شاندێكی پژاك سەردانی كۆمەڵەیان كرد

شاندێكی پژاك سەردانی كۆمەڵەیان كرد

پژاك لەزنجیرە دیدارەكانی دوای پێنجەمین كۆنگرەی پارتەكەی سەردانی كۆمەڵە (رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمنیستی ئێران)ی كرد و چەند تەوەرەیەكی گرنگیان تاوتۆی كرد. ئەو سەردانەش هاوكات دەبێت لەگەڵ هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بارەگایەكی حزبی دیموكراتی كوردستان، بۆیە سەرەتای دیدارەكە هەر دوو لا هێرشە تیرۆریستیەكەیان شەرمەزار كرد.
رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 21\12\2016 شاندی پژاك كە پێكهاتبوون لەهاوسەرۆكی پژاك (سیامەند مۆعینی) و شاندێكی یاوەری سەردانی بارەگای ناوەندی حزبی كۆمەڵەیان كرد كە لەلایەن كاك سەلاح مازووچی و چەند سەركردەی پارتەكەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ كرا.
لەدیدارەكەدا هەڵسەنگاندن لەسەر سیاسەتی زلهێزە جیهانی و هەرێمیەكان كرا و ئاماژە بە رۆڵی كورد لەناو هاوكێشە سیاسیەكاندا كرا. هەر دوو لا دەستكەوتەكانی گەلی كورد لەسەرجەم بەشەكانی كوردستان بەتایبەت باكوور و رۆژئاوایان بەگرنگ لەقەڵەم دا و جەخت لەسەر خاوەندارێتی و پاراستنی ئەو دەستكەوتانە كرا و ئاماژە بە گرنگی گەشەپێدان لەخەباتی ئازادیخوازی لەئێران و دادپەروەری كۆمەڵایەتی و لەیەك نزیكبوون و هاوكاری زیاتری هەر دوو لا لەگۆڕەپانەكانی تێكۆشان كرا. هاوكات كۆمەڵێك راوبۆچوون لەسەر پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەر دوو لا ئاڵوگۆڕ كرا.
komele-u-pjak-1
komele-u-pjak-2

بابەتی پەیوەندیدار