نابێ گەلەکەمان متمانە بە دەزگاو سەرچاوەکانی شەڕی تایبەتی رژێم بکەن

نابێ گەلەکەمان متمانە بە دەزگاو سەرچاوەکانی شەڕی تایبەتی رژێم بکەن

بە پێی زانیارییەکانی وەدەست‌خراو لە رێکەوتی ٢٥ خەرمانانی ئەمساڵ لە هەرێمی ناوبەینی مەهاباد و سەردەشت لە نزیک ئاوایی چوارگا هێندێ رووداو قەوماون کە لەسەر چۆنێتی و دەرئەنجامەکانی ئەو رووداوانە زانیاری ڕاست و جێگای متمانە بەدەستەوەنین. جێگای ئاماژیە کە لە کاتی ئەو ڕووداوەوە هەتا ئێستا، ئاگاداریمان لە تیمێکی هەڤاڵانمان نییە و سەرەڕای هەموو بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانمان، بابەتەکە بە ناشەفافی ماوەتەوە. هەروەها دەبێ ئاماژە بکەین کە لە هەمان رێکەوتەوە دوو کەسی مەدەنی خەڵکی ئەو ناوچەیەش بێسەروشوێنن و زانیاریان لەسەر نییە. تەنانەت دیار نییە کە ئەو دوو ڕووداوە پێوەندیان بە یەکەوە هەیە یا نا. ئێمە وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بەردەوامین لە لێکۆڵینەوە لەسەرئەو بابەتانە و بە مەرجی وەدەست‌خستنی هەرجۆری هەواڵی نوێ سەبارەت بەو رووداوانە گەلەکەمان ئاگادار دەکەیەنەوە.

جێگای ئاماژەیە کە دام‌ودەزگاکانی سەربە رژێمی داگیرکەری ئێران لەو هەرێمە، لەو چوارچێوەیەدا شەڕێکی تایبەت بەڕێوە دەبەن و بەردەوام  مژارەکان شلوێتر، ناڕوونتر و چەواشە دەکەن. هەوڵدانیان ئەوەیە کە لەو نێوەندەدا ئامانجە قێزوەنەکانیان بپێکن. لەبەر ئەوەش پێویست دەکا گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەو جۆرە کردارانە وشیار بێت و هەتا بە شێوازێکی رەسمی لە لایەن پارتیمانەوە بابەتەکان پشت‌ڕاست نەکراونەتەوە بە هێچ شێوازێک متمانە بە دەزگا و سەرچاوەکانی شەڕێ تایبەت نەکەن.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک

٥ .١٠ . ٢٠٢٠

بابەتی پەیوەندیدار