خاوه‌ندارێتی له‌راگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی بۆتان و سه‌رحه‌د، خاوه‌ندارێتى  له‌نرخه‌کانى 15ی ئاگۆسته‌
خاوه‌ندارێتی له‌راگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی بۆتان و سه‌رحه‌د، خاوه‌ندارێتى  له‌نرخه‌کانى 15ی ئاگۆسته‌

خاوه‌ندارێتی له‌راگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی بۆتان و سه‌رحه‌د، خاوه‌ندارێتى له‌نرخه‌کانى 15ی ئاگۆسته‌

ئه‌مڕۆ ده‌که‌وینه‌ (31)مین ساڵڕۆژی قه‌ڵه‌مبازی 15ی ئاگۆست که‌ له‌ساڵى 1984 به‌ رێکخستنى هێزه‌کانى رزگارى کوردستان (HRK) و به‌ پێشه‌نگایه‌تى PKK پێشکه‌وت و ئه‌وه‌ش نمونه‌یه‌کى به‌رچاوه‌ له‌قاره‌مانێتى تێکۆشانى ئازادیخوازی و دیموکراتى و به‌ده‌ستخستنى هه‌رێمه‌کانی ئه‌روح و شه‌مزینان که‌ له‌مێژووى هاوچه‌رخی کوردستاندا تۆمار کراوه‌. سه‌ره‌تا جه‌ژنی ژیانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌رێبه‌ر ئاپۆ، سه‌رجه‌م گه‌لى کورد و ملیتانانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی و دۆستانی کورد پیرۆزبایى ده‌که‌ین و له‌م رۆژه‌شدا یادى فه‌رماندارى مه‌زنى قه‌ڵه‌مبازى 15ی ئاگۆست هه‌ڤال عه‌گید (مه‌عسووم کۆرکماز) و شه‌هیدانى 15ی ئاگۆست به‌رز راده‌گرین و به‌ڵێنمان بۆ ئازادى سه‌رۆک ئاپۆ، گه‌ل و وڵاته‌که‌مان جارێکى تر دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌.

یه‌کێک له‌و رۆژانه‌ى که‌ تایبه‌ت بۆ گه‌لی کورد و گه‌لانی ناوچه‌که‌ خاوه‌ن پێگه‌یه‌کى زۆر گرینگه‌ و گۆڕانکارى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى له‌مێژووی نه‌ته‌وه‌ى کوردا دروست کردووه‌، قه‌ڵه‌مبازى 15ی ئاگۆسته‌ که‌ ئه‌م رۆژه‌ش به‌ رۆژى ژیانه‌وه‌ى گه‌لى کورد ده‌ناسرێت. ئه‌م قه‌ڵه‌مبازه‌ کوتایى به‌ سیاسه‌تى ئینکار، له‌ناوبردن و کۆیلایه‌تی، که‌ به‌ سه‌ر گه‌لى کورد فه‌رزیان کردبوو هێنا. قه‌ڵه‌مبازى 15ی ئاگۆست بیرۆکه‌ى ئازادیخوازى و سه‌روه‌رکردنى بیرى نه‌ته‌وه‌یى له‌کوردستاندا به‌ بنه‌ما گرت.

15ی ئاگۆست هه‌ڵمه‌تێک له‌دژى کۆیلایه‌تى داسه‌پاو به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاى کوردستان و پارچه‌کردنى خاکى کوردستان و بێ پێگه‌ هێشتنه‌وه‌ى کورد بوو. له‌ده‌رئه‌نجامى ئه‌م شۆڕشه‌دایه‌ که‌ توانرا به‌ پێشکه‌شکردنى هه‌زاران پاکڕه‌وانى وه‌ک؛ (عه‌گید، بێریتان و زیلانه‌کان)، زه‌برى کوشه‌نده‌ له‌زیهنیه‌تى مۆدێرنیته‌ی کاپیتالیستی که‌ سیسته‌می کۆیله‌تی به‌بنه‌ما ده‌گرێت، بدرێت و سنووره‌ ده‌ستکرده‌کانى کوردستان تێپه‌ڕێندرێت و رۆحێکى نه‌ته‌وه‌یی ـ دیموکراتی له‌ئاست کۆمه‌ڵگاى کوردستاندا بێته‌ ئاراوه‌و به‌و گۆڕانکارى و وه‌رچه‌رخان و رۆشنگه‌ریه‌ى که‌ گه‌له‌که‌مان خولقاندویه‌تى، 15 ئاگۆست بۆته‌ هه‌وێنی ئافراندنی ناسنامه‌و ئیراده‌ى ئازادی گه‌له‌که‌مان.

15ى ئاگۆست له‌کوردستان و ناوچه‌که‌دا هاوکات شۆڕشى رامان و شۆڕشى کۆمه‌ڵایه‌تى خوڵقاندووه‌، هه‌موو که‌مووکورتییه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى کردووه‌ به‌ هێزێک، به‌تایبه‌ت ته‌ڤگه‌ڕى ئازادى ژن و داینامێکێکى زۆرى ترى هێناوه‌ته‌ کایه‌وه‌. ئه‌مه‌ش له‌سه‌رتاسه‌رى رۆژهه‌ڵاتى ناویندا رێگه‌ى بۆ پێشکه‌وتن کردۆته‌وه‌ و کوردستان به‌و شێوه‌یه‌ له‌ هه‌رێمه‌که‌دا بۆته‌ ناوه‌ندێکى تێکۆشانى برایه‌تی، دیموکراسى و ئازادى. هه‌موو پاشڤه‌ڕۆیه‌تییه‌کى کوردستانى له‌نێوبردووه‌ و بناخه‌ى نه‌ته‌وه‌ى ــ دیموکراتى ئه‌مڕۆکه‌ى خوڵقاندووه‌ و هاوکات گیانى نه‌ته‌وه‌یى کوردانى ده‌رخستۆته‌ڕوو و بناخه‌ى خه‌باتى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى و شۆڕشى رۆژئاواو پزووسکی راگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتی له‌باکووری کوردستانی خوڵقاندووه‌.

له‌کۆتاییدا به‌ رۆحی به‌رخۆدانی 15ی ئاگۆست، بانگه‌وازی له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگاى کوردستان ده‌که‌ین که‌ له‌م قۆناخه‌ هه‌ستیاره‌دا خاوه‌ن هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یی ـ دیموکراتی بن و به‌ خاوه‌ندارێتی کردن له‌شۆرشى رۆژئاواو راگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتی باکووری کوردستان، خاوه‌ندارێتى له‌نرخه‌کانى 15ی ئاگۆست بکه‌ن. بۆیه‌ ئێمه‌ سڵاو له‌ به‌رخۆدانى شۆڕشی رۆژئاوا، که‌رکووک و شه‌نگاڵ‌ و راگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری گه‌لی بۆتان و سه‌رحه‌د و به‌رخۆدانی گه‌له‌که‌مان له‌باکووری کوردستان ده‌که‌ین و پشتگیری خۆمان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتی گه‌له‌که‌مان له‌باکوور راده‌گه‌یه‌نین و بانگه‌وازی له‌گه‌له‌که‌مان له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و گه‌نجان و ژنان ده‌که‌ین که‌ به‌ چالاکی دیموکراتی پشتگیری له‌راگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری گه‌لی هه‌رێمی بۆتان و سه‌رحه‌د که‌ یه‌کێک له‌به‌هاکانی 15ی ئاگۆسته‌ بکه‌ن.

 

مه‌جلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – PJAK
15.08.2015

بابەتی پەیوەندیدار