شەهیدان لە مردن ژیان دەخولقێنن “رێبەر ئاپۆ”

شەهیدان لە مردن ژیان دەخولقێنن “رێبەر ئاپۆ”

حەوت ساڵ بە سەر شەهادەتی ،شەهید سمکۆ سەرهەڵدان و هەڤاڵانیدا تێپەڕی،حەوت ساڵ بە سەر خۆڕاگری و گیانبازی قەندیل و پارێزوانانی قەندیلدا تێپەڕی،بەڵام هێشتا ئەو حەماسەیە کە وا شەهیدانێک وەک شەهید ساریا،شەهید بەرفین، و عەگیدەکان و گیڤارا و ئەویندارەکانی ئازادی بە فیداکردنی گیانی خۆیان خولقاندیان بوەتە چیرۆکێک کە هەتا ئەمڕۆیش لە سەر هەموو زارێک دەوترێتەوە و لاپەرەیەکی زێڕینیان لە ناو مێژوی کوردستاندا نەخشاندوە.شەهید سمکۆ فەرماندەیەکی ئەفسانەیی بوو کەبە جەسارەت و لێهاتوی ، پیلانی داگیرکاری دوژمنی بۆ سەر قەندیل پوچەڵ کردەوە وهێز و هیوایەکی بێ وێنەی بەخشی بە گەلەکەمان و ئیمان و باوەڕی تەواویان بە سەرکەوتنی بیر و هزری ئاپۆیی بە سەر داگیرکەرانی کوردستاندا خستە دڵی هەر تاکێکی کوردەوە ، پاش شەهادەتی ئەو هەڤاڵانە بە سەدان نە ، بە هەزاران سمکۆ بەشداری ناو حەرەکەتی ئازادی کوردستان بوون ، و درێژەی ئەو حەماسەیە بەرخۆدانی کۆبانی و شەنگال و عەفرینی لێکەوتەوە. بۆیە بۆ هەر ئاپۆییەک شەهید سمکۆ و هەڤاڵانی نموونەیەکن لە خۆڕاگری ،فیدایەتی و ژیانێکی ئازاد وبە واتا. بەەو بۆنەیەوە کۆمیتەی شەهیدانی کۆمەڵگای دێموکوراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان[کۆدار] حەوتمین ساڵیادی شەهادەتی شەهید سمکۆ و هەڤاڵانی بەرزو پیرۆز رادەگرین و لەکەسایەتی ئەو شەهیدانەدا هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی و مرۆڤایەتی بە بیر دێنین و سەری رێز و نەوازش لە بەردەم قامەتی قەندیل ئاسایان دادەنەوینین. لە سەر ئەو ئەساسە سوێند و پیمانی خۆمان بۆ شەهیدان نوێ دەکەینەوە کە تا دوا دڵۆپی خوینمان رێگایان ، رێگامان و ئامانجیان، ئامانجمان بێت وتا گەیشتن بە ئازادی بۆ چرکە ساتێکیش رانەوەستین.
کۆمیتەی شەهیدانی کۆمەڵگای دێموکوراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان [کۆدار]
۴.۹.۲۰۱۸

 

بابەتی پەیوەندیدار