هەموو کەسێک لە ١٥ی خاکەلێوە دا بە چاندنی دار بەشداری لە پیرۆزباییەکان بکات

هەموو کەسێک لە ١٥ی خاکەلێوە دا بە چاندنی دار بەشداری لە پیرۆزباییەکان بکات

٦٩هەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی رێبەر ئاپۆ لە هەموو مرۆڤایەتی و گەلانی ئازادیخواز بە تایبەت گەلی کورد و شەڕڤانانی ئازادی، کە لە خۆڕاگری سەردەم لە عەفریندا بۆ ئازادی و پاراستنی نرخە مرۆڤایەتیەکان تێدەکۆشن پیرۆز دەکەین.
لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ بۆ کورد و کوردستان بووە ژیانەوە و ڕۆژی تێکۆشان بۆ ئازادی و سەلماندنی هەبوونی نەتەوەی کورد و هەموو گەلانی بندەستە. ئەو نرخ و بەهایانەی کۆمەڵگای ئەخلاقی و سیاسی کە بە زاڵبوونی سیستەمی دەسەڵاتداری بە سەر گەلان کاڵببوونەوە،” رێبەر ئاپۆ” زیندووی کردەوە و بە بیر و فەلسەفەی ئازادی و دیموکراسی رێبازی بەرخودانی خولقاند و بە پاراستنی ئەخلاق و ئیدیۆلۆژی، خاوەندارێتی لە بەها پیرۆزە مادی و مەعنەویەکانی کۆمەڵگا کرد و تێکۆشانی خۆی وەک بنەما دیاری کرد. لە سەر ئەو بنەمایەش ئەوەی روون کردەوە کە خاوەندارێتی لە نرخ و ئەرکە مێژووییەکان، هەڵوێستی مرۆڤی ئازادە. رێبەر ئاپۆ تێکۆشان لە پێناو ئازادی و بەرابەریی ژن و پیاوی کردە بنەمای سەرجەم تێکۆشانەکان. لە کەسایەتی هەزاران تێکۆشەری ئازادییدا وەک زیلان، بێریتان و ساراکان ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە راستی دا ژنی ئازاد کێیە و پێویستە چۆن بژی.
رۆژی ١٥ی خاکەلێوە هاوکات رۆژی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستانە. بەو بۆنەیەوە ١٤هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتیمان PJAK لە هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، بە تایبەتی بنەماڵەی شەهیدان پیرۆز دەکەین. ئەو رۆژە بە دوو واتای پەیوەست بە یەکەوە بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی کوردستان گرنگیەکی مێژوویی‌ هەیە. پژاک لە رووناکی‌ بیر و رامانی رێبەر ئاپۆ دا لە سەر بنەمای ئازادی، یەکسانی و دیموکراسی، بوو بە پێشەنگ بۆ تێکۆشانی ئازادیی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها ئەو بەها و دەستکەوتانەی کە بە تێکۆشان و قوربانیدانێکی گەورە وە بە دەست کەوتوون بەرەو پێشەوە بردووە. پارتیمان ئەو ڕۆحیەتە نەتەوەییەی کە لە کۆماری مەهاباد دا بە پێشەنگایەتیی پێشەوا قازی محەممەد گەش بوو، بەرزتر کرد و جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە تەنیا یەکێتیی نەتەوەیی دەتوانێت پێش لە داگیرکەری سەر کوردستان بگرێ و پرسی کورد چارەسەر بکات، پارتیمان لە ژێر ڕۆشنای ڕامانی ڕێبەر ئاپۆدا لە بەرانبەر هەڵوێستی کۆنەپەرستی کە کوردان پارچە دەکات و خزمەتی کوردان ناکات، خەبات و تێکۆشانی کردووە.
رژێمی ئێران بە سیاسەتی ناوەندگەرایی نادیموکراتی خۆی ئەوە ٤٠ ساڵە هەڕەشەی سێدارە و ترس و گوشار لە سەر گەلەکەمان بەڕێوە دەبات. لە بەرانبەر ئەو کردار و ڕەفتارە دوور لە ئەخلاقی مرۆییانەدا PJAK هەمیشە بێ وچان بووە لە خەبات و تێکۆشان و لە شەریشدا دلێرانە لە سەنگەردابووە. بۆ ئەوەی کە رژێم لە بارودۆخی قڕکردنی کۆمەڵگا، قەیران و گرێکوێرە دەرکەوێ، ئێمە وەک PJAK هەمیشە بە هەڵوێستی سیاسەتی دیموکراتیک خاوەن پرۆژە و بەرنامە بووین. چونکە تاکە رێگای چارەسەریی قەیران و ئاڵۆزیەکانی نێوخۆی وڵات گوێگرتن لە داخواز و ناڕزایەتیەکانی گەلانی ئێران و کوردستان و دیموکراتیک کردنی سیستەمە. هەمیشە هۆشیاریمان داوە کە ئەگەر ئەو گۆڕانکاریانە پێش نەکەون راپەڕینەکانی زستانی رابردوو لە داهاتوو دا بەرفرەوانتر دەبن.
لە بەرامبەر سیاسەتەکانی ڕژێمی ئێراندا PJAK بەردەوام لە سەر بنەمای پارادایگمای کۆمەڵگای دیموکراتیک، ژینگەپارێز و ئازادیخوازیی ژن خەباتی بەڕێوە بردووە. بەڵام رژێم هەمیشە چاوی لەوە گرت و لە سەر سیاسەتەکانی پێشووتری خۆی لە سەر کۆمەڵگا سووربوو، بەو شێوەیە گەلەکەمانی رووبەرووی قڕکردنی فەرهەنگی کردەوە و وەک هەمیشە لە بەرمبەر ئەو قڕکردن و تواندنەوانە بێ‌پسانەوە شەڕ و تێکۆشانمان بووە و بەردەوام دەبین. ئێمە لەو بڕوایە داین کە ئەو تێکۆشانەی کە بە پێشەنگایەتیی پژاک بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە دەچێت، دەبێتە بونیادنەری سیستەمێکی دیموکراتیک. چونکە بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو تێکۆشانانەی کە بۆ ئازادی، بەرابەری، ئاشتی، یەکێتی و دیموکراسی کراوە و دەکرێت یەکگرتنی گەلانی دیموکرات و ئاشتیخوازی ئێران سەردەکەوێ.
PJAK هەروەها لە تێکۆشان و خەباتی چواردە ساڵەیدا ئازادیی ژن و بەشداریی ژنی کردە بنەمایەکی گرنگی خەبات و بەو بڕوایە کە ئەگەر بەرابەریی ژن و پیاو نەبێت هیچ بەرابەرییەک لە کۆمەڵگا دا پێک نایە، دروشمی “هەتا ژن ئازاد نەبێ کۆمەڵگا ئازاد نابێ”ی کردە ریشەی تێکۆشانی خۆی. ئێمە وەک PJAK لە سەر شوێنپێی تێکۆشەرانی پێشەنگ وەک شەهیدان: ستێرک ماکۆ،فاتمە ماکۆ، هانی ئیلام، تەڤار مەهاباد، زانا، هێمن شێردڵ، ئاڕمانج، رۆناهی سنە، تارا، رێبین هێمن، زاگرۆس بێریتان، دلێر ئازاد، خۆشمێهر کۆتۆل، دڵخواز چەولیک، زیلان پەپولە، دوکتور ئافات، عاکیف مامۆ زاگرۆس، سیروان ناری، زنار ئاگری، رامان جاوید، دڵبرین کۆتۆل، دلار دڵبرین، فەراشین سەڵماس، هێمن بێکەس، بێریوان هەژار و کەماڵ پێنجوێنی‌یەکان کە لە ژێر ڕۆشنایی فەلسەفەی رێبەر ئاپۆدا بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوون و هەتا دواین چرکەی ژیانیان لە ریزی پێشەوەدا پێشەنگی خەبات بوون و بە ژیان و گیان خاوەندارێتیان لە نرخ و بەها پڕشکۆکانی سەرۆک وگەل و پارتیمانیان دەکرد، هەروەها لە کەسایەتیی شۆڕشگێڕانی بەرخۆدانی عەفریندا نمونەوەی شەهیدانی: شەهید شیار ئورمیە و شەهید شاهۆ هەورامان دا بە سەدان شەڕڤان کە گیانی خۆیان لە پێناو تێکۆشانی ئازادیدا فیدا کرد بە بیر دێنینەوە و سوێند و پەیمانی بەرزترکردنی تێکۆشان دووپات دەکەینەوە. پەیمان دەدەین کە درێژە پێدەری ڕێگای شەهیدانمان ببین و ئامانجەکانیان بەدی بێنین.
لە کۆتایی دا جارێکی ‌تر لەدایک ‌بوونی رێبەر ئاپۆ لە کەسایەتیی “دایە عووەیش” دا پیرۆزبایی لە هەموو ژنان دەکەین. هیوادارین گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە رۆحی نەورۆزی ئەم ساڵ کە بە روحی بەرخۆدانی عەفرین پیرۆز کرا، جەژنی ١٥ی خاکەلێوەش هەر بە هەمان ڕۆحەوە پیرۆز بکەن. بە ئامانجی پووچەڵکردنەوە و لەناوبردنی هەموو ئەو پیلان و هێرشانەی کە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆ دا لە سەر گەلانی کوردستان بەڕێوە دەچێت، هەموو کەسێک لەو رۆژەدا بە چاندنی دار بەشداری لە پیرۆزباییەکان بکات و لە رۆژهەڵاتی کوردستان چاندنی دار لە ١٥ی خاکەلێوە دا، وەک فەرهەنگێکی لێ بکرێ و ئەوەش ببێتە هەڵوێست و وەڵامێک لە بەرانبەر هێرشە دڕندەکانی دوژمن و ببێتە فەرهەنگی بوژاندنەوە و رازاندنەوەی سروشتی کوردستان.

بژی رێبەر ئاپۆ
بژی بەرخۆدانی گەلان
بژی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
بمرێ داگیرکەری
مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK
٣/٤/٢٠١٨

بابەتی پەیوەندیدار