێین کە رۆحی “بەرخۆدان”ی لەناو جەستەی کۆمەڵگای کورددا خۆلقاندووە. لەماوەی هەمووی ئەم ساڵانەدا ئەساسیترین هەدەفی پژاک ئاواکردنی کۆمەڵگایەکی بەئیرادە و پێشەنگایەتی کردن پێناو بە ئیرادەکردنی کۆمەڵگا بووە. بەدیهێنانی کەسایەتیەکی ئازاد و کادێرێک کەلە بەرامبەر بە بێ ئیرادەکردنی کۆمەڵگا، کلتووری بەرخۆدان بە ئەساس دەگرێت، بنەمای هەموو چالاکیەکانی پژاکی پێکهێناوە و لەم چوارچێوەشدا خاوەن دەستکەوت بووە. لە دەستپێکی قۆناخێکی نوێ لە تێکۆشانی پارتیمانداین کە ناوەڕۆکی سەرەکی، بەرفراوان کردنی هەرچی زیاتری تێکۆشانی سیاسی، ئیدۆلۆژیک و رێکخستن کردنی گەلەکەمان دەبێت. ئەمڕۆ گەلی کورد بە پێشەنگایەتی پاریمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بووە بە ئەساسیترین فاکتۆری گۆڕانکاری دیمۆکراتیک. کۆماری ئیسلامی بە بێ رەچاو کردنی ئەم دینامیسمە بەهێزەی سیاسی و کۆمەڵایەتی ناتوانێت کە قەیرانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ناوخۆیی و هەرێمی تێپەر بکات. لە وەها هەلومەرجێکدا پێویستە کە کۆماری ئیسلامی بە هەنگاو هەلێنانەوە بۆ چارەسەرکردنی دیمۆکراتیکی کێشەی کورد لە پێناو ئیستقراری ناوخۆیی و تێپەراندنی قەیرانەکانی هەیی هەنگاوی جدی هەلێنێت.

چارەسەر کردنی کێشەی کورد و هەموو گەڵانی ئێران بناخەی تێکۆشانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پێک دێنێت و لەمە بەدواوە لە سەر ئەم بابەتە پژاک پێداگری دەکات.. رێگەچارەی دیمۆکراتیک و وازهێنان لە تێروانینی ئاسایشی لەبەرامبەر کێشەی کورد تەنیا رێگایەکە کە دەتوانێت ئەنجام بە دەست بێنێت. پژاک “کۆمەڵگای دیمۆکراتیک-ئێکۆلۆژیک و ئازادی ژن” بە پارادایمی تێکۆشانی خۆی دادەنێت و لە چوارچێوەی خوێندنەوەیەکی دروست لە مێژوو و کلتوور و گەلانی ئێران چارەسەری کێشەی کورد و هەموو گەڵانی ئێران لە سەر ئەساسی رێگەچارەی نەتەوەی دیمۆکراتیک بە بنەما وەردەگرێت.. بەم هۆیەوە هەوڵدانێکی بێ راوەستان بۆ پێکهێنانی خۆبەڕێوەبەری دیمۆکراتیک وەک رەهەندی سیاسی نەتەوەی دیمۆکراتیک لە گرنگترین ئامانجەکانی پژاک دەبێت. لەهەمان کاتدا پارتیمان ئەم مۆدێلی چارەسەریە کە بە تەواوەتی لە دەرەوەی پارادایمی دەسەڵات و دەوڵەتگەرایی و هەروەها خوێندنەوەیەکی دیمۆکراتیک لە “دیاری کردنی چارەنووسی نەتەوەکان بە دەستی خۆیان” بۆ هەموو گەلانی ئێران، جیاوازیە دینیەکان. ئایینەکان و ئایینزاکان لەم جوگرافیایە پێشنیار دەکات.

 

لە سەر ئەم ئەساسە:

1. هەدەفی پژاک پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی دیمۆکراتیک، ئازاد و بە ئیرادە لە چوارچێوەی پارادایمی (کۆمەڵگای دیمۆکراتیک-ئێکۆلۆژیک و ئازادی ژن) دەبێت و لەمەوە بە دوا پارتیمان تێکۆشانی خۆی بەردەوام و بەرەوپێشەوە دەبات و لەم رێگایەشدا تێکۆشانی خۆی بەرفراوانتر دەکات.

2. پژاک هەر چەشنە دەسەڵاتخوازی لە سەر کۆمەڵگا، دژبەری فەلسەفەی هەبوون و پارادایمی خۆی دەبینێت و پێشەنگایەتی بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی دیمۆکراتیک بە هەموو رەهەندەکانییەوە بەشێک لە هەدەفی بونیادینی خۆی دەزانێت. لەسەر ئەم بنەمایە پارتیمان دامەزراندنی سیستەمی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) وەک هەنگاوێکی مێژووی بۆ پێکهێنانی کۆنفدرالیزمی دیمۆکراتیک هەڵدەسەنگێت و ئەم سیستەمە پەسند دەکات و بە شێوەیەکی چالاکانە جێی خۆی تێدا دەگرێت.

3. بۆ پێکهێنانی نەتەوەی دیمۆکراتیک، پژاک خۆی پەرپرسیار بە پێشەنگایەتی کردن لە تێکۆشانی سیاسی و ئیدۆلۆژیک لە چوارچێوەی سیستەمی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان دەزانێت و لەم چوارچێوەدا بۆ پێشخستنی سیاسەتی دیمۆکراتیک بە هەموو رەهەندیەکانییەوە تێدەکۆشێک.

4. خۆبەڕێوەبەری دیمۆکراتیک نە تەنیا رێگەچارەی کێشەی گەلی کورد لەگەڵ خۆی دەهێنێت، بەڵکوو باشترین چارەسەری بۆ کێشەکانی پەیوەندیدار بە هەموو نەتەوەکانی ئێران لە چوارچێوەی یەک کۆماری راستەقینە و دیمۆکراتیک پێشکەش دەکات.

5. ژنان پێشەنگی ئازادی کۆمەڵگان و لە ئەساسی پرنسیپەکانی پاردیگمای پارتیمان، لە هەموو گۆڕەپانەکانی رێکخستنی و چالاکی پژاک بە شێوەیەکی یەکسان و وەکیەک بەشداری دەکەن. لەسەر ئەم بنەمایە پژاک لەم رەهەندەوە لەسەر بناخەی پرنسیپی هاوسەرۆکایەتی (یەک ژن و یەک پیاو) بەڕێوە دەچێت. هاوسەرۆکایەتی پارتیمان لە لایەن هەڤاڵانمان عەبدولرحمان حاجی ئەحمەدی و ئەویندار رێناس بەڕێوە دەچێت.

6. پژاک پاراستنی رەوا وەک یەکێک لە پرنسیپی بنەڕەتی و پێویست بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیمۆکرات دەبینێت، رێکخستن کردن و بە پراکتیک کردنی وەک بەشێک لە ئەرک سیستەمی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) دەبینێت و ئەمەش وەک ئەرکێکی سەروتر لە ئەرکەکانی پارتی سیاسی چاوی لێدەکات.

7. پژاک خوازیاری چارەسەری کێشەی کورد لە چوارچێوەی یاسایەکی بنەڕەتی دیمۆکراتیکە. لەسەر ئەم بنەمایە بە باوەڕ بوون بە دیالۆگ و موزاکرە بۆ چارەسەری کێشەی کورد خوازیاری هەڵگرتنی تێروانینی ئاسایشی بۆ کێشەی گەلی کوردە. پژاک بە راگەیاندنی ئاگربەست لە ساڵی 2011 زەمینەی پێویستی بۆ ئەم بابەتە هێنایە ئاراوە، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران نەک تەنیا لەم دەرفەتە کەڵکی وەرنەگرت، بەڵکوو بە زیاتر کردنی زەخت و گوشار و لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی لەسەر تێروانینەکانی پێداگری کردووە. چوارەمین کۆنگرەی پارتیمان جارێکی تر بە پێداگری لە سەر دیالۆگ و رێگەچارەی دیمۆکراتیک و هەڵسەنگاندنی ئەم دەرفەرتە مێژووییە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تێپەراندنی ئەم بۆنبەستە، ئاگادار دەکاتەوە.

8. یەکێتی گەلی کورد بۆ گەیشتن بە نەتەوەی دیمۆکراتیک، وەک بنەمای تێکۆشانی خۆی دەبینێت. هەر بۆیە. لەلایەکەوە تێپەڕاندنی تێڕوانین و سیاسەتی کلاسیک ولە لایەکیتریشەوە پەیرەو کردنی سیاسەتی دیمۆکراتیک لە لایەن سازی و رێکخستنە کوردستانیەکان وەک خالێک پێویست بۆ یەکێتی نەتەوەیی دەبینێت. لەم چوارچێوەیەدا کەسایەتیەکان، سازیەکان و رێکخستنەکانی کوردستانی بۆ دەستپێکی قۆناخێکی نوێ لە تێکۆشانی هاوبەش بانگهێشت دەکەین.

9. هاوپەیمانی هێزە دیمۆکراتیک و ئازادیخوازەکانی ئێران پێویستیەکی حاشا هەڵنەگرە بۆ گەیشتن بە دیمۆکراسیەکی راستەقینە و هەمیشەیی. لەسەر ئەم بنەمایە پژاک بانگی بەشدار بوون لە هەموو هێز، سازی، رێکخراو و پارتە دیمۆکراتەکان و هەموو ژنان و گەنجان ئازادیخوازی ئێران و بۆ تێکۆشانێکی هاوبەش، دەکات.

10. پژاک هەبوونی خۆی مەدیۆنی هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی، رەنج و هەوڵدانی بنەماڵەی شەهیدان و بەتایبەت دایکانی ئازارچێشتوو و فیداکاری گەلی کورد دەزانێت. لەم چوارچێوەدا بەرفراوان کردن و بەرەوپێش بردنی تێکۆشانی ئیدۆلۆژیک و سیاسی و پەرەپێدانی کلتووری بەرخۆدان بۆ گەیشتن بە کۆمەڵاگایەکی دیمۆکراتیک باشترین وەڵام بۆ هەوڵدان و تێکۆشانی گەلەکەمان.دەبینێت.

 

لە سەر ئەم بنەمایە چوارەمین کۆنگرەی پارتیمان وەک هەنگاوێکی گرینگ بۆ گەیشتن بە دیمۆکراسی و ئازادی دەبینین و لە گەلی کورد و هەموو گەلانی ئێران، بنەماڵەی شەهیدان و هەموو تێکۆشەران و ئازادیخوازان پیرۆز دەکەین.

 

مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان — PJAK
12.05.2014

[gdl_gallery title=”4min-kongreya-pjak” width=”64″ height=”64″ galid=”1″ ]

بابەتی پەیوەندیدار