تێکۆشانی ماندێلا نیشانی دا کە بە بێ تێکۆشان و خۆراگری، ئازادی و گەیشتن بە مافە رەواکان مومکین نابێت

تێکۆشانی ماندێلا نیشانی دا کە بە بێ تێکۆشان و خۆراگری، ئازادی و گەیشتن بە مافە رەواکان مومکین نابێت

بەر لە هەر شتێک کۆچی دوایی رێبەری ئازادیخوازی شۆرشی باشووری ئەفریقا، نێلسۆن ماندێلا، لە سەرجەم گەڵانی ژێر دەست و ئازادیخواز و سەرجەم لایەنە ئازادیخوازەکانی جیهان و بەتایبەت گەلی قارەمانپەروەری باشووری ئەفریقا، سەرەخۆشی دەکەین و سەری رێز و نەوازیش لەبەردەم قامەتی بەرزی بەرێزیان دادەنوێنین.

بەدرێژایی مێژوو، کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لە لێگەرین بە دوای ئازادی و ژیانێکی یەکسان، لە تێکۆشانێکی بێوچان دابووە و هەرجار پێشەنگایەتی ئەم تێکۆشانە بە نرخانە، لە لایەن رێبەرایەتێک بەرێوە چووە کە سەرجەم ژیانی خۆی بۆ ئازادی و دادخوازی بۆ گەلەکەی تەرخان کردووە. نێلسۆن ماندێلا، یەک لە ئەستێرە گەشەکانی ئاسمانی تێکۆشانی ئازادیخوازی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بوو کە هەتا دوایین هەناسەی خۆی، لە بەرامبەر بێ عەداڵەتی، نەژادپەرەستی، دەسەڵاتی رەها و کۆیلەداری، رێبەرایەتی تێکۆشانی وەئەستۆ گرت و نەتەنیا لە ناو گەلانی ئەفریقا، بەڵکوو بۆ سەرجەم گەلان و لایەنە ئازادیخوازەکانی جیهان، بوو بە سیمبۆڵی تێکۆشان و خۆراگری. ئەوانەی کە ئێش و ئازارەکانی بن دەستی و بێعەداڵەتی و بێ مافیان چێژتبێ، مەگەر بەهانای یەکترەوە بێن و رێز لە تێکۆشانی یەکتری بنێن. لە سەر ئەو بنەمایە بوو کە بەرێز ماندێلا، رێزی تایبەتی و هەڵویستی تایبەتی سەبارەت بە تێکۆشانی گەلی کورد و بزاڤی ئازادی خوازی گەلی کورد هەبوو. هەروەک بەرێز ماندێلا بە قووڵی لە تێکۆشانی ئازادیخوازانە تێگەیشتبوو و لە بەرامبەر داگیرکەرانی کوردستان خاوەن هەڵوێست بوو، گەلی کورد و بزاڤی ئازادیخوازی گەلی کوردیش لە هەر لایەنێک زیاتر لە بەها و نرخی شۆرشی باشووری ئەفریقا و رێبەرایەتی بەرێز ماندێلا تێگەیشتووە.

تێکۆشانی بەرێز ماندێلا و دەرەنجامە سەرکەوتووەکەی، بەباشی نیشانی دا کە بە بێ تێکۆشان و خۆراگری، ئازادی و گەیشتن بە مافە رەواکان مومکین نابێت و هاوکات سەلماندی کە لە ئەگەری سوور بوون بە هەدەف و ئارمانجە پیرۆزەکان و بەبنەماگرتنی ئیرادەی زاتی گەل، زۆرداری و ملهووڕی هیچ کات ناتوانێ بەردەوام بکات و دەرەنجامی سیاسەتی نکۆڵی و قڕ کردن هەر بن کەوتنە.

وەڵامدەرەوە بوونی راستەقینە بۆ ئاوات و داخوازیە پیرۆزەکانی بەرێز ماندێلا، پتەو کردنی تێکۆشان لە پێناو دادپەروەری و ئازادی و سەقامگیر کردنی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی گەلانە. بێ گومان شۆرشی باشووری ئەفریقا و تێکۆشانی بەرێز ماندێلا بۆ گەلی کورد و کوردستان هەڵگری پەیامی گرینگ و مێژووییە. هەر چەندە هەڵ و مەرجی کوردستان و شۆرشی ئازادی خوازی گەلی کورد، جیاوازی لە گەڵ شۆرشی باشووری ئەفریقا هەبێت، بەڵام ئەم شۆرشە هەڵگری ئەزموونی بەرفراوانی تێکۆشانە. لەسەر ئەو بنەمایە، بە ئەزموون وەرگرتن لەم تێکۆشانە بەنرخە و بەتایبەت لە کاتێک دا کە کۆمەڵگای ئازادیخوازی گەلانی جیهان لە کۆری ماتەمینی رێبەرێکی وەها بەنرخدان، وەک گەلی کورد، پێویستە لە هەرکات زیاتر و لە لوتکەدا، لە پێناو ئازادی و گەیشتن بە مافە رەواکانمان و بەتایبەت لە پێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ، تێکۆشان بەرز بکەینەوە. لەسەر ئەو بنەمایە وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، جارێکی تر سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ئازادیخوازانی جیهان و بەتایبەت گەلی باشووری ئەفریقا دەکەین و بانگ لەسەرجەم گەلەکەمان و سەرجەم ئازادی خوازانی جیهان دەکەین کە بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد، رێبەر ئاپۆ هەوڵدانەکان پتەوتر بکەن و لەبەرامبەر سیاسەتی نەژادپەرەستی، بێ عەداڵەتی، بێمافی و قڕ کردن لە کوردستان خاوەن هەڵوێست بن.

 

سڵاو و رێزی شۆرشگێڕی
کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – PJAK
07.12.2013

بابەتی پەیوەندیدار