شه‌هیدان رووناکی رێگای تێکۆشانمانان
شه‌هیدان رووناکی رێگای تێکۆشانمانان

شه‌هیدان رووناکی رێگای تێکۆشانمانان

بیست و پێنجی ئۆکتۆبه‌ر رێکه‌وت له‌گه‌ڵ چواری خه‌زه‌ڵوه‌ر، ساڵیادی خۆڕاگری هه‌ڤاڵانمان حه‌بیبوڵا گوڵپه‌ریپوور ناسراو به‌ باهۆز سنه‌ و ره‌زا ئیسماعیلی له‌ زیندانی ئورمیه‌دایه‌. شه‌هاده‌تی دوو پێشه‌نگی خه‌باتی بزاڤی ئاپۆیی له‌ دژوارترین گۆڕه‌پان و سه‌نگه‌ری هه‌ره‌ پێشه‌وه‌ی به‌رخۆدان له‌ دژی سیاسه‌تی نکۆڵی و مردنی کۆماری ئیسلامی ئێران، جارێکیتر سه‌لمێنه‌ری پابه‌ندی به‌ رێبازی خۆڕاگری و تێکشکێنه‌ری زهنییه‌ت و ئایدۆلۆژیای فه‌تحی ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییه‌. هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی ره‌وتی سه‌رکه‌وتوانه‌ی شه‌هیدانی خۆڕاگری زیندان و به‌ تایبه‌ت شه‌هیدانی نۆزده‌ی گوڵانه‌. هه‌ردوو هه‌ڤاڵمان له‌ قۆناغێکی زۆر هه‌ستیار و ناسکی ژیان و خه‌باتدا به‌ئه‌وپه‌ڕی وره‌ و مانه‌ویات و له‌خۆبوردوویی به‌ ئامانجی گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی ئه‌ندێشه‌ی ئاپۆیی له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیان پێکهێنابوو. بۆیه‌ زیندانیشیان وه‌ک سه‌نگه‌رێک بۆ پڕشه‌نگدارتر کردنی خه‌باتی ئاپۆیی قۆزته‌وه‌ و بوون به‌ هێمایه‌کی رووناکی له‌ رێگای به‌ره‌و ئازادی گه‌له‌که‌مان. هه‌ڤاڵانمان باهۆز و ره‌زا ئیسماعیلی هه‌روه‌ک له‌ ژیانیاندا به‌ یه‌کانگیر کردنی ئه‌ندێشه‌ و کرده‌وه‌یان پێشه‌نگ بوون، به‌و به‌رخۆدانه‌ ئه‌و پێشه‌نگایه‌تییه‌یان هه‌تاهه‌تایی کرد.

له‌ کۆتاییدا جارێکی تر یادی هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان باهۆز سنه‌ و رزا ئیسماعیلی به‌رز راده‌گرین و به‌ڵێنی پابه‌ندی و درێژه‌پێدانی رێگایان دووباره‌ ده‌که‌ینه‌وه‌.

 

مه‌جلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – PJAK
25.10.2015

بابەتی پەیوەندیدار