شەهیدان بە ژیان و گیان خاوەندارێتیان لە نرخە مرۆڤایەتیەکان کردووە

شەهیدان بە ژیان و گیان خاوەندارێتیان لە نرخە مرۆڤایەتیەکان کردووە

گەلی کورد بە درێژایی مێژوو لە تێکۆشانی بۆ گەیشتن بە ئازادی ڕووبارێک خوێنی داوە ، شەهیدانی رێگای ئازادی کوردستان ، بەو پەری بیرباوەڕەوە بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە هەنگاوی شۆرشگێرانەیان هەڵگرتوو گەشتنە کاروانی نەمران ،هێڵی تێکۆشانی ئەوان ڕێچکەی ڕێگامانن. لە ناو خەباتی بزووتنەوەی ئاپۆیی لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان شەهیدانمان وەک خۆر و مانگەشەو بوون بە ناوەندی ئیلهام و ڕوناکی.لە ناو بزووتنەوەی ئاپۆیدا شەهیدان بەبێ دوودڵی، بەبێ وچان و ماندوو بوون لە پێناو سەرخستنی دۆزی رەوای گەلەکەیان بە ژیان و گیان خاوەندارێتیان لە نرخە مرۆڤایەتیەکان کرووە، لە بەر ئەمەشە رێبەر ئاپۆ پێناسەی شەهیدانی بەم شێوەیە کردووە :”شەهیدان ڕابردوو، ئەمڕۆ و داهاتوومانن”.
شەهیدانی سەرکردە و هاورێیانمان:هەڤاڵ عاکیف مامۆ زاگرۆس ناسراو{ بە خدر خرینگە} وهەڤاڵ سیروان ناری ناسراو بە {فەهمی ڕۆستەمی} لە کاتی پیلانگێری نێودەوڵەتی لە سەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەبرا ، بۆ ئەوەی وەڵامێکی ڕاستەقینەی دووژمنانی گەلی کورد بدەنەوە بەشداری ناو تەڤگەری ئازادی بوون، هەڤاڵ سیروان و هەڤاڵ عاکیف هەستیان بە ئێش و ئازاری گەلەکەیان کرد و لە کاتی دەستگیرکردنی رێبەر ئاپۆدا بۆ سارێژکردنی برینی گەلەکەیان کۆژانی گەلەکەیان لە کۆڵناو بەمەش یەکەمین هەنگاوی ئازادبوونیان نا،بەم هەنگاوەیان رابردووی پڕ لە ئازار و ئێشیان بە داهاتوویەکی ئازادی گۆری.
هەڤاڵ عاکیف و هەڤاڵ سیروان یەکێکن لە دامەزرێنەرانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ، بەو ڕەنج و تێکۆشانەی کە بە درێژای تەمەنی شۆڕشگێریان لە پێناو ئازادی خاک و گەل دا بەخشیان ناویان بە تەنها لە بۆکان و مەریوانەوە نەمایەوە ، بەڵکۆ لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا شەقام شەقام لە ناو گەل دا بوون بە دروشمی ئازادی،هەر ئەمەشە وای کردووە هاواری ئازادیی گەلی کورد و گەلانی ئازادیخواز لە کەسایەتی شەهیدانمان دا مسۆگەر ببن ، پێویستە دڵی هەڤاڵ عاکیف و هەڤاڵ سیروان لە سینگی هەموو گەلی کورد و بە تایبەتی لاوانی کورد دا لێبدات، چونکە ئیدی لە کوردستان دا گڵکۆی شەهیدانمان قیبلەی تێکۆشانی ئازادیە. بەم پێیە عاکیف و سیروان و هەزاران شەهیدی قارەمانی‌ترمان خەتی بەرخۆدان و نوێنەرانی راستەقینەی تێکۆشانن.
لە سایەی رەنج و تێکۆشانی بێ‌ئامانی رێبەر ئاپۆ و روحی فیداییانەی شەهیدانی پێشەنگی وەک بۆتان، تەڤار، رێبین، عاکیف، سیروان، دڵخواز، زیلان، هێمن، باهۆز، ئامارا، ئەسەر و هەزارانی ‌تر ئەمڕۆکە تێکۆشان و شەڕی ئازادی بە لووتکەی خۆی گەییشتووە و کوردستان و گەلی کوردی کردووە بە ترۆپکی رزگاری بۆ سەرجەم گەلانی ئازادیخوازی جیهان.
لە کۆتایی دا وێڕای بەرزڕاگرتنی هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سەردانەواندن لە بەرامبەر روحی بەرزیاندا، لە سەرجەم گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەتی ژنان ولاوان که هێزی دینامیکی کۆمەڵگان ، داوا دەکەین کە لەم قۆناخە هەستیارەدا که هێرشێکی دژوار لە سەر ڕێبەرئاپۆ و گەلی کورد هەیە بەڕۆحی فەدایی شەهید عاکیف و شەهید سیروان لە دەوری رێبەر ئاپۆ و دۆزی ڕەوای گەلی کوردا کۆببنەوە ، بۆ ئەوەی بتوانین خاوەندارێتی لە دۆزی رەوای ئازادی گەلان بکەین و خەون و خەیاڵی شەهیدان بهێنینە دی و بە ئازاد کردنی رێبەر ئاپۆ ئازادی گەلان مسۆگەر بکەین.

مەجلیسی پژاک
٥.١١.٢٠١٧

بابەتی پەیوەندیدار