ژمارەی ٢١ی گۆڤاری ئاڵترناتیو ی خولی سێهەمی ئورگانی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پەژاک چاپ و بڵاو کرایەوە.
لەم ژمارەدا تیشک خراوەتە سەر كاولكاریەكانی دەوڵەت – نەتەوە و سیستەمی مودێڕنیتهی كاپیتالیستی لەکوردستان و ناوچەکە کە نرخ و بەها کولتووریە هەزاران ساڵەی گەلانی کردوەتە ئامانج و هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ قڕکردن و پاکتاوکاری گەلان.
لەم ژمارەدا هەڵوەستە لەسەر رەهەندەكانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی کراوە کە تایبەت بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی كەشێكی لەباری بۆ ژنان هێنا كایەوە کە ئەو سنوور و بەربەستانەی رژێم بۆیانی دانابوو، تێپەڕ كرد و ژنان جارێكی تر جەسارەتیان بەكۆمەڵگە بەخشیەوە و پێشەنگی گۆڕەپانەکانی ژیانن.
لەبەشێکی دیکەی گۆڤارەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی کراوە و ئەم شۆڕشە، وەک شۆڕشێكە لەبەرامبەر ئەو سیستەمەی كە دوژمنی سوێندخواردووی ژنانە و جەخت لەسەر ئەوە کراوە کە ئەم دوژمنایەتیەی رژێمی داگیركەری ئێران لەبەرامبەر بە ژنان، گەورەترین دوژمنایەتی قووڵی رژێمە لەبەرامبەر بەژیان.
ئاڵتەرناتیو ژمارەی بیست و یەكەمی خۆی پێشكەش بەرۆحی پاک و بێگەردی هەڤاڵانی شەهیدی فەرماندە رێناس رۆژ و رێزان جاوید کردووە.
خوێنەرانی هێژا دەتوانن بۆ وەرگرتنی فایلی گۆڤاری نوێ ئاڵتەرناتیو کلیک لێبدەن.