هێرشە دڕەندانەکەی سەر پەنابەرانی کەمپی ئەشرەف شەرمەزار دەکەین

هێرشە دڕەندانەکەی سەر پەنابەرانی کەمپی ئەشرەف شەرمەزار دەکەین

ئەمڕۆکە لە هێرشێکدا بۆ سەر کەمپی ئەشرەف، زیاتر لە ٣٠ ئەندامی موجاهیدینی گەل گیانیان لە دەستداوە و هەژمارێکیش رفێندراون. ئەمە لە کاتێکدایە کە دانیشتوانی ئەو کەمپە کەسانی پەنابەری سیاسی چەککراون.

بێ‌گومان ئەم هێرشە بە هاوکاری هێزە ئەمنیەتی و سەربازیەکانی ئێران و ئێراق پێکهاتووە. سیاسەتی قەتڵ وعام لە لایەن دەوڵەتی روحانی گوزارە لە پێداگری و بەردەوامی پێدان بە سیاسەتەکانی رابردووی دەوڵەتی ئەحمەدی نەژادە.

ئێمە وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ئەم هێرشە وەک قەتڵ وعامی کەسانی مەدەنی پەنابەر تەماشا دەکەین و ئەم کردەوەیە بە توندی شەرمەزار دەکەین. داوا لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ بە گشتی و نەتەوە یەکگرتووەکان بەتایبەتی دەکەین کە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان لەمەڕ دەستێوەردان و هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران، پێکبێنن و کاردانەوەی کرداریان لەبەرامبەر ئەم چەشنە هێرشانە نیشان بدەن.

کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – PJAK
01.09.2013

بابەتی پەیوەندیدار