رووداوی سەقز برینی شیناوێ کولاندەوە

رووداوی سەقز برینی شیناوێ کولاندەوە

جارێکی تر بە هۆی نەبوونی کەرەستەو پێویستیەکانی ئیمنی و نە گرتنەبەری رێ و شوێنی پێویست لەشوێنە گشتی و خزمەتگوزاریەکان، لەلایەن کاربەدەستان و بەرپرسانی رژێمی داگیرکەری ئیسلامی ئێران بووینە شاهیدی رووداوێکی دڵتەزێنی دیکە لەشاری سەقەز.  بێگومان ئەو رووداوە بەڵگەیەکی تری حاشاهەڵنەگرە سەبارەت بە زهنیەت و روانگەی دژە کۆمەڵگای دەسەڵاتدارانی حاکم لەئێران.

دووبارەبووونەوەی کارەساتگەلێکی لەم شێوەیە لەکاتێکدایە کە هێشتا لێقەوماوانی کارەسەتەکانی دیکە وەک خوێندنگای شیناوێ، پڕۆژەی بە ناو مەسکەنی مێهر، هێشتا قەرەبوو نەکراوەنەتەوە و خزمەتگوزاری پێویستیان بۆ دابین نەکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە رژێمی داگیرکەری ئێران لەپێناو پەرە پێدان و بانگەشە کردن بۆ دەسەڵات و بیرۆکەی خۆی ساڵانە بە میلیۆنان دۆلار لەوڵاتانی دیکە وەک؛ عێراق، لۆبنان و فلستین و سوریا سەرمایەگوزاری و خەرج دەکات. بێگۆمان گەلانی رۆژهەڵاتی کورستان و ئێران ئیدی بە باشی لەو سیاسەتانەی رژێم تێگەهێشتوون و هەر ئەو جۆرەی کە لەخۆپیشاندانەکانی رەزبەری ئەمساڵدا بینیمان، بە هەموو شیوازێک و لەهەموو بوارێکەوە رووبەڕووی دەسەڵاتداران دەبنەوەو گەهێشتوون بەو قەناعەتەی کە ئێران لەلایەن ئەم زهنیەت و دەسەڵاتەوە داگیرکراوە.

لەکۆتاییدا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەو کەس و کاری قوربانیان و هەروەها گەلی کورد بە گشتی دەکەین و هیوای شەفا و ساخ بوونەوەی هەر چی زووتر بۆ برینداران دەخوازین.

مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک

٠٧\١٢\٢٠١٩

بابەتی پەیوەندیدار