ژمارەی 22ی گۆڤاری ئاڵترناتیوی خولی سێهەمی ئورگانی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاک چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئەم ژمارەی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو تایبەت كراوە بە ساڵیادی شۆڕشی “ژن ژیان ئازاد” و ئەو هەوراز و نەشێویانەی لەماوەی ئەو یەك ساڵەدا بڕیوویەتی و ئەو نرخ و بەهایانەی لەماوەی ئەو یەك ساڵە لەتێكۆشانی شۆڕشگێڕی و لەگۆڕەپانەكانی خەبات لەبەرامبەر رژێمی فاشیست و داگیركەری ئێران ئافراندوویانە.
لەم ژمارەی ئاڵتەرناتیودا بەچڕوپڕی تیشك خراوەتە ئەو هەل و مەرجە تایبەتانەی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان و سەرهەڵدانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی.
لەم ژمارەدا لەسەر رەهەندەكانی شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” راوەستە کراوە کە تایبەت شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” وەكو بزووتنەوەیەکی كۆمەڵایەتی چۆن توانی لەماوەی ئەو یەك ساڵەدا ببێتە هەوێنی شۆڕش و بزووتنەوەكانی تری كۆمەڵایەتی و ژنان و بزووتنەوە ئیكۆلۆژیستی و جەوانان و شارستانی مۆدیرنیتەی دیموكراتیك وەكو تاكە بژاردە بۆ ژیانێكی ئازاد و دیموكراتیك بێنێتە كایەوە.
لەبەشێکی دیکەی گۆڤارەکەدا رۆڵ و پێگەی ژنانی پێشەنگ و كاریگەریان لەسەر بڵاوبوونەوە لەنێو چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان و بەتایبەتی دایكان و ژنان و نزیكەی پەنجاە ساڵە لەو گۆڕەپانە بێ پسانەوە و بەبێ وچان خەباتی رێكخستنی تایبەتیان لەئەستۆدا بووە.
ئاڵتەرناتیو ژمارەی بیست و دوی خۆی پێشكەش بەرۆحی پاک و بێگەردی هەڤاڵی شەهید شیلان و شەهیدانی رێگای شۆڕشی ژن ژیان ئازادی کردووە.
بۆ وەرگرتنی ئەو گۆڤارە ئێرە دابگرن